تاريخ: ۱۳۹۹ جمعه ۱۹ دي ساعت ۱۲:۲۹ بازدید: 1070      نظرات: 0      کد مطلب: 15623

چەند خاڵی گرینگ بۆ ئەو بنەماڵانەی منداڵی ئۆتیزمیان هەیە


ئۆتیزم لە منداڵان‌دا هەتا تەمەنی سێ ساڵی خۆی پێشان دەدا. زۆر بنەماڵە کە دەزانن منداڵەکەیان ئۆتیزمی هەیە دەشڵەژێن و بۆ ماوەیەکی زۆر تووشی خەمۆکی و پەرێشانی دەبن، بەڵام ئەو پەرۆشی و ناڕەحەتییە لە فریای ئەوان نایەت. هەندێک لە دایک و بابان هەست بە تاوان دەکەن و بۆ کەمکردنەوەی باری گوناە و تاوانیان هەموو تەمەن و خۆشییەکانی ژیانیان بۆ منداڵە ئۆتیزمەکەیان دادەنێن. ئەوان بەجێی ئەوەی بیر لە بەهێزکردنی توانا و کارامەییەکانی منداڵەکەیان بکەنەوە، زیاتر هەر بەزەییان پێیدا دێتەوە کە ئەوەش هیچ کەڵکێکی نە بۆ خۆیان و نە بۆ منداڵەکەیان نییە.

دەبێ بزانن ڕێگاچارەی ئەم تێڕوانینە بە باشتربوونی بارودۆخی منداڵەکەیان، ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ ئەو و هەروەها بردنەسەرێی ئاستی تواناکانی چارەسەر دەبێ. بۆ ئەم کارەش دایک و بابەکان دەبێ بۆخۆیان ورەیەکی بەرزیان هەبێ و هەم دەبێ بەباشی تایبەتمەندییەکانی منداڵێکی ئۆتیزم بناسن و خۆی لەگەڵ بگونجێنن، کە تواناسازیی توانا دەروونییەکانی منداڵ بەردی بناغەی هاتنە دەری ئەم دۆخە ئەژمار دەکرێ.

ئەگەر دەتانەوێ ڕەفتارێکی باش و پەسندتان لەگەڵ منداڵەکەتان هەبێ، زیاتر لەوەی خۆتان بە کەمایسی و گرفتەکانییەوە سەرقاڵ بکەن، لەسەر خاڵە ئەرێنییەکانی ئەو تەئکید بکەن. بەم شێوەیە توانا دەروونییەکانی خۆتان و منداڵە ئۆتیزمەکەتان بەهێزتر کردووە. کاتێک منداڵەکەتان جووڵەیەکی نوێ دەکا یان شتێکی نوێی تەنانەت بچووکیش فێر دەبێ، دەبێ زۆر بەبایەخەوە سەیری بکەن و زیاتری هان بدەن. دەبێ بزانن کە ڕەوتی فێربوونی منداڵانی ئۆتیزم زۆر خاوە و هەرچەشنە پێشڤەچوونێکی منداڵەکەتان دەبێ بەلاوە زۆر گرینگ و پڕبایەخ بێت.

منداڵانی ئۆتیزم چۆن دەتوانن فێری کارامەییەکانی ژیان بن؟

منداڵانی ئۆتیزم پێویستە فێر ببن کە چۆن کاری ڕۆژانەیان ڕاپەڕێنن و پارێزگاری لە خۆیان بکەن. چالاکیی ڕۆژانە و پارێزگاری لەخۆ وەک: سەرداهێنان (شانەکردنی پرچ)، ددان شووشتن بە فڵچە، چوونە ئاودەست، خۆشووشتن، خواردن، خواردنەوە، لەبەرکردنی جلوبەرگ، بەستنی قەیتانی پێڵاو، ڕێکوپێک‌کردنی ژووری خۆی، گەمە بە کەلوپەلەکانی یاری‌کردن، گەمەکردن لە شوێنی سەرئاوەڵا، نووستن، وەرزش و چوونە قوتابخانە و...

بە شێوازەکانی خوارەوە دەکرێ کارامەیی منداڵانی ئۆتیزم بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری ڕۆژانەیان زیاد بکرێ:

١. بووکەڵەیەکی بدەنێ و پێی بڵێن کە جل‌وبەرگی بۆ لەبەر بکا. بەمجۆرە فێری داهێنانی سەر، داخستنی زیپ و دوگمەی کراس دەبێت.

٢. کەچکێکی بدەنە دەستی و لێگەڕێن کەچکەکە لە دەستیدا ڕابگرێ و خواردن بە بووکەڵەکەی بدات.

٣. پێشانی بدەن کە چۆن بتوانێ قەیتانی پێڵاوەکانی بووکەڵەکەی ببەستێ.

٤. منداڵانی ئۆتیزم بەگشتی نازانن کە چۆن دەتوانن لە یاریی منداڵانی دیکەدا بەشدار بن. لەم پێوەندییەدا فێرکردن و ڕاهێنانی تایبەت پێویستە، چونکی توانای کۆمەڵایەتی‌بوونی ئەوان دەباتە سەرێ و ئەوەش کارتێکەریی لەسەر سڵامەتی جەستەییان دەبێت.

٥. قوتابخانە باشترین شوێن بۆ فێرکردنی منداڵە، چونکە منداڵ، قوتابخانە و مامۆستاکەی خۆی لە زۆر کەس زیاتر خۆش دەوێ. هیندێک لە ئەرک و کاروباری ڕۆژانەی منداڵانی ئۆتیزم دەبێ لە فێرگە تایبەتییەکاندا فێر بکرێ، وەک کردنەوەی جانتا، دۆزینەوەی قەڵەم و کتێبەکان، تاشینی قەڵەم، ڕەنگ‌کردن و نیگارکێشی، نووسین و...، هەر بۆیە ڕاهێنەرانی ئەو ناوەندانە هەندێک تیکنیک دەدۆزنەوە تا بە باشترین شێوە منداڵانی ئۆتیزمی پێ ڕابێنن.

بەمجۆرە دەکرێ توانایی و کارامەیی منداڵانی ئۆتیزم لە ڕاپەڕاندنی کاروباری ڕۆژانەیان و پارێزگاری کردن لە خۆیان باشتر و زیاتر بکرێ.

بابەتی خواردن لە منداڵانی ئۆتیزم‌دا

منداڵانی ئۆتیزم پێویستە ڕێژیمی خۆراکیی تایبەت بە خۆیان هەبێ و زۆر باش دەبێ بە ڕێککەوتنی دوولایەن لەسەر خواردنەکانی ساغ ببنەوە. بەڵام ئەگەر قەرار بوو خواردنێکی نوێی پێ بدەن کە پێشتر نەیدیوە یان نەیخواردوە، دەبێ چەند هەنگاوێک بنێن:

·       لەبارەی خواردنە نوێیەکە (جا چێشت بێ، کەیک بێ و...) پرسی پێ بکەن و ڕا و بۆچوونی ئەو بپرسن.

·       دایک و بابەکان بەبەرچاوی منداڵەکەیان خواردنە تازەکە بخۆن، بۆوەی ئەو چاویان لێ بکا و ئیشتیای بۆ بچێت.

·       خواردنە نوێیەکەی پیشان بدەن و تاریفی بکەن.

·       لێگەڕێن با بۆن بە چێشتەکەوە بکا، یان ئەگەر دەیهەوێ دەستی لێبدات، لێیگەڕێن با دەستی لێدا.

·       دواجار هانی بدەن تامی چێشتەکە بچێژێ و تامی لێ بکات.

شایەد منداڵەکەتان لەوانەیە تامەزرۆی تاقیکردنەوەی خواردن و چێشتە نوێیەکان نەبێت، بەڵام دایک و بابان دەتوانن شتی نوێی بخەنە بەردەم منداڵەکەوە، ئەمە بە دڵنیاییەوە دەتوانێ هەنگاوێکی باش و بەجێ بۆ



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد