تاريخ: ۱۴۰۰ شنبه ۷ فروردين ساعت ۹:۱۳ بازدید: 1284      نظرات: 0      کد مطلب: 16018

نووسەر و سیاسەتمەدارێکی باکوری کوردستان کۆچی دوایی کرد


نووسەر و سیاسەتمەداری کورد، پرۆفیسۆر قەدری یڵدرم، لە نەخۆشخانەی دیاربەکر کۆچی دوایی کرد.
پرۆفیسۆر قەدری کە پێشتر ئەندام پەرلەمانی تورکیا بوو وەک نوێنەرێکی شاری سێرت، ماوەی دوو رۆژ بوو بەهۆی نەخۆشکەوتنی لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرت، بەڵام بەهۆی تووندیی نەخۆشییەکەی، گیانی لەدەستدا و بڕیارە هەر لە دیاربەکر بەخاک بسپێردرێت.
 
ژیاننامەی د. قەدری یڵدرم:
لە ساڵی 1959 لە دیاربەکر لە دایکبووە.
لە زانکۆی هەرانێ لە رحا، زانستە ئیسلامییەکانی خوێندووە و دواتر لە زانکۆی دیجلە لە دیاربەکر بووەتە مامۆستا.
لە ساڵی 2010، لە زانکۆی دیجلە، پلەی پرۆفیسۆری پێدراوە.
لە ساڵی 2015، لەسەر لیستی هەدەپە، بووەتە ئەندام پەرلەمان.
زمانەکانی کوردی، تورکی، عەرەبی و فارسی زانیووە؛ نووسەری 14 کتێبە و دەیان وتاریشی بڵاوکراونەتەوە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد