تاريخ: ۱۴۰۰ يکشنبه ۲۴ مرداد ساعت ۱۸:۳۰ | بازدید: 1576 نظرات: 0 کد مطلب: 16417 |
به پێی ههواڵیی هاژه، رۆژی هەینی رێکەوتی 15ی گەلاوێژی 2721ی کوردی رێورەسمی پەردەلادان لەسەرکتێبی "چریکەی خامۆش" بەشێک لە شێعرەکانی حەمەحسێن شکووەپوور (مامۆستا هەڵۆ) لەسەر ئەرک و هیمەتی بنەماڵەکەی بەرێوەچوو.
لەو ڕێورەسمەدا عومەر ڕەسووڵی بەرێوەبەری پڕۆگڕامەکە لە لایەن خۆی و به نوێنەرایهتی له بنهماڵهی شاعیر بهخێرهاتنی سەرجەم بەشداربووانی کۆڕەکه کرد. پاشان مستەفا ئیلخانی زادە بەرپرسی ناوەندی فێرکاری ئهدەب لەسەر پاراستنی زمانی کوردی وتارێکی پێشکەش کرد.
سەعید نەجاڕی ناسراو به "مامۆستا ئاسۆ" لەم کۆڕەدا وتارێکی لەسەر گرینگی و پەیامی کتێب خوێندەوە.
قادر ئازمەند لەم کۆڕەدا لەسەر دەوری گرینگی مامۆستا هەڵۆ لە ئەدەبی زارەکیی کورد و ڕۆڵی مامۆستا بۆ هاندانی خەڵکی کورد وتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
پاشان سەعدوڵا مەجیدی (عەوداڵ)، ناتق مەجیدی (سۆران)، سەید تەها حسێنی، ڕەسووڵ چوپانی (شوانە) هەر کام به خوێندنهوە شێعر کۆڕەکهیان ڕازاندەوە.
لەم کۆڕەدا عەلی فرووتەن حەیرانێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد، لە درێژەی پڕۆگڕام و بەردەوامی کۆڕەکە گروپی موسێقا (ناسر کەرێزە و....) چەند مقام و بەستە و ئاوازیان پێشکەش کرد.
فەڕدین شکووەپوور کوڕی مامۆستا هەڵۆ به وتارێک دەست خۆشی کرد لە خاتوو ئیلیزابیت شکووەپوور (خوشکی خۆی و کچی مامۆستا هەڵۆ) بۆ زەحمەتی کۆکردنەوەی ئەو بەرهەمە. دواتر خاتوو ئیلزابێت (کۆکەرەوەی کتێبی چریکەی خامۆش) شێعر و وتارێکی بابەتی دەستخۆشی و پێزانین بۆ زەحمەتی هەموو ئەو کەسانەی بۆ چاپی ئەو کتێبە هاوکاریان کردبوو، پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
لە کۆتاییدا لەسەر کتێبی"چریکەی خامۆش" پەردە لادرا و چاوی خوێنەرانی کتێبی پێ روون بۆوە.
|