تاريخ: ۱۴۰۰ سه شنبه ۲۸ ارديبهشت ساعت ۱۹:۲۸ بازدید: 1871      نظرات: 2      کد مطلب: 16158
ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی کتێب لە مەهاباد

گەڕان لەناو داڵانەکانی مێژوو لە نووسراوەکانی جان دۆست دا


بیست و دووهەمین کۆڕی "ئەنجومەنی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد"؛ شرۆڤە و لێکدانەوەی کتێبی "میرنامە نووسینی مامۆستا جان دۆست" وەرگێڕان: "سەباح ئیسماعیل".  لە چوار شەوی جیاواز ۱۲، ۱۳، ۱٤، ۱٥ی بانەمەڕی ۲۷۲۱ی کوردی کاتژمێر: ۱۰ی شەو بە بەشداری نووسەر "جان دۆست" لە فەزای مەجازی "ژووری دیالۆگ"بە شێوەی نووسراوە و بە بەڕێوبەرایەتی "چرۆ پەرویزنیا"،"سنەوبەر فەتتاحی" و سەرجەم خاتوونانی هۆگر بەم کۆڕ و کۆبوونەوانە بەڕێوەچوو. سەرەتا بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەن ئەدەبیی دیالۆگ بە نووسراوە، وتار، یادداشت و لێدوانەکانی خۆیان لە گۆشەنیگای تایبەتەوە تاوتوێ کرد؛ ئەو خاتوونە بەڕێزانەی لە شرۆڤەی مژاری ئەم جارەی ئێمەدا بەشداریان کرد، بریتی بوون لە:

۱. "فەرەح پیران" باسێکیان لەسەر مەرەکەب و فرمیسک لە کتێبی میرنامەدا هێنا بەر شرۆڤەو لێکدانەوە.

۲. بەشێکی کورت لە خوێندنەوەی ڕۆمانێکی مێژوویی نوێ سەر دێری وتارێک بوو کە لە لایان "عیشرەت موشفێق" پێشکەشی هۆگرانی کۆڕەکە کرا.

۳. "گەلاوێژ بەیگ نیا" لە لێدوانی خۆیان دا ئاماژە بە تراژیدی میللەتی کورد و ژیانی چەند کەسایەتی گەورە دەکا کە لە خەیالەوە خۆ دەکێشنەوە ناو ڕووداوە واقیعەکانی مێژووی نەتەوەی کورد.

٤. "فەوزیە یاهوو" بەشدارێکی تر بوو کە بە باسێکی کورت لە سەر ڕستە هەڵبژاردراوەکان ئاماژەی بە پەیامی سەرەکی کتێبە کە واتا هاندانی خەڵک بۆ خوێندنەوە دەکا.

٥. "لالە ڕیحانی" لە وتاری خۆیاندا باس لە تێکەڵاوبوونی قەڵەمی دوو نووسەری گەورە لە کۆمەڵگای کوردەواری دەکا و هەر وەها بەڕێزیان لێدوانێک لە سەر کاراکتێرەکانی ناو کتێب دێنێتە ئاراوا.

٦. ئاورێک لە سەر کتێبی میرنامە بە شێوەی ڕەوایەت ناسی وتارێک بوو بە قەلەمی"لەیلا عەباس تاهیر" کە خسترا بەر باس.

۷. "هاجەر هووشیار" بە وتارێک لە ژێر ناوی "ناوەڕۆک و بارینی مەرەکەب" بەشدارێکیتری کۆبوونەوەکە بوون.

٨. "شازاد ڕیحانی" باسەکەی خۆی بەو خالە دامەزراند کە میرنامە ڕۆمانێکی نوێی مێژووییەو هەوڵێکە بۆ ئاشنا کردنی خوێنەر لەگەڵ مێژووی خۆی.

۹. "چیمەن سانیار" سووکە ئاوڕێک لە کتێبی میرنامە دەداتەوە بە جەخت کردن لەسەر کەسایەتی ئەحمەد خانی.

۱. "نادیا برخانە" لە شڕۆڤەی خۆیاندا ئاماژە بە نووسەری میرنامە دەکا کە لە چوارچێوەیەکی سۆفیگەریدا ژیانی میرەکانی کوردمان بۆ بە وێنا دەکێشێتەوە تا لە ڕێ نووسین و گۆتار بەرهەڵستی ئاکاری ناڕەوای ئەو تاقمە ببنەوە.

۱۱. "سنەوبەر فەتتاحی" لە وتاری خۆیاندا خوێندنەوەیەکی ناوەرۆکیانەیان لەسەر ڕۆمانەکە لە گۆشەنێگای تایبەتەوە هەبوو.

۱۲. "چرۆ پەرویزنیا" وتارێک لە ژێر ناوی "گەران بە شوێن کۆڵانەکانی مێژوو لە نووسراوەکانی جان دۆست دا"لێدوانێکی چڕ و پڕیان ئاراستەی کۆڕەکە کرد.

ئامادەبوونی نووسەری ڕۆمانی میرنامە"جان دۆست" لە کۆڕی شرۆڤە و لێکدانەوەی ئەم کتێبە شەوق و زەوقێکی تایبەتی بە کۆبوونەوەی ئەم جارەی خاتوونان بەخشی. نووسەر دوای دەسخۆشی لە بەڕێوەبەران و خاتوونانی بەشدار بوو دەسپێک پوختەیەکی لە مەر چەند و چۆنی نووسینی ئەم کتێبە پێشکەشی کۆڕ کرد. جان دۆست دەڵێت: میرنامە یەک لە ڕۆمانەکانی منە کە سەرچاوەی بیر و باوەر و هزری من تەمسیل دەکا ئاخۆ بۆ میرنامەم نووسی؟ ئەو کات کتێبی مەم و زینی ئەحمەد خانیم دەخوێندەوە هەستم کرد زۆر فکری گەورەی تێدایە، بۆ کۆردایەتی، بۆ کۆمەڵ و نەتەوەی کورد، کاتێک بە عەرەبی شرۆڤەی ئەو کتێبەم کرد دیتم کەسایەتی ئەحمەدخانی زاتێکی زۆر گەورەیەو بێ تر بە حاجەتی ڕوون کردنەوەی ژیانی ئەو کەسە بوو، بەداخەوە سەرچاوەکان یا ژێدەری جۆربەجۆر نەبوون کە من ژیانی ئەحمەد خانی پێ بنووسمەوە سەرەرای ئەوەی کە لە ئەعلائەدین سەججادی یا ئەوانیتر هێندێ ڕیفرنس دەست دەخسترا بەس من پشت ڕاست نەبووم کە بزانم کە ئەو زانیاری یا فۆرماسیۆنانە کە لە بارەی ئەحمەد خانی هەیە ڕاستن یا درووست.

میرنامە تراژیدی یا خەمنامەی میللەتی کورد باس دەکا، یانی ئێمە مێژوومان بریتیە لە تراژدی یا بەشێک کە دڵمان خۆش بکات، ئەوەی لە مێژووی ئێمەدا بەرچاوە کۆمەڵکۆژی، تێکچوون، شکانە لە فرمێسک و هیجر و گەرێ شتی وادا، ڕاستی خەڵکی کوردە، مرۆڤ ناتوانی وەک ڕۆمانێکی شایی و خۆشی سەیری بکات یا خۆد نا ئەوینی کورد، حەز کردن لەناو کوردان تێکچوویە وەکوو مەم و زینی ئەحمەد خانی و چیرۆکەکانی تر.

وڵامی ئەو پرسیارە کە ئایا میرنامە توانیویەتی هاواری گەلی کورد بە دنیا ڕابگەیەنێت، ئاوا دەداتەوە: بەداخەوە چۆن میرنامە بە زمانانی تر وەک فرانسی، ئێنگلیسی، ئەلمانی، یا زاراوەکانی تر نەهاتۆتە وەڕگەراندن، تەنیا بە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و سۆرانی و کوردی هەیە ناکرێ بلێن دەنگی کوردی گەیاندۆتە دونیای گەورە دەخوازم لە داهاتوویەکی نزیکدا دەرفەت هەبێت وەرگێڕ بکرێ بۆ زمانەکانی دیکە.

جان دۆست کۆڕی شرۆڤەو لێکدانەوەکەی خاتووناندا ئەمجارە باس لە نووسەری کورد دەکات و دەلێن ناتوانین بلێین هەموو نووسەری کورد، بەلکوو بەشێک توانیویانە ببەن بە دەنگی میللەتی کورد، هەڵبەت من وەک خۆم زۆر ئاگاداری دەنگ و پێنووسی نووسەرانی کورد نیم، بەس دەکرێ بلێن کەسانێک توانییانە دەنگ و برین و ئێش و ئازارەکانی کورد ڕاگوێزی کۆمەڵگا بکەن و ئەمە شتێکی باشەو دڵخۆشکەرییە، بەڵام وەک ڕخنە لە تیفی ڕۆشنبیر کەسێک نییە لەناو خۆماندا، ڕخنە لە کۆمەڵی کورد بکات و ئێمە حەوجێداری ئەو شتەین کە ببینین، بناسین، هەستی پێبکەن، بروانین دژی میللەتی کورد کێیە، تۆزیک نووسەری کورد لەم بوارەوە زەعیف و لاواز کار دەکەن، ئەگە هەر بەو چەشنە برواتە پێش داهاتووی ئەم وڵاتە بەرەو چ ئاقارێک هەلینگ دەدا.

لە درێژەی باسەکە دا دەڵێت: ڕۆمانی مێژوویی زۆر گرینگە بۆ نەتەوەی کورد، چۆنکە ئێمە غەدر لێکراوی مێژووین، ئەو حالەتەو ڕەوشەی ئێستاکە تێداین هۆی و سەبەبی ئەوەیە مێژوومان ناس ناکەین و ناتوانین دەرباسی مێژوومان ببین بگرە لە ئێستاو ڕابردوو، مادامێک ئێمە مێژوومان پێناسە نەکەین، ناتوانین شۆناسمان لە داهاتوودا دیاری بکەین، قەیرانی گەورەی کورد هەر ئەوەیە، من دەخوازم جێلی ئێستا لە مێژوو ئاگادار بن، بخوێننەوە لەسەر کورد بخۆڵقێنن و بە تایبەتی لە سەر ئێمپێراتووریەکان، ئەم مێژوویە دەتوانێ وڵامی زۆر پرسیاران وانە بکات. بە دروستی تراژدیا لە میژووی ئێمەدا یەکجار بەرچاوە.

بەردەوام بە دوای پرسیارو وڵامەکانی ناو کۆڕەکەمان کە لە لایان خاتوونە‌کان دەهاتە ئاراوه ئەمجارەش مامۆستا جەخت دەخاتە سەر مەرەکەبی ڕەش. مەرەکەبی ڕەش هێماو سیمبۆڵی ناودارێکی گەورەی کوردە کە حەولی بێوچان دەدا بە نووسین و ئەدات و مەرەکەب تێکۆشان بۆ گەڵی کورد بکات و شەری دژایەتی و دەسەڵات ئێمپراتۆری ئوسمانیمان بۆ وێنا کاتەوە، دەمامکدار سیمبۆلی سیخۆری و کرمانجی کوتەنی کرمی دارە هەر ئەو کرمی دار دەشکێنێ و دەیرزێنێ.

جان دۆست لە درێژەی کۆبوونەوەی ئەم چەند شەوەی خاتوونەکاندا کە زیاتر بە چەشنی پرسیار و وڵام بوو ئێنجا باس لە دۆزی کورد، کەسایەتێکان، مێژووکەمان ناز دەکات، ناوی میرنامە دەبێ هێماو ڕۆڵی  ڕۆشنبیرەکانی کورد بێت لە کۆمەڵگا، کە ڕەخنەگر بن لە میران، ئەگەر میرێک بەجۆرێ لە جۆرەکان غەلەت بروات ڕووناکبیر نابێ بێدەنگ بجولێتەوە، دەردی ئێمە ڕاحەتی و نەزانینی خەڵکە، کاتێک میرێک ئازار بە خەڵک دەگەیەنێ ڕۆشنبیر دەبی عالەم وەگەر بخا و ئاگاداریان کاتەوە، میر دەبی پڕ بن لە هزر و ئەندیشە و فەلسەفە، نەک دراو دینار و باز و ئەسپ و...

بازاری کتێب لە کۆمەڵگای کوردی دا هەر لە شەرفنامەی بدلیسی ڕا بگرە، لە زانست و فیربوون گەلێک لاواز بوو میرەکان دۆژمنایەتی و، ناکۆکی زۆری یەکتر دەکەن، گوێ لە قسەی یەک ناگرین، بەرهەڵەستی یەکتر دەبنەوە ئەم دیاردەیە بەردەوامە لە نێوان کوردان و لە باب ڕا ڕاگوێزی منداڵ دەکرێ. بۆیەش هەر وا دێت و دووپات دەبێتەوە.

لە پاژی کۆتایی ئەم کۆبوونەوەدا بەرهەمە شێعرێکی شاعیری غەزل نووس"هەتاو خورشیدی"لە لایان خۆیانەوە پێشکەشی هۆگران و خاتوونانی ئەم کۆڕە کرا.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

شازاد كريم ۱۴۰۰/۲/۲۹
ده ستى هه مووان خوش بيت..
ئايا بابه ته كان بلاو كراونه ته وه؟ چون ده ستمان بكه ويت؟
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

شازاد كريم ۱۴۰۰/۲/۲۹
ئايا بابه ته كان بلاو كراونه ته وه؟ چون ده ستمان بكه ويت؟

نظر خود را براي ما ارسال كنيد