تاريخ: ۱۳۹۹ سه شنبه ۱۲ اسفند ساعت ۲۱:۱۷ | بازدید: 1358 نظرات: 0 کد مطلب: 15894 |
بە پێی هەواڵی هاژە دووهە‌مین پێشانگای تایبەتی ئێران لە مانگی جۆزەردانی ساڵی داهاتوو لە سلێمانی دەکرێتەوە.
سه‌ركونسولی ئێران له سلێمانی لەم بارەدا ڕایگه‌یاند: دووهە‌مین پێشانگای تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له مانگی مەی ٢٠٢١ / جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی لە شاری سلێمانی دەکرێتەوە
مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی ئێران له سلێمانی لە درێژەدا گووتوویەتی: دووهه‌مین پێشانگای تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی به‌پێی مۆڵه‌تی ده‌سته‌ی په‌ره‌پێدانی بازرگانی ئێران له 25 تا 29ی مەی 2021 ی زایینی / ٤ تا٨ی ٢٧٢١ کوردی له ناوه‌ندی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌ركونسوڵی ئێران وێڕای ئاماژە به خواستی بازرگانان و به‌كارهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كاڵا و به‌رهه‌مه ئێرانییەکان و هه‌روه‌ها بوار و هه‌ل و بایه‌خی بازاری عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ شەریکە و کاڵا ئێرانییەکان داوای لە سەرجەم شەریکە باوه‌ڕپێكراو و جەوازدارەکانی کردووە کە لەم پێشانگایەدا چالاكانه‌ی به‌شداری بكه‌ن.
شوشته‌ری له كۆتایی دا ئاماژەی به‌وه‌ی داوە كه شەریکەی پێشانگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی باشووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا جێبه‌جێكاری ئەم پێشانگایە ده‌بێت و خوازیاران ده‌توانن به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناو بۆ به‌شداری كردن له‌م پێشانگایه‌دا، په‌یوه‌ندی به شەریکەی ئاماژە پێدراوەوە بگرن.
|