تاريخ: ۱۴۰۰ دوشنبه ۷ تير ساعت ۱۸:۲۷ | بازدید: 2100 نظرات: 0 کد مطلب: 16268 |
"مەرگ و وێرانی دوو دەسکەوتی شەڕن کە وەک سەوقاتی تەواوی شەڕەکانی میژووی مرۆڤایەتی، لە تەشکێکی چەن پاڵووی جیهانی دا مرۆڤ ناچار بە هەڵبژاردن دەکا"
به پێی ههواڵیی هاژه، "ئەنجومەنی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد" لە درێژەی چالاکییە فکری فەرهەنگی و ئەدەبی ڕخنە و هەڵسەنگاندن بیست و سیهەمین کۆڕی بۆ لێکدانەوەی کتێبی "مالاوایی لە چەک" بە نووسینی "ئێرنێست هەمینگۆی" وەرگێڕانی: "نەجەف دریا بەندری" شەوی دووشەممە ۳۱ی جۆزەردانی ۲۷۲۱ی کوردی کاتژمێر ۱۰ی شەو پێکهێنا، ئەو کۆڕە لە فەزای مەجازی"ژووری دیالۆگ"بە شێوەی نووسراوە و بە بەڕێوەبەرایەتی "چرۆ پەرویزنیا"،"سنەوبەر فەتتاحی" و بەشداری خاتوونانی هۆگر بە رەخنەی ئەدەبی بەڕێوەچوو.
وەک دەسپێک بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەن بە نووسراوە، وتار، یادداشت و ڕستەی هەڵبژاردەکانی کتێب، ژیاننامە لێدوانەکانی خۆیان لە گۆشەنیگای تایبەتەوە تاوتوێ کرد؛ ئەو خاتوونە بەڕێزانەی لە شرۆڤەی مژاری ئەم جارەی ئێمەدا بەشداریان کرد، بریتی بوون لە:
۱. "فەرەح پیران" به کورتە یادداشتێک لەسەر ئەو کتێبە بەشداری کۆرەکە بوو.
۲. "شازاد ڕیحانی" ئاوا لە مەڕ ئەو کتێبە دەدوێ: این رمان توصیفی از خشونت، درگیری، هرج و مرج در زمان جنگ و صحنەهای عقب نشینی ایتالیاییهاو ... است کە در آخر جهان را بیمعنی میداند.
۳. "نادیا بەرخانە" بە لێکدانەوەیێک لەسەر کتێبی وداع با اسلحە باس لە ناکۆکییەکانی ژیان و هێمانەکانی جیانەبوونەوەی شەڕ دەکا.
٤. "چیمەن سانیار" باس لە هەمێنگۆی دەکا: کە بۆ پێشاندانی ئەو تەم و خۆڵەی جوانیەکانی ژیانی داپۆشیوە، وێنەیەک دێنێتە بەرچاوی خوێنەر، و بێ هیوایی لە گەیشتن بە ئاشتی و تەواوبوونی لەشەڕ لەناو دێڕەکانی ڕۆمانەکەی دا شەپۆل دەدەن.
٥. "لالە ڕیحانی" وتارێک لە ژێر ناوی وێنەیەک لە شەڕ و خۆشەویستی پێشکەشی بەشداران کرد.
٦. "لەیلا عەباس تاهیر" بە ئاوڕدانەوێ رەوایت ناسی لە کتێبی"وداع با اسلحە" و بە کەڵک وەرگرتن لە ڕوانگەی" ژڕاڕ ژنت" ڕەخنەیەکی چڕ و پڕی خسته ئارا.
۷. "چرۆ پەرویزنیا" بە وتارێک لە ژێر ناوی هەلگەڕانەوەی بە سۆز و بیزاری لە شەڕ کەلکەلەی سەرەکی نووسەرە بۆ ململانە کردن لە ڕۆمانی ماڵاوایی لە چەک.
من پرسیدم: «واقعاً نظر شما راجع به جنگ چیه؟»
«نظرم این است که احمقانه است.»
«کی جنگ رو میبره؟»
«ایتالیا.»
«چرا؟»
«اینها ملت جوانتری هستند.»
«ملل جوانتر همیشه جنگها رو میبرن؟»
«تا مدتی شایستهی بردن هستند.»
«بعد چی میشه؟»
«بعد میشوند ملت پیرتر.»
وداع با اسلحە "ارنست همینگوی"
لە پاژی کۆتایی ئەم کۆبوونەوە بەرهەمە شێعرێکی خاتوو "عیشرەت موشفێق" لە لایان خۆیانەوە پێشکەشی هۆگران و خاتوونانی ئەم کۆڕە کرا. بەم چەشنە کۆتایی ئەم کۆڕە ئانلاینە و بە کۆبەندێک لە بیر و بۆچوونی جیاواز لە سەر مژاری ئەمجارە، لاپەرەکانی ئەو کتێبەش بەسترا. خاتوونانی هۆگر بە کتێب و خوێندنەوە بۆ مانگی داهاتوو پشک دەخەنە سەر کتێبی "هاتنە ژوور قەدەغەیە" نووسراوەی چیرۆکنووسی مەهابادی خاتوو"مریەم قازی". هەر لە ڕێی ئەو پەیجەو لە لایان ئەنجومەن ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد"بانگهێشتی سەرجەم خاتوونانەکان دەکەین بۆ بەشداری زیاتر لە کۆبوونەوەکانی ئێمە بۆ هاوڕێیەتی و هاوفکری و خۆ پێگەیاندن و پەرەپێدانی ئاستی فکر و ئەندێشەی ئینسانی و زانستی.