تاريخ: ۱۳۹۵ دوشنبه ۶ دي ساعت ۱۰:۵۰ بازدید: 147      نظرات: 0      کد مطلب: 2570

توركیا هێز و جیهازاتی سه‌ربازی زۆری نارده‌ سنووری سووریا


سوپای تورکیا ژماره‌یه‌کی زۆر سه‌رباز و به‌ ده‌یان که‌ره‌سته‌ی شه‌ڕی قورسی ڕه‌وانه‌ی سنوورییه‌ باکوورییه‌کانی سووریا کرد.

به‌ ڕاپۆرتی به‌ ڕاپۆرتی هاژه به گێڕانه‌وە له مێهر، توركیا ۱۰ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز و ۱۰ تۆپ هاوێژو چه‌ندین كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی تری ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی "ئوغوزلی و كركمیش" كردووه.

جێگیركردنی هێزی سه‌ربازی زیاتر له‌سه‌ر سنووری سوریا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هێزه‌كانی توركیا هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی باب له‌ باكووری سوریا چڕتركردووه‌ته‌وه‌.

توركیا له‌ مانگی ئابه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتی له‌خاكی سوریا ده‌ستپێكردووه‌ و حه‌وته‌ی رابردوو ۱۶ سه‌ربازی توركیا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ له‌نزیك شارۆچكه‌ی باب كوژران و سێ ڕۆژ له‌مه‌وپێش دوو سه‌ربازی تورکیاشی سووتاند.

ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ هێزی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی دوای باب به‌ره‌و مه‌نبج پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدایه‌ كه‌ یه‌په‌گه‌ هێزی سه‌ره‌كیه‌تی.
 
 



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد