تاريخ: ۱۳۹۹ شنبه ۳۰ اسفند ساعت ۱۰:۵۹ بازدید: 3673      نظرات: 0      کد مطلب: 15995

نەورۆز لە شێعری شاعیرانی کورد دا


نەورۆز لە شێعری شاعرانی کورد دا، جێگە و پێگەی خۆی هەیە کە لە ژێرەوە ئاماژە بە تاقمێک لە شێعری ئەم شاعیرانە دەکرێت.

یەکەمین نووسەر یان شاعیری کورد کە بە کوردی باسی  نەریتی نەورۆزی کردبێ ئەحمەد خانی بووە.

ئەحمەدی خانی:

بیلجومله‌ ده‌چوونه‌ ده‌ر ژ ماڵان

حه‌تتا ده‌گه‌هیشته‌ پیر و کاڵان

ڕۆژا کو ده‌بوویه‌ عیدێ نه‌ورۆز

ته‌عزیم ژ بۆمه‌ ده‌ما دل ئه‌فرۆز

 

حەزرەتی نالی:

تەشریفی نەوبەھارە کە عالەم دەکا نوێ

دڵ چونکە میسلی خونچەیە بۆیە دەپشکوێ

 

مەولەوی:

نیشانەی نەورۆز وادەی وەھارەن

یا نەشئەی ئامای نامەی نیگارەن

 

وەفایی:

نەسیمی بایی نەورۆزی شەمیمی عەبهەری ھێنا

موریدی عاشقان دیسان پەیامی دولبەری ھێنا

نەوید ئەی عاشقانی دڵفگار یار ھاتە سەر خەندە

سەڵا ئەی بولبولان دیسان درەختی گوڵ بەری ھێنا

 

حاجی قادری کۆیی:

ڕۆژتە ئەی بایی نەورۆزی لە بن بەفری گران

کانی پێی سڕ بوو چناریش دەستی چوو پەنجەی تەزی

سونبولی زوڵف و گوڵی ڕوخسار و سەروی قامەتی

مانگی نیسان و گوڵان نەیدی لە نێو باخی وزەوی

 

حەمدیی ساحێبقران:

نەورۆزە

جەژنە بۆیە چراغانی عالەمە

یا ئاگرە لە عومری شێتا کوژایەوە

عەرعەر لە لەنجەدایە، لە ڕەقسایە سەروەکان

بەرگی چەمەن لە ڕەنگی زومەڕەد کرایەوە

 

حەریق:

ئەڵێن وا جەژنی نەورۆزە دڵم پڕ ئاتەش و سۆزە

وەرە ‌بۆ جەژنە پیرۆزە بدەم ڕووحم لەبەر ماوم

وەرە سەر چاوەیی چاوم، دەڵێی دەریای عەممانە

تەماشای ئەشکی گوڵنارم لە سایەی چاوی خوێناوم

 

پیرەمێرد:

ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە ھاتەوە

جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بە ھاتەوە

 

قانع:

هەوای شنەی بای نەسیم دیاره

مەعلوومه وادەی گوڵ و گوڵزاره

 

هێمن:

 

ڕەفیقان، ڕۆژی کوردانە، بەهارە، جەژنی نەورۆزە

بە دڵ لێتان دەکەم لەم ڕۆژەدا، من جەژنە پیرۆزە

.....................

جەژنی نەورۆزه، شەڕابم خەستتره

تا نەڵێن بولبول له شاعیر مەستتره

جوانی گوت شۆخی لەباری بادەگێڕ

ئەو کەسەی سەرمەستتره سەربەستتره

 

حەقیقی:

مزگێنی بێ ھات ساڵی نوێ

خۆشی دوای خۆشی جوێ بە جوێ

بڵێن بەخت چیدی نەنوێ

ئەستێرەی مەش سەری ناسوێ

وە بیرت دێ چمان دی دوێ

زوو ڕاپەڕن مەبن شلوێ

ئەوا ھات پەیکی ئازادی

بە ڕووخۆشی و کەیف و شادی

کۆشێ گوڵی گەشی پێیە

مەعلووم بەشی مەشی پێیە

 

گۆران:

ئەی نەتەوەی کاوەی زنجیر قەف قەف بڕ

ڕۆژی نەورۆز دای بە ‌ھەوری زستان دڕ

 

شێرکۆ بێکەس:

بەهار جوانه، بەڵام کاتێ،

زەوی دایکی، سەرفراز بێ

دەستی درک و داڵ نەیگاتێ

چاو بەرەوژێری بن نەبێ

بۆ ئاسمانی سەر بڕوانێ

من ئەمەوێ جوانی بەهار

له هەڵپەڕکێی کوردستانا

دەستی ئازادیی کورد بگرێ

له ناو نەورۆزی ژیانا

 

دڵدار:

گوڵی سوور ئەی ‌کچی نەورۆز ئەرێ کام دەس لە باغی ژین

لە بۆ یەک دەفعە بۆن کردن بەناکامی ئەتۆی ھێنا

 

ھێدی:

جێژنی کۆن و ساڵی تازەی کوردەواری ھاتەوە

ھاتەوە ئاگری خەباتی ئەو گەلە خۆش کاتەوە

ھاتەوە جوانتر لە جاران جێژنی کاوەی قارەمان

شوێنەواری میدیا باپیرە گەورەی کوردەکان

 

سەید کامیل ئیمامی(ئاوات):

ھەی ھەی چ بەھارێکە وەک جەننەتی مەئوایە

وەک بولبولی زار عاشق ئاو بردەیی سەحرایە

 

ھەژار:

مزگێنی دا بە ‌سروە بای بەھاری

وا ھاتەوە نەورۆزی کوردەواری

 

عەبدوڵڵا پەشێو:

ئەمساڵ بێ چیا نەورۆز ناکەم 

بێ‌بۆنی گیا نەورۆز ناکەم

نەورۆز ناکەم بێ بڵێسەی سووری ئاگر

نەورۆز ناکەم گەر ڕەشبەڵەک تۆز نەکات

و بەخۆم نەبمە سەرچۆپی‌گر .

 

شێخ نافێع مەزھەر (شپرزە):

شەماڵ لە لووتکەی کێوی نەکەرۆز

ھێنایە سەقز پەیامی نەورۆز

وتی ئەم جەژنەی کاوە و فەرەیدوون

لە کوردانی پاک پیرۆز بێ پیرۆز

 

ڕەحیم لوقمانی:

ڕۆژ لە ئاسۆی سوور شەوق ئەداتەوە

ئەڵێ ئەمساڵیش نەورۆز ھاتەوە..

کەوی دڵداری ئازادی و جوانی

دەروونی کەیلی سۆزی گۆرانی

بەری حەسرەتی دڵ ئەکاتەوە

بانگی پەڕاوپەڕ دەنگ ئەداتەوە

لە سەر قەندیل و شاھۆ و نەکەرۆز

ئەڵێ: گەلی کورد نەورۆزتان پیرۆز

 

مەلا کەریم زاری:

سەبا ھەستە لە خەو نەورۆز واھات

بڵێ با لەشکری زستان بڕوات

بەسە جەور و جەفای بەھمەن و دەی

لە دڵ سەبر و لە تەن خۆ گیان دەرھات

بە ‌سەرمانا کڕێوەی بەفر تاکەی

بدات و دابپۆشێ شار و دێهات

ھەتا کەی تەم بەری خورشێد بگرێ

لە ڕووناکی بەری بن ھەر دوو باغات..

لە بەندیخانەکەی دەردێ گوڵاڵە؟

ئیلاھی تا بولبول بگات بە ئاوات

بە ئاوی شەونمت پێویستە سەوزە

سەر و زڵف و دەم و چاوێک بشوات

سەبا بێ دێرە نازانی کە "زاری"

لە جەوری بەھمەن و دەی چی بە سەر ھات؟

 

ئیسماعیل خوڕماڵی:

سوێند به‌م ڕۆژه‌ی غه‌ریبی دڵ

له‌ هه‌ر كوێ بم نه‌ورۆز ئه‌كه‌م

وه‌ک بولبولان لە دەوری گوڵ

به ‌سه‌د ئاواز نەورۆز ئەكه‌م

 

ناسر حیسامی:

نه‌ورۆزه‌، كڵپه‌ی لێت ده‌وێ

هه‌تا ڕووناكی سه‌ركه‌وێ

له‌نێو بڵێسه‌دا ماوی

به‌بێ ئاگر تۆ گومناوی

ئه‌ی به‌ژنی به‌رز، ئه‌ی سپیدار!

ئه‌ی قامه‌تی سه‌وزی به‌هار!

به‌سه‌رچوو وه‌رزی دابڕان،

وه‌رزی كۆچی باڵنده‌كان

له‌گه‌ڵ گه‌زیزه‌ دێنه‌وه‌

نه‌غمه‌ی ئه‌وین ده‌ڵێنه‌وه‌

نه‌ورۆزه‌ گۆرانیی ده‌وێ

هه‌تا خه‌می خاک بڕه‌وێ،

له‌ هاواری خۆتدا ماوی

به‌بێ هاوار تۆ گومناوی

 

ع.شەونەم:

جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزه

بە تیشکی ئاگر ئەنووسم جەژنە پیرۆزە

چاوگی ئاگر هێز و گیانــمە

بـاوەڕی بـــەرزی کـــوردستانمە

جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی

 

سووتاو:

ئاوری ‌نەورۆز و کوتکه‌که ی کاوه

بۆ دژی مــــروڤ پڕ تیــن و تاوه

قه‌ڵای ‌ئە‌ژدهاک ‌بە ئاوری نه‌ورۆز

تێکــــڕا یاران جێژنه‌تان پیـــــرۆز

 

ئەمین گەردیگلانی:

نەوبەھارە و سەوزە گۆرانی دەڵێ

بەندی تیشک و شەونم و جوانی دەڵێ

پێیەتی مزگێنیی سەرھەڵدانەوە

پشت لە مردن کردن و بووژانەوە

دێ گەزیزەی شین بە شوێن نەورۆزەوە

دێن بە پێشوازی شنەی نەورۆزەوە

دێ بەھارێ پڕ بە دڵ شادی بکەین

چاو لە باڵای بووکی ئازادی بکەین

 

خەیام وەرگێڕانی گۆران:

کە ھەوری نەورۆز ڕووی گوڵی تەڕ کرد،

بە عەزمی بادە ھەڵسە دەست و برد

 

کامەران موکری:

بۆ، ڕۆژی نەورۆز سێ چەپک

لە نێرگس و گوڵی ناسک

ئەکەم بە دیارییەکی جوان

بۆ گەلی کوردی قارەمان

 

»گوڵاڵە سوورەی پارچەی دڵ«

»ھی دڵێک کە کەوتە ژێر گڵ«

دڵی ئەو لاوەی بۆ میللـەت

جەڕانیان لە گەردنیا پەت

 
وێنە: هیوا خودایار



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد