تاريخ: ۱۴۰۰ يکشنبه ۳ مرداد ساعت ۲۳:۳ بازدید: 925      نظرات: 1      کد مطلب: 16364

نەبوونی پێگەی ئاگرکوژێنەوەی تایبەت لە تاڵاوی کانی بەرازان

ئارام ھیدایەت‌نیا (شاروێران)


سەر لە بەیانی ڕۆژی ١ گەلاوێژ ٢٧٢١ و بە دوای دیتنی دووکەڵێکی قورس لەسەر تاڵاوی نێونەتەوەیی کانی بەرازان، جەماوەر و خەڵکی دێھاتەکانی دەورووبەر تا گەیشتنی ھێزی فریاگوزاری ژینگە و تیمی ئاگرکوژێنەوە، بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ھیچ کەرەستە و ئامێرێکی تایبەتیان پێ نەبوو و ھەر بە دەستی خاڵی و شەنە و پێمەڕە خەریکی کوژانەوەی ئاگرەکە بوون. بەڵام دوای تێپەڕبوونی چەن کاتژێر و بەھۆی ھاتنی شەماڵ و سۆزەبایەکی قورس ئاگرەکە سەر لە نوێ گڕی گرتەوە و کار لە کوژانەوەی حەرزی چووە دەرێ.
سەرەڕای حەولی ناوەندی ئاگرکوژێنەوەکانی مەھاباد، پێترۆشیمی و قونقەڵا مەھاباد، ژینگە پارێزان و خەڵکی ناوچە و بە دوای پەیوەندی نوێنەری خەڵکی شاری مەھاباد لەگەڵ ناوەندە پەیوەندی‌دارەکان، یەک فڕۆکە لە تەورێز را بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە بەرەو تاڵاوی کانی بەرازان(گەڕووس) وەڕێ کەوت کە بەداخەوە لە ئاکامدا دەرکەوت فڕۆکەکە تەنیا بۆ ڕاگوێزی ھێزە فریاگوزارەکان ھاتووە و تەنانەت جوێ لە تانکەری ئاوھەڵگریش بووە. ئەمە لە حاڵێک دایە کە خەڵۆزی ئەم قامیشەڵانە تا نزیک گوندەکانی قەرەداغ، قوڵەسەن و بەفرەوان ڕۆیشتبوو و ئەگەری پۆلووبوونی ئەم خەڵۆزە لە دم گیشە و گیای وەرزێرانی ناوچە و ھەڵبوونەوەی سەر لە نوێ و دووھەمی ئاگرەکە ھەبووە.
تاڵاوی نێودەوڵەتی کانی بەرازان، بە پانتایی زیاتر لە ٩٢٧ هیکتار لە ٣٠ کیلومەتریی باکووری مهاباد و لە نێوان چەند گوندی بەفرەوان، خۆرخۆرە و قەرەداغ هەڵکەوتووە. ئەم تاڵاوی لە بنارەی کێوی شاخەڕەش دایه کە ساڵانه پەلەوەرێکی زۆری کۆچەری وەک چەشنە جۆراو جۆرەکانی مریاوی، قاز، قورینگ و... دەبنە میوانی ئەم تاڵاوە. کە بەداخەوە لەم ڕووداوەدا پتر لە ٧٠٠ ھێکتار لە شینایی و گیای ئەم تاڵاوە و زیاتر لە دەیان جۆرە ئاژەڵ و گیانداری زیندوو سووتان. بێ گومان سووتانی ئەم تاڵاوە بوو بە ھۆی لەناوچوونی ھێلانە و کۆچی زۆربەی پەلەوەرەکان.
بەداخەوە تاکوو ئێستە ھیچ زانیارییەک لەسەر ھۆی ئاگرەکە نەدراوەتە دەر بەڵام ھۆکاری ڕووداوەکە زۆرتر نەبوونی پێگەی ئاگرکوژێنەوەی تایبەت لە تاڵاوی کانی بەرازان، نەبوونی فرۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوە لە پارێزگای ورمێ و لە سەرەوەی ئەمانەدا نەبوونی بەرپرسیارییەتی و بێ‌پلانی بەرپرسانی پەیوەندیدار بەم تاڵاوەیە. ناوەندی ژینگە پارێزی بەپێی پارە و بودجەیەک کە ساڵانە لە وەزارەتی ناوخۆ را بۆی تەرخان دەکرێ دەبوایە لەم سایتەدا خۆی بۆ ھەموو پێشھاتێک تەیار کردبا و کەرەسەی تایبەت بەم جۆرە ڕووداوانەی لە پێش‌دا بۆ تاڵاوەکە دیاری کردبا. شایانی باسە کە ئەمە یەکەمین سووتانی ئەوساڵ لەدوای ئاگرتێبەربوونی پارەکە (١٤ گەڵاڕێزان ٢٧٢٠) بووە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

ابراهیم ۱۴۰۰/۵/۴
به داخەوە کانالی راگەیاندنی هاژە بە مەبەست زۆر لە واژەی تالابی کانی برازان سوتا کەڵک وەردەگرن کاکە تالابی کانی برازان نەسوتاوە قوپی گەروسە گەروس
تالاب کەرەستەی پێویستی لێ نییە بۆ هیچ شتێک
تەنانەت ئیمکاناتی عەسری بەردینە وەک ئاو برق وریگا و.....

نظر خود را براي ما ارسال كنيد