تاريخ: ۱۴۰۰ شنبه ۹ مرداد ساعت ۱۱:۱۲ بازدید: 1593      نظرات: 1      کد مطلب: 16375

ڕاپۆرتی کۆتایی فستیڤاڵی شێعری "شاری دڵ"


 ئێوارەی ڕۆژی ٦ گەلاوێژی ٢٧٢١، فستیڤاڵی "شاری دڵ" بە هاوبەشی شاعیرانی بەشداربوو و کۆمەڵێکی دیار لە مامۆستایان و قەڵەم بە دەستانی هێژا کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

بەرێوەبەریی فستیواڵی شاری دڵ ڕای گەیاند: لەبەر هۆکاری مەترسی کڕۆنا لە دوو شەوی ٥ و ٦ ی گەلاوێژدا بە شێوەی ئانلاین بە دەنگ و ڕەنگی شاعیران بەڕێوە چوو. ناسر وەحیدی ڕوونکردنەوەی دا: لەبەر پاراستنی باری تەندروستی بەشداربووانی هێژا، تەنیا لەو کەسانە گێڕدراوەتەوە بەرهەمەکانیان خوێندراوەتەوە.

 دەستەی داوەران ئاماژەیان دا: هەرچەند داوەری کردن لەسەر هەست و زەوق و خیاڵ، گەلێک ئەستەمە بەڵام بەپێی عورفی فستیواڵەکان لە کۆی ٢٩٦ بەرهەمی گەییشتوو، بەرهەمی ٤٠ شاعیر[ ١٥ شاعیر، قالبی کلاسیک و ٢٥ شاعیر قالبی نوێ] گەییشتە قۆناغی کۆتایی. هەروەها لە درێژەدا  فەوزیە سوڵتانبەگی ڕای گەیاند: لە ئەنجامدا بەرهەمی (٣) شاعیر وەک ئاسەواری سەرکەوتوو لە بەشی شێعری کلاسیکدا، (٤)کەس لە بەشی شێعری نوێدا خەڵاتیان پێ بەخشرا.

هەر وەها بەرهەمی دوو شاعیریش شیاوی ئەوە بوون ڕێزیان لێ بگیرێ.

بەشی نەرمامێری و زانستی فستیڤاڵی شاری دڵ جەختی کردە سەردوو تەوەری:

 - "پاراویی لە زماندا؛ وەک هەوڵی بە کارهێنان و دەرخستنی تواناییەکانی زمانی کوردی"

-" نوێخوازی لە پێناو دەستەبەر کردنی پانتا نوێیەکانی دەربڕین"

 ئەم دوو پێوانەیە لە بنەما گرنگەکانی هەڵبژاردنی بەرهەمی سەرکەوتوو بوون.

بەو پێوانەیە دەستەی داوەری کە بریتی بوون لە :

١-مراد ئەعزەمی

٢-فەوزیە سوڵتانبەگی

٣-عەبدوڵلا گوڵابی

٤- دوکتور حسێن مکاییلی

 بەوپەڕی هەستیاری و وردبینییەوە دەستنیشانی توخمە بەهێزەکانی بەرهەمی گەییشتوویان کردووە.

لە مەودای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سەربڕانەی فستیواڵی "شاری دڵ"دا، لە وتارێکدا سەعید نەجاڕی"ئاسۆ" یادی لە پێگەی ئەدەبی و مێژووی شاعیری بە توانا مامۆستا سەید کامیلی ئیمامی کرد و سەرنجی دایە سەر ڕۆڵی پەروەردەی شاعیرانی لووتکەی وەک، " سەید کامیلی ئیمامی"ئاوات، خاڵەمین، حەقیقی، عەتری گڵۆڵانی، هێمن، هەژارو ... کوتی: نیشتمان پەروەری، زمانپارێزی، ڕووناکبیری و نوێخوازی میراتی پڕبایەخی ئەو شاعیرانەن کە بۆ بەرەی پاش خۆیان بە جێ ما. هەر وەها شاعیری بە توانا و خاوەنڕا، "یۆنس ڕەزایی" لە وتارێکدا تاوتوێی ڕەوتی نوێخوازی و کاریگەرییەکانی ئەدەبی جیهانی و کوردی کرد لە سەر کۆمەڵگا و مرۆڤ و سەرنجی خستە سەر پێوەندی نووسەر لە گەڵ کۆمەڵگاکەی خۆی. کوتی: نووسەرێک بە ژان و خەم و خۆشی نەتەوە و کۆمەڵگاکەی خۆی نەزانێ ناتوانێ لە بیر و خیاڵی کۆمەڵگاکەیدا بژی.

ڕاگەیاندنی فستیواڵی شاری دڵ لە کۆتاییدا ڕێزنامەی ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکانی پێشکەشی سەرجەم ئەو شاعیرە سەرکەوتوانە کرد کە شێعرەکانیان لە دوو شەوی پێشانگای ئانلایندا پێشکەش کرابوون.

خەڵاتی باشترین شێعر لە بەشی  کلاسیکدا بەخشرا بە شاعیران:

ئەمین گردیگلانی   بۆ شێعری " بەهار"

ئەنوەری ئەژراک  بۆ شێعری سەهمی مە"

ئەنوەر پشتیوان  بۆ شێعری " کێبڕکێ"

 

خەڵاتی باشترین شێعر لە بەشی نوێخوازیدا بەخشرا بە شاعیران:

١-حومێرا محەمەدەمینی بۆ شێعری  "کە من هێشتای خەزەڵوەرم تا چاوت"

٢-هەژار ئیوەر بۆ شێعری "پەنجەرەیەک ڕوو بە سنوورێکی پڕتەقاڵی"

٣-خەڵاتی سێهەم بە هاوبەشی بەخشرا بە دوو شاعیر :

ئیدریس حسەینی بۆ شێعری " سەوز- ئەڵێ پیاوخۆر  هەڵات"

شوانە فازلنیا      بۆ شێعری " نهێنی سەردە فانوسی تۆدا   خەونی  خوێن:"

▪️لە سایەی هەوڵ و تێکۆشانی بێ وچانیان لە پێناو زمان و ئەدەبی کوردیدا؛ ڕێز گیرا لە بەرهەمی دووشاعیر:

١-ڕودووس فەیلی / کرماشان

٢ ئەحسەن ڕەشیدی / هەورامان

 

درێژەی ڕاپۆرتی کۆتایی فستڤاڵی شێعری شاری دڵ

 

شاعیرانی بەشداربوو لە قۆناخی کۆتاییدا:

١- ئاسۆ جەودەت/ شنۆ

٢-شێوە عەبدوڵڵاهی/ بانە

٣-هەژاری ئیوەر/ مهاباد

٤-کارۆ مروەتی/ سەقز

٥-حومەیڕا محەمەدئەمینی/ بانە

٦-قادر ڕەسووڵ فات / شنۆ

٧-زانیار محەمەد نیکوو/ بۆکان

٨-ئیدریس حسەینی/ بانە

٩-گەلاوێژ بەیگ نیا / مهاباد

١٠- سروە ئەکرەمی / بۆکان

١١-ژیلا سەفایی/ دیواندەرە

١٢-ژیلا حیسامی/ نەغەدە

١٣-ئەبووبەکر شەریف زادە/ بانە

١٤-ئەرسەلان مەولوودی/ پیرانشار

١٥-سۆهەیلا میهەمی  / سنە

١٦-پێژمان شەریعەتی/ بۆکان

١٧-لەیلا ڕەزایی/قوروە

١٨-هیوا ئەمانی/بۆکان

١٩-تاهیر ئاهەنگەری/مهاباد

٢٠-حسەین وەفایی / پاوە

٢١-ئەحسەن ڕەشیدی/هەورامان

٢٢-زاهید قادرمەرزی /دێوڵان

٢٣-هەستیار ڕۆستەمی/بانە

٢٤-شوانە فازل نیا/پەسوێ

٢٥-نیگار سەیدابادی/بۆکان

٢٦-ئەنوەر پشتیوان/بانە

٢٧-عەتا ساڵح پوور /سەقز

٢٨-منیرە عەبدوڵڵاپوور/بۆکان

٢٩-ئەمین گەردیگلانی/بۆکان

٣٠-رودووس فەیلی/کرماشان

٣١- سۆران مەجیدی/بۆکان

٣٢- ئەنوەری ئەژراک /بۆکان

٣٣-ئیسماعیل ڕەمەزانی/ مەریوان 

٣٤-چیا میهەمی / سنە

٣٥-شێرکۆ خزری/ مهاباد

٣٦-لوقمان پوور ڕۆستەم/ مەریوان

٣٧-مستەفا هوشیار/ بۆکان

٣٨- بێهرووزمحەمەدپوور-شارۆ/ سەوڵاوا

٣٩- تەها پەریخانی – دەریا/پیرانشار

٤٠-فەرید ڕاژین / سنە

 

کۆتایی:

دەستەی بەڕێوەبەری فستیڤاڵ:

دەبیری فستیڤاڵ: ناسری وەحیدی

بەرپرسی بەشی پێوەندییەکان و وەرگرتنی بەرهەمەکان: سولەیمان ئیبڕاهیم زادە

هاواهەنگی بەشی داوەری و لێژنەی زانستی : تەوار ئیبڕاهیم ئازەر

بەشی ماڵی و لێژنەی زانستی: فەوزیە سوڵتانبەگی

بەشی نەرمامیری و لێژنەی زانستی: ڕامان سۆفی سوڵتانی

بەشی ڕاگەیاندن: ژاکا ئیسماعیل پوور

بەشی پێوەندییەکان: قادر عەلیخا

 

لە کۆتاییدا لێژنەی بەڕێوەبەری فستیڤاڵ ڕێز و سپاسی خۆی پێشکەشی ئەو کەس و لایەنانە کرد لە بەڕێوەچوون و پێشخستنی فستیڤاڵەکەدا هاوڕێ و هاوکار بوون.

هیوادارین هەنگاوێکی دیکەمان لە پێناو پشکنینی پانتا شاراوەکانی دەربڕین بەڕووی ئەدەبیاتەکەماندا هەڵ هێنابێتەوە و وێنایەکی ڕاستی بووبین لە خەم و خەیاڵ و حەزی کۆمەڵگاکەمان. سەرتان بەرز و نیشتمانتان ئازاد.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

سیروان ۱۴۰۰/۵/۹
خدایی این کار را نمی توان فیستیوال نام نهاد ، شعرها را خواندم در کانال انجمن بوکان تمام شعرها خیلی خیلی ضعیف و در حد کارهای متوسط ادبی هم نبودند.این نوعی عوام گرایی ادبی است تا کار جدی

نظر خود را براي ما ارسال كنيد