تاريخ: ۱۳۹۵ دوشنبه ۶ دي ساعت ۱۵:۴۴ بازدید: 1817      نظرات: 0      کد مطلب: 2574

ئایسل تۆغڵۆک ده‌ستگیر کرا


جێگری هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په و جێگری هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ توركیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران.

 

به‌ ڕاپۆرتی به‌ ڕاپۆرتی هاژه به گێڕانه‌وە له مێهر ، به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ۶ ی به‌فرانبار له‌ شاری ئه‌نقه‌ره‌ و ئامه‌د، ‌ئایسه‌ل تۆغڵۆك جێگری هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان و سه‌یدی فرات جێگری هاوسه‌رۆکی هه‌رێمه‌ دیمۆکراتیکه‌کان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری تورکیاوه‌ ده‌ستگیر کراون.

هاوکات له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منیبه‌كانی توركیا ئه‌دیب یاشار ئه‌ندامی پێشوی دیوانی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای‌ دیموكراسیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.

توركیا ماوەیەكە هەڵمەتێكی‌ دەستگیركردنی سەرۆك شارەوانییەكانی‌ سەر بە بەدەپەو هاوسەرۆك‌ و پەرلەمانتارانی‌ هەدەپەی‌ دەستپێكردووە،

به‌ گوێره‌ی ئاماریکی خه‌ندان، لەماوەی‌ نزیكەی‌ ۱۷ مانگی‌ رابردوودا لە توركیا، هەشت هەزار و ۴۳۲ ئەندامی‌ هەدەپە و دەبەپە دەستبەسەر و دەستگیركراون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ۳۶۰ كەسیان، هاوسەرۆكانی گشتی هەدەپەو پەرلەمانتاران‌و هاوسەرۆكی شارو ناوچەو شارۆچكەكانن




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد