تاريخ: ۱۴۰۰ چهارشنبه ۲۷ مرداد ساعت ۲۲:۵۰ بازدید: 1318      نظرات: 0      کد مطلب: 16423

کتێبی "موجتەبا میرزادە، شانازیی میوزیکی کوردی" بڵاو کرایەوە


کتێبی "موجتەبا میرزادە، شانازیی میوزیکی کوردی" کە بریتیە لە ژیاننامە و بەرهەمە مۆسیقاییەکانی ئەو میوزیسیەنە کوردە، لەلایەن دلێر سەلیم نووسراوە و لە ٢٠٨ لاپەڕەدا لەچاپ دراوە.


دلێر سەلیم، نووسەری ئەم کتێبە کوتی: کۆکردنەوەی ئەم بەرهەمە نیزیکەی ١١ ساڵی کار لەسەر کراوە و هەر بەو هۆیەشەوە چەندین جار سەردانی ئێرانم کردووە و لەگەڵ زۆر یەک لە لایەنەکانی ژیانی موجتەبا میرزادە زانیاریم پەیدا کردووە.


ناوبراو ڕایگەیاند: لەم بەرهەمە سەرەتا چۆنییەتی دامەزران و ئاشنابوون لەگەڵ هونەرمەندانێک وەک حەسەن زیرەک لە ڕادیۆ کرماشان باس کردووە. هەروەها باس لەوەش دەکرێ کە لە دوای هاتنەدەری حەسەن زیرەک لە ڕادیۆ کرماشان، موجتەبا میرزادەش لەو شوێنە هاتە دەر و نیشتەجێی شاری تاران بوو.


دلێر کوتی: لە بەرهەمی موجتەبا میرزادە، شانازیی میوزیکی کوردی، وڵامی هێندێک پرسیار لەبارەی ناوبرا دەدرێتەوە. بەگوتەی هونەرمەندانی فارس، میرزادە گەورەترین ژەنیار لە نێو هونەرمەندانی فارس و کورد بووە بەڵام بۆچی ژیانێکی هەژارانەی هەبووە؟ ڕوانینی کوردان سەبارەت بە ئەو چی بووە؟ ئەم کتێبە وڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە.


ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پەردە لەسەر ئەم بەرهەمە لا دراوە و بڕیارە سبەی، پێنجشەممە لە شاری سلێمانی بکەوێتە بەر دیدەی خوێنەران.


میرزادە ساڵی ١٣٢۴ی هەتاوی لە شاری کرماشان لەدایک بوو، ناوبراو لە سەرەتای منداڵییەوە دەستی بە کاری مۆسیقایی کردووە.


موجتەبا میرزادە سەرەڕای ویۆڵۆن، ژەنیاری سەنتوور و شمشاڵیش بووە. بەهۆی زانینی سەنتوور و هاوکاری لەگەڵ حەسەن کامکار، ئەو دەرەفتەی بۆ ڕەخسا کە ببێت بە هاوکاری حەسەن زیرەک.

لە ماوەی ئاشنایەتی لەگەڵ حەسەن کامکار، میرزادە لە ڕادیۆ سنە دامەزرا و دوای ساڵێک گەڕایەوە بۆ کرماشان و لەگەڵ هونەرمەندانێک وەک حەسەن زیرەک، مەزهەر خالقی، ئیبراهیم خۆش‌نەوا، مورتەزا توندڕەو و هاشم ڕەبیعی هاوکاری دەست پێ کرد و خزمەتێکی شایانی بە مۆسیقای کوردی کرد.


میرزادە ساڵی ١٣٨۴ لە شاری تاران کۆچی دوایی کرد.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد