تاريخ: ۱۴۰۰ چهارشنبه ۲۲ ارديبهشت ساعت ۱۳:۱۵ بازدید: 1048      نظرات: 0      کد مطلب: 16140

کەلەسەری یەکەم ئیمپراتۆری ڕۆم دۆزرایەوە


لەدوای گەڕان و پشکنینی چەند زانا و توێژەرێکی بواری شوێنەوارناسی، کەلەسەری یەکەم ئیمپراتۆری ڕۆم لە ئیتاڵیا دۆزرایەوە، کە مێژووی ژیان و حوکمڕانییەکەی بۆ دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

فرانچیسکۆ جیانکۆلای زانای بواری شوێنەوارناسی لەسەر ئەو دۆزینەوەیە دەڵێت: "لەساتی چاککردنەوە و ڕێکخستنەوەی دیوارێکی شوێنەواری لەو شارەدا کە بەهۆی بارانێکی زۆرەوە تووشی داڕمان و ڕووخان ببو کە لە دوای هەڵکەندن و لابردنی دیوارەکە کەلەسەری یەکەم ئیمپراتۆری ڕۆماییەکان دۆزرایەوە".

جیانکۆلا ڕایگەیاندوە کە هەرگیز بڕوایان نەکردووە کەلەسەرێکی بەنرخی لەو جۆرە بدۆزنەوە.

ئەو کەلەسەرەی ئۆگەستس لە جۆرە بەردێکی هاوشێوەی مەڕمەڕ دروستکراوە و بۆ ئیتاڵییەکان وەک بەنرخترینی مێژووی وڵاتەکەیان تەماشای دەکەن، بەو هۆیەوە لە یەکێک لە مۆزەخانە نیشتمانییەکان داندراوە.

لەدرێژەی قسەکانیدا جیانکۆلا ئاماژەی بەوە کردوە کە لەکاتی چاککردنی دیوارەکەدا چاوی بە کۆگایەک لە خۆڵ و گڵی دیوارەکەدا کەوتوە، دواتر کەلەسەرێک دەردەکەوێت لەگەڵ بینینی قژیدا بۆی دەردەکەوێت کە کەلەسەری ئای ئۆگەستسی یەکەم ئیمپراتۆری ڕۆم‌یەکانە.

بەگوێرەی لێدوانێکی ماریا دیلیتا کۆلۆمبۆی یەکێک لە زاناکانی بواری شوێنەوارناسی لە ئیتاڵیا، ئەو کەلەسەرە درێژییەکەی 35 سانتیمیترە و مێژووی درووستکردنەکەی بۆ ساڵی 20ی پێش زایین دەگەڕێتەوە.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد