تاريخ: ۱۴۰۰ سه شنبه ۲ شهريور ساعت ۲۳:۲۵ بازدید: 1895      نظرات: 0      کد مطلب: 16444

پەیامی لێژنەی داوەرانی چوارەمین فێستیواڵی چیرۆکەڵەی کوردی(بەشی چیرۆکەڵە)


بە ناوی بەدیهێنەری چیرۆک
وێڕای ڕێز بۆ زمانی دایکی
بە بۆچوونی ئێمە داوەری زۆرجاران لە خۆگری دڵخوازی و ڕوانگەی تاکەکەسییە و بە بوێرییەوە دەکرێ بوترێت کە لەبنەڕەتدا هونەر و ڕخنەی هونەری چاوی لەسەر وەها ڕەوتێکە.
بەم پێیە هەرشتێک لە پانتای هونەردا فێری ئەبین لە ڕاستیدا ئەو ویست و دڵخوازییە وا پەرە پێ ئەیات و ئەیگەشێنێتەوە تا لە بیچم و ناوەرۆکی بەرهەمێکی ئەدەبی هونەری سەرودەرێکی دروستی لێ بکرێت.
لە لایەکی دیکەوە بە پێی سەرنجدان بە کۆ بەرهەمەکان کە بریتی بوون لە دووسەدو شەست و پێنج بەرهەم کە بۆ چوارەمین فستیواڵی چیرۆکەڵەی کوردی کەپێگەی هەواڵی هاژە بەڕێوەی دەبات نەتەنیا بە پشتبەستن بە ویست و دڵخوازی داوەرەکان بەڵکوم بە لەبەرچاو گرتنی پێناسەکانی واتایی و ناوەرۆک و نیشاندەرە تکنیکیەکانی هونەری چیرۆک نووسی و ڕوانگە جیاوازەکانی ڕەخنەی ئەدەبی خرانە بەر خوێندنەوە وداوەری کردن بەم پێیە چەند خاڵێک جێگەی سەرنجدانە‌‌:
۱. شیاو و پێویستە بەرهەمەکان لە بەراورد لەگەڵ یەکدیدا هەڵسەنگێندرێن نە بەپێی پێوەری زەینی و ئاڕمانخوازانە و ..
۲. سەرجەم ئەو بەرهەمانەی کە گەیشتبووە دەست لیژنەی داوەران ناوی نووسەری بەرهەمیان بەسەرەوە نەبووە تەنیا کودی تایبەت بە نوسینگەی فستیواڵیان لەسەر داندرابوو.
۳. زۆرینەی ئەو بەرهەمانەی نێردراون بۆ فستیواڵ پڕاوپری واتای تایبەتی چیرۆکەڵە لە خۆ ناگرن بۆ ۆێنە حەقایەت یان نەقڵ و بیرەوەری و هەواڵ و ڕازە و ڕاپۆرتن تا چیرۆکەڵە ، کە بە لەبەر چاوگرتنی ئەم ڕاستیە پێشنیار بە نووسینگەی فستیواڵ ئەکرێت کە لە ساڵەکانی دیکە کە بە دانانی پێوەرە گشتیەکانی چیرۆکەڵە لە بانگەوازدا تەنیا ئەوبەرهەمانە وەربگرن و بۆ داوەری بەڕێ بکەن کە پێوەرەکانیان ڕچاوکردبێ.
٤.پێشنیار ئەکرێت کە کارگەیەکی فەننی بە ئامادە بوونی نووسەران و لیژنەی داوەرانی ئیستا و ڕابردوو بەڕێوە بچێت تا ناسینی زیاتر و باشتر لەم بوارەدا وەدی بێت بەڵکوم لە خولەکانی دیکەدا هەڤیازی و گەشەی هونەری و ئافراندنی چیرۆکەڵەی کوردی مسوگەر ببێت.
چارەنووسی فستیواڵی چوارەم وابوو کە دەرئەنجامی داوەری بەم پێیە بێت کە:
پلەی یەکەم چیرۆکی: پازڵ لە نووسنی بەڕێز خەبات حەمید، سنە
پلەی دووهەم چیرۆکی:پاڵتاو شۆڕ لە نووسینی واحد کەریمی، لەیلاخ  
 
پلەی سێیەم چیرۆکی: نامەی خوێناوی سەربازی ون لە نووسینی مەزهەر سەوارە، مەهاباد
هەروەها لیژنەی داوەران پلەی چوار و پێنجی دەستنیشان نەکرد و
چیروکەکانی:
خائین لە نووسینی: ئیسماعیل ئەمینی، بانە
بییانە لە نووسینی: فرووغ گوڵچین، هەرسین
بەرخۆدان لە نووسینی :یەدوڵڵا کەریمی، سنە ی یاوی ڕێزلێنان زانی.

لیژنەی داوەران 
محەمەد ڕەزا کەلهور، جەببار شافعیزادە، محەممەدسدیق کەریم‌پوور
گەلاوێژ ۲۷۲۱ ی کوردی



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد