تاريخ: ۱۴۰۰ چهارشنبه ۱۶ تير ساعت ۱۹:۲۰ بازدید: 1206      نظرات: 0      کد مطلب: 16307

مەلەوانێک دوای مانەوەی (30) چرکە لە دەمی نەهەنگێکدا خۆی رزگارکرد


مەلەوانێك لە ویلایەتی ماساچۆستسی ئەمریكا وردەكارییەكی مەترسیدار ئاشكرا دەكات، دوای ئەوەی لەلایەن نەهەنگێكەوە قوتدراوە بۆ ماوەی 30 چركە لەدەمیدا ماوەتەوە، بەڵام دواتر خۆی ڕزگاركردووە.

مایكڵ باكارد دوای دەرچونی لە نەخۆشخانەی كیب كۆد لە ماساچۆستس، چیرۆكی قوتدانی لەلایەن نەهەنگێكەوە بۆ میدیاكان دەگڕێتەوە.

ئەو لە قوڵایی 14 مەتردابووە لە كەناراوەكانی پرۆفینستاون، هەستی كردووە زمانێكی بەردەكەوێت، لە پڕێكدا هەموو شتێك لەوچواردەوری ڕەشبووە.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی زە گاردیانی بەریتانی، باكارد لەسەرەتادا وایزانیوە ڕوبەڕوی هێرشی قرش بۆتەوە، چونكە لەو ناوچە بڵاون كە ئەو مەلەی تیاكردووە، بەڵام كاتێك هەستی بە هیچ ئازارێكی و شوێنەواری ددانی تیژ نەكردووە، زانیوێتی ئەوە قرش نییە.

ئەو پیاوە دەڵێت "هەستم كرد من لەدەمی نەهەنگەكەدام، دەیویست قوتمبدات، بەخۆمم وت بە دڵنیاییەوە دەمرم، لەو كاتەدا بیرم لە خێزان و منداڵەكانم دەكردەوە".

مایكڵ باكارد ئەو ماوەیەی لەناو دەمی نەهەنگەكەدا ماوەتەوە بە 30 چركە دەزانێت، لەو ماوەیەدا بە ئامێری ئۆكسجینەكەی پێوەیبووە و بۆ مەلەكردن بەكاریدەهێنێت هەناسەیداوە.

مەلەوانەكە ئاشكرایدەكات، نەهەنگەكە چۆتە سەر ڕووی ئاوەكە و خۆی هەڵداوە و دەمیكردۆتەوە، لەو كاتەشدا هاوڕێكەی كە لە بەلەمەكەدا بووە ڕزگاریكردووە.

چارلز ستۆرمی زانای بواری زیندەوەرانی دەریا لە ناوەندی توێژینەوە كەنارییەكان لە پرۆفینستاون، باس لەوە دەكات ئەو جۆرە ڕوبەڕوبونەوانە لەنێوان نەهەنگ و مرۆڤدا زۆر دەگمەن ڕوودەدەن.

ستۆمی ئاشكرای دەكات نەهەنگەكەی لە جۆری پشت چەماوەبووە، ئەوە سیفاتی شەڕەنگێزی نییە و ئازار بەخش نییە، لەو كاتەدا كە دەمی بۆ خواردنی ماسی كردۆتەوە ئەو ڕووداوەش ڕوویداوە.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد