تاريخ: ۱۳۹۹ سه شنبه ۲۸ بهمن ساعت ۱۸:۴۸ | بازدید: 1386 نظرات: 0 کد مطلب: 15828 |
بە پێی هەواڵی هاژە، مانگی ده‌ستكردی ئه‌مه‌ل كه له لایه‌ن ئیماراته‌وه گه‌یشتوه‌ته خولگه‌ی مه‌ریخ یه‌كه‌م وێنه‌ی خۆی له‌و هه‌ساره‌یه‌وه ره‌وانه‌ی زه‌وی كرد.
جه‌مسه‌ری باكوری مه‌ریخ له لای چه‌پی وێنه‌كه‌دا ده‌بینرێت و چیای ئۆلیمپوس گه‌وره‌ترین گڕكانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر كه‌وتوه‌ته شوێنی به یه‌ك گه‌یشتنی شه‌و و رۆژ و له ناوه‌ڕاستی وێنه‌كه‌دا ده‌بینرێت و له‌لای راستیشه‌وه سێ گڕكانی تر به ناوه‌كانی ئاسكریوس، پاڤونیس و ئاریسیا به‌دی ده‌كرێن له لای راستی وێنه‌كه‌دا دۆڵی قوڵ و به‌ربڵاوی مارینه‌ر ده‌بینرێت.
مانگی ده‌ستكردنی ئه‌مه‌ل كه حه‌وت مانگ به‌ر له ئێستا و له ژاپۆنه‌وه هه‌ڵدرابوو، ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو پاش بڕینی مه‌ودای 500 میلیۆن كیلۆمیتر گه‌یشته خولگه‌ی مه‌ریخ و له به‌رزایی 24 هه‌زار و 700 كیلۆمیتری ئه‌و هه‌ساره‌یه جێگیر كرا.
ئه‌ركی مانگه ده‌ستكرده‌كه‌ی ئیمارات توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای مه‌ریخ و بڕیاره وێنه‌ی زیاتر ڕه‌وانه‌ی زه‌وی بكات.
پێشتر ته‌نیا ئه‌مریكا، هێندستان، ئه‌وروپا و ڕووسیا پڕۆژه‌ی هاوشێوه‌یان به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام دابوو.
![]() |