تاريخ: ۱۴۰۰ يکشنبه ۲۶ ارديبهشت ساعت ۱۷:۵۳ بازدید: 1112      نظرات: 0      کد مطلب: 16152

شوێنەوارێكی مێژوویی باکووری کوردستان لە نەتەوەیەکگرتووەکان نمایش دەکرێت


بە پێی هەواڵی هاژە، شوێنەواری مێژوویی "گردی خرابڕەشکێ" لە باکووری کوردستان لە ناوەندی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک نمایش دەکرێت.
"گردی خرابڕەشکێ" لە لیستی کەلەپووری ڕێکخراوی یونیسکۆ دایە، بە دووریی 18 کیلۆمیتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری ڕووهای باکووری کوردستان هەڵکەوتووە کە مێژووەکەی بۆ 12 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
لەو کۆپییەدا کە لە ناوەندی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک نمایش دەکرێت ئەو کێلە بەردەی کۆدەکەی 18 پی‌یە و 5.5 میتر بەرزە وەک خەڵاتێكی هونەری بەرەو ڕووی هۆگران نمایش دەکرێت.
بە پێی لێکۆڵینەوەکان، مێژووی ئەو شوێنەوارە بۆ سەردەمانێک دەگەڕێتەوە کە مرۆڤایەتی کەلوپەلی بەردینیان بەکارهێناوە.
وێنەی سەر شوێنەوارەکە جۆرێک باڵندەیە کە نزیکەی 300 ساڵ پێش ئێستا لەنێو چوون، هەر وەها لە سەرەوەی ئەوەش مرۆڤێک هەیە کە بە نیشانەی ڕێزگرتن هەر دووک دەستی لەسەر سکی داناوە.
"گردی خرابڕەشکێ" دوای ئەوەی لە ساڵی 2018 کەپرەکەی سەری تەواو کرا، نزیکەی 70 هەزار گەشتیار سەردانیان کرد، بەڵام دوای ئەوەی کە ساڵی 2019 دا بە ساڵی گردی خرابڕەشکێ دەستنیشان کرا، 412 هەزار و 378 گەشتیار سەردانی ئەم شوێنەیان کرد.
شوێنەواری "گردی خرابڕەشکێ" بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 1963دا لە چوارچێوەی کاری هاوبەشی زانکۆی ئیستەمبوڵ و زانکۆی شیکاگۆ دەستنیشان کرا، بەڵام بەهای راستەقینەی ئەم شوێنەوارە مێژووییە ساڵی 1994 دوای دەستکردن بە هەڵکۆڵین و پشکنین دەرکەوت.
لە "گردی خرابڕەشکێ"، لە ئەنجامی هەڵکەندنەکاندا یەکەمین پەرستگەی مرۆڤایەتی لە گردی خرابڕەشکێ دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ 11 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و بە کۆنترین پەرستگەی مرۆڤایەتی هەژمار دەکرێت.
پەرستگەکە لە چەندین کێلەبەردی گەورە پێکدێت کە وێنەی خشۆک و بەراز و چەندین ئاژەڵی دیکەی لەسەر دەبینرێت و قورسایی بەردەکان نزیکەی 6 تا 10 تۆن دەبێت.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد