تاريخ: ۱۴۰۰ چهارشنبه ۹ تير ساعت ۱۷:۴۵ بازدید: 1224      نظرات: 2      کد مطلب: 16275

یەکەمین ژمارەی «وانیار» بڵاو کرایەوە


یەکەمین ژمارەی وەرزنامەی ئەدەبی - فیکریی منداڵان و مێرمنداڵانی وانیار سەر بە کۆمەڵگای پەروەردەیی مارگرێت و لەسەر ئەرکی دوکتۆر تەها ڕەسوول، تایبەت بە پەروەردەی فیکری و ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد بڵاو کرایەوە. 
ئەم وەرزنامەیە لە ۱۵۲ لاپەڕە پێکهاتووە و هەڵگری چەندین بابەت و وتاری تایبەت بە پەروەردەی فیکری و ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کوردە کە لەلایەن نووسەران و توێژەرانی بەناوبانگی [ جیهانەوە ] ئاراستە کراوە و لە تیراژی هەزار دانەدا بڵاو کراوەتەوە.
 بابەتەکانی ئەم وەرزنامەیە لە چوار بەشی وتار و لێکۆڵینەوە، وتووێژ، چیرۆک و شێعر پێکهاتوون. ئەم ژمارەیەی وانیار چەندین باس و تەوەری تایبەت بە پەروەردەی فیکری و ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی لەخۆ گرتووە کە سەردێڕەکانی لە خوارەوە دەبینن:
 
۱- بەختیار عەلی نووسەری بەناوبانگی کورد لە ئاستی جیهاندا، لە سەروتاری وەرزنامەکەدا باسێکی ڕەخنەگرانەی سەبارەت بە سیستەمی پەروەردە و ڕاهێنانی منداڵان و مێرمنداڵان لە جیهانی ئەمڕۆدا پێشکەش کردووە و کۆمەڵگەی ئەمڕۆی لەگەڵ چەن پرسیاری سەرەکیی لەو بوارەدا بەرەوڕوو کردۆتەوە.
 
۲-  ئەحمەد شەبانی ماستەری فەلسەفەی پەروەردە و ڕاهێنان بابەتێکی لە جانا مۆرلۆن لە ژێر ناوی "منداڵی فەلسەفی" بۆ زمانی کوردی وەرگێڕاوەتەوە و لەو بابەتەدا پێوەندیی چڕی نێوان فەلسەفە و چەمکی منداڵی و ڕەوتی پەروەردە و ڕاهێنانی فەلسەفیی منداڵان و مێرمنداڵانی خستوەتە بەرباس.
 
۳- مەریوان هەڵەبجەیی وەرگێڕی ناسراوی کورد و سەرنووسەری وەرزنامەکە لە وەرگێڕانی کوردیی وتارێکدا لە کریستۆفەر فیلیپ لە ژێر ناوی "یانەی فەلسەفی بۆ منداڵان" ئاماژە بە کاریگەریی فەلسەفە لە سەر بیر و هزری منداڵان و مێرمنداڵان دەکات و ڕۆڵی فەلسەفە بەرز دەنرخێنێت.
 
۴- کۆسار عەبدوڵا لە وتاری "بۆچی فەلسەفە بخوێنم؟" پرسیارێکی گرینگی لە سەردەمی مودێڕنیتەدا خستوەتە ڕوو و هەوڵی داوە لە چەن ڕوانگەی جیاوازەوە وڵامی ئەو پرسیارە فەلسەفییە بداتەوە.
 
۵- ئارەش مێهرەبان بەرپرسی وەشانخانەی پەپوولە و سەرنووسەری گۆڤاری ڕەخنەیی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی "ئاوزێن" لە بابەتێکدا لەژێر ناوی "داهاتووەکانی ئەدەبیات" چەن ڕێکخراوەی سەرکەوتووی بواری پەروەردەیی فیکری و ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێرانی ناساندووە و خستویانیەتە بەر باس.
 
