تاريخ: ۱۴۰۰ دوشنبه ۲۲ شهريور ساعت ۲۲:۱ بازدید: 988      نظرات: 0      کد مطلب: 16553

فیلمی کوردی "زاڵاوا" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" دوو خه‌‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا


 فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد "ئەرسەلان ئەمیری" خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی "هەفتەی ڕخنەگران" و خه‌ڵاتی "ڕخنەگرانی نێودەوڵەتی فیلم" واته "فیپێڕشی" لە سی و شەشەمین خولی "هەفتەی ڕخنەگران"ی "ڤێنیز" به‌ده‌ستهێنا. 
ڕێوڕه‌سمی کۆتایی بەشی پێشبڕکێی سی و شەشەمین خولی "هەفتەی ڕخنەگران" Critics' Week له حه‌فتا و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" Venice به ئاماده‌بوونی هەندێک لە ستافی سەرەکی فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" Zalava له‌وانه: "ئەرسەلان ئەمیری" ده‌رهێنه‌ر، خاتوو "سەمیرا بەرادەری" و "روحوڵڵا بەرادەری" بەرهەمهێنانی ئه‌م فیلمه، "ئایدا پەناهەندە" یه‌کێک له سیناریۆنووسان، "نەوید پوورفەرەج"، "پووریا ڕەحیمی سام" و خاتوو "هودا زەینوالعابدین" ئه‌کته‌رانی ئه‌م به‌رهه‌مه کوردییه، کاتژمێر ٦ی ئێوارێی شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو ١٠ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢١ به کاتی ئه‌ورووپا لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌م فیلمه کوردییه‌ توانی به سه‌رکه‌وتووییه‌وه خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی "هەفتەی ڕخنەگران" و ‌هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی "ڕخنەگرانی نێودەوڵەتی فیلم" (فیپێڕشی) FIPRESCI واته فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕخنه‌گرانی فیلم به‌ده‌ستبێنێت.    
له وتاری ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی به‌شی پێشبڕکێی سی و شەشەمین خولی "هەفتەی ڕخنەگران"ی ئەم فێستیڤاڵه گرینگه‌ پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهاندا هاتووه: "ئەندامانی لێژنەی دادوەران، که‌وتنه‌ژێر کاریگه‌ریی مامۆستایانه‌ی ده‌رهێنه‌ر له خوڵقاندنی یه‌که‌مین به‌رهه‌می سینه‌مایی خۆی. ده‌رهێنه‌ر، شاره‌زایانه به که‌ڵکوه‌رگرتن له هه‌سته جیاوازه‌کان له‌م فیلمه‌دا په‌یامێکی به‌هێز له به‌رانبه‌ر نه‌زانین و کۆنه‌په‌ره‌ستی نیشانی بینه‌ر ده‌دات که له‌م ڕۆژه تایبه‌تانه‌دا گرینگییه‌کی بێوێنه‌ و کاریگه‌ری هه‌یه."
هه‌روه‌ها له ڕێوڕه‌سمی کۆتاییدا، خه‌ڵاتی "ڕخنەگرانی نێودەوڵەتی فیلم" واته "فیپێڕشی" FIPRESCI کە له لایەن یەکێتی ڕخنەگرانی سینەمای ئیتالیا SNCCI بەڕێوەدەچێت له نێوان ته‌واویی به‌رهه‌کانی هه‌ر ٤ به‌شی 78مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" به فیلمی "زاڵاوا" له به‌شی "هەفتەی ڕخنەگران" و هه‌روه‌ها به ‌فیلمی سینه‌مایی "یه‌ککه‌وتن" L’evenement له ده‌رهێنانی "ئادرێی دیوان" Audrey Diwan له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا له بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه به‌خشرا.  
فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" لە یەکەمین نمایشی جیهانی لە سێ سانسی جیاوازدا لە بەشی پێشبڕکێی سی و شەشەمین خولی "هەفتەی ڕخنەگران" چووە سەر پەردەی سینەماکان و له لایه‌ن بینه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگه‌ و هه‌روه‌ها ‌‌ڕخنه‌گرانی سینه‌ماییه‌وه پێشوازییه‌کی بێوێنه‌ی لێکرا
فیلمی کوردی "زاڵاوا" بۆ بەدەستهێنانی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی "هەفتەی ڕخنەگران"ی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" لەگەڵ 6 فیلمی سینەمایی لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له ڕکابەرییدابوو. 
یەکەمین ئەزموونی سینەمایی "ئەرسەلان ئەمیری" بە پشتیوانی "فڕۆم فیلمی هۆنگ کۆنگ" HAF، "مالی فیلمی کۆریای باشوور" KOFIC، بەشداریی ڕێکخراوەی سینەمایی "فاڕابی" ئێران و هەروەها دانانی سەرمایەی کۆمپانیای سینەمایی "تووبا فیلم" Touba Film بەرهەمهاتووە و لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی به‌لجیکیی "لێوێلک" LevelK لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە.
78مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" بە ناونیشانی کۆنترین فێستیڤاڵی سینەمایی جیهان، بە سەرۆکایەتی "ئالبێرتۆ باربێرا" Alberto Barbera بە نمایشی کۆمەلێک فیلم لە دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی ١ تا ١١ی سێپتەمبەری 2021 لە وڵاتی ئیتالیا به‌ڕێوه‌چوو.








ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد