تاريخ: ۱۴۰۰ پنج شنبه ۹ ارديبهشت ساعت ۱۰:۵۶ بازدید: 1148      نظرات: 1      کد مطلب: 16107

ڕەخنه‌‌یک له نوێنه‌رانی کوردستان له په‌رله‌مان

فه‌ردین که‌مانگه‌ر_ ڕۆژنامەوان


ئەرکی سەرەکی نوێنەرانی خەڵکی له پەرلەمان، به دوواچوونی خواست و داخوازیەکانی‌ خەڵکە له پەرلەماندا، ئەرکێک که پێویسته لەم ڕۆژانەدا که هەموو گرفت و کێشەی خەڵک کۆبووەتوە بەدوواچوونی بۆ بکەین. بێ‌دەنگی نوێنەرانی خەڵکی کوردستان لەم ڕۆژانەدا جێگەی پرسیاره، که لەکاتێکدا خەڵک له تەنگانەدان، گرانی و هەژاری، بێکاری و کەموکوڕی نەبوونی بڕێک شتومەک له بازاڕدا، له سەرشانی خەڵک بار قورسی دەکات بۆ بێدەنگن؟
نوێنەرێک شەوانە دەڕوات بۆ نەمام چاندن، یەکی دی خەریکە بەشوێن‌ کێشەکانی خۆی دەگەڕێت، ئەوی دیکە بەشوێن پرسیار له فڵان بەرپرسە و یەکی دیکه دانیشتووی پێتەختە و ئاگای له ڕەش‌وڕووتی کوردستان نییه، به بی‌ئەوەیشە که بزانن که چ ئەرکێک لەسەر شانیان هەیه.
 ڕووی نووسینەکە لە کەسێکی تایبەت نییە، هەموو نوێنەرانی کوردستان له پەرلەمان مەبەستە که تۆزێک بێنەوە خۆیانەوە و بەدوای کێشەکانی خەڵکا بچن له قوروە و دێولان تا بانە و سەقز و سنە و کامێران و بیجاڕی گەڕووس. لەم دۆخەدا که زۆربەی شەریکە و کۆمپانیاکان داخراوه و هێڵی بێکاری و هەژاری له کوردستان بەرز بووەتەوە ژیانی خەڵکی ڕۆژبەڕۆژ بەرەو خراپی دەڕوات هەڵبەت بڕێک که خەریکن به خوێن و گیانی خەڵکی مامەڵە دەکەن بەرزتر دەبنەوە و ئەمه بە واتای ئەوەیه که چاوەدێری و یاسایەک له بازاڕدا لە کەمترین ئاستدایە به واتای ئەوەی که ئێوە خوازیاری مافی خەڵک بن نەک به شوێن بڕێک کاری پۆپۆلیستی. دەبێ بۆ چارەسەری کێشەکان کۆدەنگ بن و فراکسیۆنی نوێنەرانی کوردستان‌ چالاکتر بکەنەوە و گرفت و لەمپەرەکانی بەرهەمهێنان بنبڕ بکەن.
 



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

صلاح الدین سخنور ۱۴۰۰/۲/۹
دەسخۆش مامۆستاگیان، ئەم کورتە نوسراوەی جەنابت، زۆری قسە تێیا بوو، مێشکی زۆر لە نۆێنەران پڕ لە خڵت و زبڵی دەسەڵاتە! و ئەم وتانە هەڵ ناگرێ کاکە، چۆن ئەم ڕوونکردنەوەی ئێوە، پێویست بە بیری قووڵ و گونجاوی هەیە و مڕۆڤی کورد و مڕۆڤی! پێویستە.

هەر بژین و بمێنن.

نظر خود را براي ما ارسال كنيد