تاريخ: ۱۴۰۰ شنبه ۸ خرداد ساعت ۱۸:۴۸ | بازدید: 1404 نظرات: 0 کد مطلب: 16196 |
بەپێی هەواڵیی هاژە، بەرپرسی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی مەهاباد ڕایگەیاند: کورتەفیلمی دێکۆمێنتاریی دەرهێنەری مەهابادی گەیشتە فێستیڤاڵی جیهانیی کورتەفیلمی Tulipoffـی کۆپێنهاگی دانماڕک.
ڕەحیم بایزیدی کوتی: کورتەفیلمی دێکۆمێنتاریی"یک شعر تنها" بە دەرهێنەریی فیلمسازی لاوی مەهابادی، کیمیا مەرزەنگ و ئامادەکاریی نەجات مەولوودی هاتووەتە بەرهەم.
بایزیدی هەروەها ڕایگەیاند: کیمیا مەرزەنگ خاوەن بڕوانامە لە ئەنجومەنی سینەمای لاوانی مەهابادە و لە ئێستادا خوێندکاری بەشی فیلمسازی لە زانستگای تارانە. ناوبراو ئەزموونی دروستکردنی چەند کورتەفیلم و فیلمێکی بڵنیدی هەیە.
فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی Tulipoffـی دانماڕک لەمانگی سێپتەمبری ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.
ئەنجومەنی سینەمای لاوانی مەهاباد یەکێک لە ۶٠ ئەنجومەنی سینەمانی جەوانای ئێرانە کە ماوەی ٣٠ ساڵە لە بواری فیلم و وێنەدا چالاکی هەیە.