تاريخ: ۱۴۰۰ شنبه ۲۱ فروردين ساعت ۱۲:۵۴ بازدید: 1089      نظرات: 0      کد مطلب: 16062

نەخواردنی نانی بەیانی ئەگەری توشبوون بە شەکرە زیاد ده‌كات


بە پێی هەواڵی هاژە، نەخواردنی نانی بەیانی ئەگەری توشبوون بە شەکرە زیاد ده‌كات

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی زانایانی ئەڵمانی کە ئەنجامەکەیان و لە گۆڤاری خۆراک‌دا بڵاو کراوەتەوە، ئاماژەیان بەوەکردووە، نەخواردنی نانی بەیانی مەترسی زیادبوونی نەخۆشی شەکرە لە جۆری دوو دەباتە سەرێ.

ئەم زانایانە ڕوونیشیان کردۆتەوە لە ئەگەری نەخواردنی چوار بۆ پێنج جاری ژەمی نانی بەیانی لە هەفتەیەک‌دا مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکە بە ڕێژەی سەدا ٥٥ لەسەد زیاد دەکات.

هەر وەها دەرەنجامی لێکۆڵینەوەی ئەوان دەری خستووە کە پشت‌گوێخستنی نانی بەیانی ڕێژەی بەرگری کردن لە ئەنسۆلین زیاد دەکات، هەر بۆیە بۆ جەستە قورس دەبێت ئەنسۆلینی پێویست لە جەستەدا ڕابگرێت و بۆ باری سرووشتی بگەڕێنێتەوە.

ئەوان لە کۆتایی تۆژینەوەکەیاندا ئەوە پشت ڕاست دەکەنەوە کە ئەگەر نەخواردنی ژەمی نانی بەیانی وەک خوویەکی هەمیشەیی لێ بێت ئەوا ئەگەری توشبوون بە شەکرەی جۆری دوو ڕوو لە زیاد بوون دەکات.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد