تاريخ: ۱۴۰۰ جمعه ۱ مرداد ساعت ۱۱:۲ بازدید: 1518      نظرات: 6      کد مطلب: 16357
لە وڵامی ئەوانەی ڕەخنەیان لە قوربانی هەیە

قوربانی بۆ دەکرێ؟

حاجی عەبدوڵڵا حەمزە


مرۆڤی سەرەتایی، نەخوێندەار و بێ ئەزموون و نەزان بوو؛ هەر وەک چۆن لە تێکۆشانی بێ‌وچان و بەردەوام‌دا بوو بۆ پەیداکردنی بژیو و  خۆپاراستن لە ئەو شتانەی ئاساییش و تەندرووستیان تێک دەدا و هەوڵی دەدا بۆ مان و ژیان؛ ئاواش لە هەوڵی ناسینی ئەوەدابوو کە کێ درووستی کردوە و لە کوێ هاتوە و بۆ کوێ دەچێ؟
مرۆڤ هەمیشە باوەڕی وابووە خودا هەیە و دەستەڵاتی تەواو لە دەست ئەو دایە، بەڵام مرۆڤ وایدەزانی چونکە شەڕ و ئاشتی دژی یەکن و ساردی و گەرمی دژی یەکن و ڕۆژ و شەویش هەروا، بۆیە باوەڕی وابوو کە ناگونجێ خودایەک هەبێ هەموو ئەو دژانە لە پەنا یەکتر ساز بکات و خودای هەموو لایەک بێ. جا بەو پێ یە باوەڕی بە فرەخودایی هەبوو! هەروەها کام لایەنی سرووشتی لە لایەنەکەی دیکە  هێز و گوڕی بە مرۆڤ دابا و کاریگەری زیاتری لە سەر ژیانی مرۆڤ هەبا، ئەوە ئەو لایە بەخودای بەهێز پەرستش دەکرا.
سەردەمی ئیبڕاهیم، مرۆڤەکان بەرد و داری تاشراو و مانگ و ڕۆژ و ئەستێرەیان بە خودا دەزانین و لە ڕوی بەهێزی و بێ‌هێزی و ڕووناکایی و هەڵاتن و ئاوابوون و دەرکەوتن و ون‌بوونەوە، ڕوویان لە خودا دەکرد یا ڕوویان لەخودا وەردەگێڕا...دەبوو کەسێک بە بەڵگە و نیشانە و دەلیل پێیان بسەلمێنێ کە ئەوانە  خودا نین و هێزی ئەوەیان نیە ئافرێنەر بن و خۆیان ئافراو و  دەسکردن!
کاتێک ئیبڕام بوتەکانی شکاند، تەوری نایە سەر ملی بوتی گەورە و گوتی ئەو بوتە ئەوانی دیکەی شکاندووە! کەچی گوتیان دار و بەردێکی بێ توانا چۆن دەتوانێ ئەوانە بشکێنێ. ئەو کارە زۆر کەسی ڕوون کردەوە کە ئەوەی دەیان پەرست هێزی چاکە و خەراپە و خوایەتی نیە. گوتی ڕۆژ خودای منە! وەک ئەوان کڕنۆشی بۆبرد.
 کەئاوابوو، گوتی شتێک ئاوابوونی هەبێ و نەتۆانێ ڕووناکایی خۆێ بپاڕێزی خودا نیە و نایپەڕستم. بۆ مانگ و ئەستێرەش هەر بەو جۆرە. لەنێو گەلەکەی وا باو بوو هەر خێزانێک منداڵێکی لە کوڕەکانی بۆ خودا سەر دەبڕی و دەیکردە قوربانی. بەڵام خودای ڕاستەقینە پێویستی بە قوربانی نەبوو. نەیدەزانی چۆن ئەو گەلە لە سەربڕینی منداڵەکانیان دوورخاتەوە و چۆن جێگرەوە بۆ سەربڕینی کوڕەکانیان پەیداکات؟ لە لایەن خودا فەرمانی پێدرا کوڕەکەی سەرببڕێ. سمایلی هێنایە بەردەمی چەقۆ، خودا مەڕێکی بۆ نارد و لەبڕی ئیسماعیل کردیە قوربانی. ئەو کارە و ئەو هێمایە و ئەو بەڵگەیە بوو بە هۆی ئەوەی شێوازی قوربانی کردن بگۆڕێ.
جا ئێمە ئەگەر وەچەی ئیبڕاهیم یا نەتەوەی ئیبڕاهیم بین بە سەربڕین و کوشتنەوەی ئیسماعیلەکان شانازی ناکەین. بەڵکوو بە بەڵگە و دەلیلەکانی ئیبڕاهیم بۆ خوداپەرستی و خەڵک لادان لە سەربڕین شانازی دەکەین. ئیبڕاهیم کەسێک بوو کە بە ئاوەز و بیری ڕۆشەنبیرانە و بە بێ کێشە و خوێن‌ڕشتن گەلەکەی بۆ خودا پەرستی ڕێنوێنی کرد و  ئەو هزر و بیرەی هێنایە گۆڕێ کە خوا پێویستی بە خوێنی مرۆڤ نیە و دەبێ خوێنی ئیسماعیلەکان نەڕژێ و ڕێزی لێ بگیرێ.
ئێستاش کە خوێنی ئاژەڵ دەڕژێ، لەبری نەڕشتنی خوێنی مرۆڤە. بۆیە پێویستە لەگەڵ پەیمان نوێ کردنەوە بۆ خودا، ئێمەش بە بەڵگە ئیبڕاهیم ئاسا ڕێنوێنی گەل بین. ئەوە باشترین بەڵگەیە بۆ بەرپەرچی ئەوانەی مێژوویەکە بەتایبەت لە ڕۆژی قوربان‌دا هێرش دەکەنە سەر ئیسڵام کە بۆ دەبێ لەو ڕۆژەدا ئەو هەموو کوشتارە لە ئاژەڵ دەکەن و ...



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

mahmud ۱۴۰۰/۵/۱
او قسه ت بو کردم
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

سیروان ۱۴۰۰/۵/۱
هاژە وەک پێگەیەکی پڕۆفیشناڵی هەواڵ، چۆن تێکستێک کە پڕە لە هەڵەی ڕێنووسی وا بە سووک و سانا بڵاو دەکانەوە؟!!! ئەو دەقە سەرانسەر هەڵەی ڕێنووسی تێدا. ئیدی کارم بە نێوەڕۆکەکەی نییە که زۆر لێکدانەوەیەکی ڕواڵەتی و بێ‌بنەمایه.
ئێمەی کورد پێویستیمان بە بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکە [تولید محتوا]. ئەو شتە گرینگە چۆن بەدی دێت کاتێک ڕێنووسی خۆمان نازانین و دەوێرین دەست بۆ نووسین ببەین؟!!!
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

یونس ۱۴۰۰/۵/۱
به بروای من له سه رده می ئیبرایم بو حالی کردنی مروف قوربانی کردنی ئاژل زور باش بو به لام هیستا که مروف حالی بو ئیدی دوپاته کردنی ئه و کاره له گه ل سه رده می ئه ورو دازور نه گونجاوه .
به سپاسه وه
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

چیا ۱۴۰۰/۵/۱
یانی ئینسان تا ئەو ڕادەیە دەتوانێ کەر و بێ مێشک بێ
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۴۰۰/۵/۱
زۆرلاوازبوو
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

پاساوێکی جۆان و شێاۆیی رەخنە کان نێ کێشە کە کوشتنەۆە لە بەر چاۆان ۱۴۰۰/۵/۱

نظر خود را براي ما ارسال كنيد