۶- عەتا وەلەدی نووسەر و شاعێری خەڵاتکراوی فستیڤاڵەکانی پرژە، شوناس و مناڵ لە وتارێکی ڕەخنەگرانە لەژێر ناوی "ڕێکخراوەی ئەدەبی منداڵان" ڕۆڵی سیاسەت و حکوومەتی کوردی و کۆمەڵگەی کوردیی لە گەشەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵاندا، شرۆڤە کردووە.
 
۷- "تا هەمیشە منداڵ" بابەتێکە کە موحەمەد مورادی  نێساری شاعێری خەڵاتکراوی فستیڤاڵی شێعری پرژە و بەرپرسی وەشانخانەی باشوور نووسیویەو مێژووی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کوردی باشووری باسکردووە.
 
۸-- "منداڵانی پەراوێز" وتووێژی جەبار شافێعی-زادە براوەی "خەڵاتی یوونیسێف" و "پەیکەرەی هانس کریستیان ئەندێرسون" لەگەڵ موحەمەدهادی موحەمەدی بەرپرسی ڕێکخراوەی توێژینەوی مێژووی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران و کاندیدی خەڵاتی هانس کریستیان ئەندێرسن. کە هەڵسەنگاندنی مێژووی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کوردە لەگەڵ نەتەوەکانی‌تردا، گرینگیی بوونی ڕێکخراوەی توێژینەوی مێژووی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان لە کوردستان و چەن بابەتیێکی دیکەی لەخۆ گرتووە.
 
۹- "ئەدەبی منداڵان خولقێنەری شوناسی منداڵان و مێرمنداڵان" ناوی وتووێژێکی وەرزنامەکەیە لەگەڵ شەهرام ئێقباڵ‌زادەی نووسەر، وەرگێڕ، هەڵەگر و ڕەخنەگری بەناوبانگی ئێران و خەڵکی کرماشانی، کردوویە و چەندین پرسیاری لەمەڕ واتای چەمکی منداڵی و ئەدەبی منداڵان، پێوەندی نێوان سیاسەت و ئەدەبی منداڵان، زمانی پەراوێز و... خستوەتە بەر باس.
 
۱۰- لە بەشی چیرۆکدا، حەوت چیرۆکی منداڵان و مێرمنداڵان لە ژێر ناوی "مریشکە ڕەشەکە" نووسراوەی ئانتۆنیا پۆگۆرسکیا وەرگێڕانی هیوا قادر نووسەر و شاعێری ناسراوی کورد" داری چۆکلێت " نووسینی کلێر ژوبێرت وەرگێڕانی حسەین قوربانی "  ڕۆژێکی زۆر سەوز" چیرۆکی وێنەیی نووسینی فام سوو سووی وەرگێڕانی سیامەند کەمانگەر "سوور وەک ڕەنگی هەتاو" نووسینی مێهری ئەسەدی بەرپرسی ناوەندی پەروەردەی بیروهزری منداڵان و سێ چیرۆکی خەڵاتکراوی فستیڤاڵی نەتەوەیی چیرۆکی شوناس لە ژێر ناوی  "فێڵ" نووسینی باران کیانی، "پەپوولە پایزە" نووسینی شەرمین ساڵحی، " پاڵتاو شۆڕ " نووسینی واحید کەریمی
 پێشکەش کراوە.
 
۱۱- لە بەشی شێعردا شەش شێعری تایبەتی منداڵان و مێرمنداڵان لە لەتیف هەڵمەت، دیار هەڵەبجەیی، هەتاو خورشیدی، حێکمەت باتمانی، کاوە فاتحی و شێل سیلڤێر ئێستاین بە زمانی کوردی چاپکراون.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

هاوار ۱۴۰۲/۸/۸
چۆن دەتوانین ئەو وەرزنامەیە بەدەست بێنین یا بیکڕین
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۴۰۰/۴/۱۵
مامی خاهیم بچها یما موفق باشند

نظر خود را براي ما ارسال كنيد