تاريخ: ۱۳۹۹ دوشنبه ۲۹ دي ساعت ۱۷:۳۲ بازدید: 1480      نظرات: 0      کد مطلب: 15673

خانمه‌ نووسه‌رێكی كورد باڵاترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیی سویدیی وه‌رگرت


به‌لسه‌م كامل، به‌هۆی نووسینی ڕۆمانێكه‌وه‌ كه‌ به‌ زمانی سویدی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، باڵاترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیی سویدیی پێ به‌خشرا.
خه‌ڵاتی "سمۆلتس"ی ئه‌ده‌بیی سویدی، بۆ باشترین ڕۆمانی ساڵی 2021، به‌ به‌لسه‌م كامل كه‌ره‌م نووسه‌ری ڕۆمانی "ئاسۆی ڕووداو" به‌خشرا كه‌ كچه‌ كوردێک‌.
ڕۆمانه‌كه‌ی به‌لسه‌م كه‌ باس له‌ چه‌ند ڕووداوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌ باڵایه‌ی ئه‌ده‌بی سویدی پێ به‌خشراوه‌، سێ هه‌زار دانه‌ی لێ چاپ كرا، بڕیاریشه‌ بۆ چه‌ندان زمانی تر بێته‌ وه‌رگێڕان.
به‌لسه‌م كامل كه‌ره‌م له‌ ساڵی 1983 له‌ ئێران له‌ دایك بووه‌ و دواتر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی كۆچیان كردووه‌ بۆ سوید، سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندنی له‌ سوید ته‌واو كردووه‌، بووه‌ به‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌ ئه‌ده‌ب و زانسته‌ سیاسییه‌كان.
نووسه‌ری ڕۆمانی "ئاسۆی ڕووداو" كچی سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی شیوعیی عێراقه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی په‌نجا و شه‌سته‌كان، یه‌كێك بووه‌ له‌ مامۆستاكانی قوتابخانه‌ی كورده‌ فه‌یلییه‌كان له‌ به‌غدا. 
ئه‌م نووسه‌ره‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی ئاداری داهاتوو ڕۆمانێكی تر بڵاو بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها خه‌ڵاته‌كه‌شی له‌ مانگی شوباتی داهاتوو له‌ بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌ شاری یۆنشۆپینكی سوید پێ ببه‌خشرێت.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد