تاريخ: ۱۳۹۹ شنبه ۱۶ اسفند ساعت ۱۵:۵۴ بازدید: 1444      نظرات: 0      کد مطلب: 15918

لاوی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە بەررترین پلەی تۆپی باڵەی جێھان‌دا

ئارام ھیدایەت‌نیا (شاروێران)


 فیناڵی دەستەکێبەرکێکانی قارەمانی یانەکانی ئەورووپا ؛ ڕۆژی یەکشەممە ١٠ ڕەشەممە ٢٧٢٠ بە یاری نێوان دوو یانەی ئاچێ‌واڵی سلۆوێنیا و ماریبۆر واڵی بە میوانداری ئۆتریش بەڕێوەچوو و ئاکامی یارێکانی ئورووپای ناوین(MEVZA) کۆتایی پێھات.
 یانەی ئاچێ‌واڵی وڵاتی سلۆوێنیا کە دوکتوور ئاکۆ کەریمی؛ ڕاھێنەری کوردزمانی مەھابادی لەگەڵ بوو، توانی بە ئەنجامی ٣ سێت بەرامبەر بە ١ سێت، بۆ یازدەھەمین جار قارەمانی پێشبڕکێکانی خولی ناوچەیی ئورووپای ناوەندی ناسراو بە موزالیگ بێتەوە.
 ماریبۆر لە خولی یەکەمی ئەم یارییەدا توانی ٢٥ بە ٢٣ براوەی سێتەکە بێتەوە بەڵام لە خولەکانی دووھەم تا چوارەم بە ڕیز بە خاڵەکانی ٢٥/١٨ ، ٢٩/٢٧ و ٢٥/١٨ دەستی دانا و دۆڕاوی یارێکە ھاتەوە.
 ئاکۆ کەریمی یەکەمین ڕاھێنەری کوردستان و ھەوەڵین لێژیۆنێر و ئەندامی دەرەوەی وڵاتە کە توانیوێتی جامی قارەمانی کێبەرکێکانی ئورووپا بە دەست بێنێ. پێش لەم بابەتە سەعیدی مەعڕووف کاپیتانی یانەی میللی تۆپی باڵەی ئێران، وێڕای یانەی زێنیت کازانی وڵاتی ڕووسیا توانیبووی لە یارێکانی قارەمانی ئورووپادا میداڵی قارەمانی لە مل بکا.
 ئەمە بۆ یەکەمجارە کە یەک ڕاھێنەری ئێرانی لە کێبەرکێکانی ئورووپایی‌دا قارەمان دێتەوە. ئەم گەنجە شاروێرانییە پێشتر توانیبووی پلەی گەنجترین ڕاھێنەری مێژووی ئێران و ھەوەڵین ڕاھێنەری کورد زمانی واڵیباڵی جیھان لە کێبەرکێکانی قارەمانی یانەکانی ئەوروپا لەگەڵ یانەی ACH بە ١٧ جار قارەمانی یانەکانی وڵات و ١٢ جار جامی FA، بەدەست بێنێ و یەکێک لە بەھێزترین و پڕشانازی‌ترین یانەکانی وڵاتی سلۆوێنیا بێتەوە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد