تاريخ: ۱۳۹۵ شنبه ۱۱ دي ساعت ۲۰:۱۳ بازدید: 3131      نظرات: 5      کد مطلب: 2637

هۆکاری به‌ڕێوه‌ نه‌چوون و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کۆنسێرتی ماملێ له مه‌هاباد


به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری هاژه، کۆنسێرتی هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵا ماملێ له شاری مه‌هاباد بۆ جاری دووه‌م هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.

عه‌بدوڵڵا ماملێ بڕیار بوو شه‌وی 2ی به‌فرانبار له تالاری وه‌حده‌تی شاری مه‌هاباد به هاوکاری گرووپی که‌ویاری سنه کۆنسێرتێک به‌ڕێوه‌ به‌رێت.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده له وت‌ووێژ له‌گه‌ڵ هاژه ڕایگه‌یاندبوو: له دوای شۆڕشی گەلانی ئێران بۆ یه‌که‌م جارە کە لە مەهاباد کۆنسێرت دادەنێم و ئەوەش ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ که دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆرانی "نازەنین" پێشوازییه‌کی بێ‌وێنەی لێکرا و لە سەر داواکاری و هاندانی دۆستان تەمام بە دانانی کۆنسێرتێک گرت.

دوو ڕۆژ به‌ر له به‌ڕێوه‌ چوونی کۆنسێرت هونه‌رمه‌ند ماملێ به هاژه‌ی ڕاگه‌یاند: به هۆی ڕووداوی هات‌وچۆ له ڕێگای بۆکان ـ سه‌قز و بریندار بوونی ده‌نگ هه‌ڵگر و شکانی هێندێک له ئامێره‌کانی مۆسیقا کۆنسێرت له ڕێکه‌وتی ئاماژه پێکراوه‌ردا به‌ڕێوه‌ ناچێت.

ئه‌گه‌رچی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کۆنسێرت له لایه‌ن خودی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بوو به هۆی سه‌رسووڕمان له لایه‌ن ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، به‌ڵام هه‌وڵه‌کان بۆ سه‌رله‌نوێ به‌ڕێوه‌ چوونی کۆنسێرته‌که به‌رده‌وام بوو و له ئاکامدا زاره‌کی ڕۆژی 9ی به‌فرانبار وه‌ک ڕۆژی به‌ڕێوه‌ چوونی کۆنسێرت دیاری کرا هه‌ر چه‌ند نامه‌یه‌کی نووسراو و مۆڵه‌تی به‌ڕێوه‌ چوون به شێوه‌ی نووسراو بۆ ئه‌م ڕۆژه ده‌رنه‌کرابوو.

به‌دواداچوونه‌کانی هه‌واڵنێری هاژه سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌نه‌چوون و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کۆنسێرتی هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵا ماملێ و وته‌کانی لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌و قه‌ناعه‌ته‌مان ده‌گه‌یه‌نن که "له‌بار نه‌بوونی بارودۆخ" بۆ به‌ڕێوه‌ چوونی کۆنسێرت ده‌کرێ وه‌ک هۆکاری سه‌ره‌کی هۆڵوه‌شانه‌وه‌ی کۆنسێرت پێناسه‌ بکرێ و هه‌روه‌ها بیروبۆچوونه‌کانی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که ئه‌م هۆنه‌رمه‌نده بۆی هه‌یه له کات و ساتێکی دیکه‌دا و سه‌ر له‌نوێ داوای مۆڵه‌تی به‌ڕێوه‌ چوونی کۆنسێرت بکا.

هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کۆنسێرت له شاره‌کانی ئێران له‌وانه‌یه یه‌که‌م جار نه‌بێت ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه دوایین جاریش نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نێگه‌رانی هونه‌رمه‌ندانه ئه‌وه‌یه که هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کۆنسێرتی ماملێ له مه‌هاباد به چه‌شنێک ڕێگه خۆشکه‌ر بێت.

 

 




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

1
0
پاسخ به این اظهارنظر

شهروند هستم ۱۳۹۵/۱۰/۲۳
دوستان وهمشهریان گرامی سلام.راستی الان چه وقت کنسرت است؟ انهم کنسرت کی؟ کجا ؟ودر ه روزهایی؟.برادر همین الان صدها خانواده هستند که نان شب را ندارند .بسیاری دیگر وسیله گرمایشی ندارند خانواده هایی هستند که هزینه خرید لباسی گرمی برای کودکانشان را ندارندو.........بنا براین چه کنسرتی ؟
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

اوازه ۱۳۹۵/۱۰/۱۷
چه بهتر که انجام نشد.
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

شهر وند هستم ۱۳۹۵/۱۰/۱۷
به نظر من هیچ دلیل خاصی برای عدم اجرای این کنسرت به غیر از عدم برنامه ریزی دقیق وبی برنامه گی هیچ دلیل دیگری نداشته.ضمنا برگذاری کنسرت کار هر کسی نیست.چرا که کنسرت وکنسرت گذار باید دارای مختصات و ویژگیهای خاص خود باشند مثل صدای خوب..اهنگ واهنگسازی جدید وپر محتوا .اشعار وترانه سرای مناسب.ارکستر مناسب واز همه مهمتر خواننده وارد به اصول خوانندگی مثل داشتن صدای مناسب..دانش موزیک.داشتن تمرین روی صحنه وهم اهنگی با ارکستر انتخاب اهنگ مناسب انتخاب صدابردارمناسب و.....
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۳۹۵/۱۰/۱۲
خوب جناب شیخ الرئیس شهر چرا کاری انجام نداد؟؟؟
0
1
پاسخ به این اظهارنظر

امیر عبداله زادفر ۱۳۹۵/۱۰/۱۱
بسیار ععالی

نظر خود را براي ما ارسال كنيد