سەعدوون مازووجی

[10ڕۆژی ته‌واوه له 24ی سه‌رماوه‌زه‌وه تا 4ی به‌فرانبار مه‌دره‌سه‌کانی مه‌هاباد 9 ڕۆژ ته‌عتیل بوون 4 ڕۆژ له‌و نۆ ڕۆژه به بیانووی سه‌رما و بارینی به‌فره‌وه بووه. ئه‌و بیلانه هه‌ر مشورخۆرێك ده‌ترسێنێ. ئێمه له درێژه‌ی ساڵی خوێندندا ته‌عتیلی مه‌دره‌سه‌مان زۆره. به پێی بیر و بڕوای کارناسان ئه‌و مه‌دره‌سه داخستنه خه‌سار ده‌گه‌یه‌نێته نیزامی په‌روه‌رده و فێرکردن. ئه‌گه‌ر به‌بێ پارێز ئێمه مه‌دره‌سه داخه‌ین له‌وانه‌یه ساڵی خوێندن چی به به‌ره‌وه نه‌مێنێ.]
شار یه‌کێک له دیارده مۆدێڕنه گیان سه‌خته‌کانی سه‌رده‌مه، له عه‌ینی ناسكیدا هیچ دیارده و پێکهاته و بوونه‌وه‌رێك به هاسانی ناتوانێ گیان له شار بستێنێ و په‌کی ژیانی بخا. ئه‌وه قاعیده‌یه‌کی گشتیه و ڕاست و درووستیه‌که‌شی له حه‌ڵه‌ب تازه سه‌لمێندراوه‌ته‌وه، کاتێك دوای چه‌ند ساڵ شه‌ڕی ماڵ به ماڵ و بۆمباردومانی خه‌ستی ئاسمانی و مووشه‌ك باران و... خه‌ڵکی زیندووی لێهاته‌ده‌ر، گیان سه‌ختی شار وه‌ك ڕۆژ عه‌یان بوو.
ئه‌و شارانه‌ی له درێژه‌ی مێژوویه‌كدا بۆ گه‌یشتن به ئامانجێك پێکهاتوون به هاسانیش له ناو ناچن و له ناو بردنیشیان مێژوویه‌ك ده‌خایه‌نێ. به‌ڵام نووکه بۆ په‌ك خستنی ژیان له شاری مه‌هاباد پێویست نیه شه‌ڕی ماڵ به ماڵ بکه‌ی و له ئاسمان ڕا بۆمب و مووشه‌ك ببارێنی، هه‌ر دوو کلوو به‌فه‌ر له ئاسمان بێته خوار مه‌هابادی سه‌ری حه‌وت کێوایان لێ تاریك ده‌بێ و ژیان و نه‌زمی شار و هات‌وچۆ ده‌شێوێ. ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا بارینی به‌فر شادی و کایه و هه‌ڵس‌وکه‌وتی ژیان ته‌وه‌ری تایبه‌تی به دواوه بوو، ئه‌مڕۆ خه‌مۆکی و په‌ککه‌وته‌یی به دوادا دێ و خه‌ڵک ده ماڵێ ده‌خزێنێ و ده‌ته‌زێنێ.
له پێش هه‌موو شتێك‌دا مه‌درسه داده‌خرێن و په‌روه‌رده و فێرکاری وه‌لاده‌ندرێ. تێکچوونی ئه‌و به‌رنامه‌یه جگه له‌وه‌ی په‌کی خوێندنی مناڵان ده‌خا، له ژیانی باقی چین و توێژه‌کانیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی یه‌کجار پڕ خه‌سار و زه‌حمه‌تی هه‌یه. چوونه‌وه‌ی مناڵان بۆ مه‌دره‌سه به‌رنامه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ژیانی خه‌ڵكه و رێکخستنێکی بنه‌ڕه‌تی له بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگادا بۆ ده‌کرێ، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌ک له‌و ئاسته‌دا ده‌بێ زۆر به وردی بیری لێبکرێته‌وه. ڕوونه هه‌موو ڕۆژ و به هه‌موو به‌هانه‌یه‌ک مه‌دره‌سه نابێ داخرێن. به تایبه‌ت بارینی به‌فر به‌هانه‌یه‌کی زۆر باش نیه بۆ داخستنی مه‌دره‌سان. پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌و شار و وڵاتانه‌ی لێره ساردتر و به‌فر گرترن بڵێی چۆن به منداڵیان بخوێنن؟ یان خه‌ڵکی ئه‌و شاره له ڕابردوو دا به چ شێوه‌یه‌ك منداڵیان ده‌نارده‌وه مه‌دره‌سه؟ ئه‌و کات هه‌م هه‌وا ساردتر بوو و زستان پڕ به‌فرتر بوو هه‌م ئیمکانات که‌متر بوو. هه‌موو له بیرمانه له سه‌ره‌تای شۆڕشدا له ژێر بارانی گوله‌شدا له‌و شاره خوێندن هه‌ر به‌رده‌وام بوو. بۆ ده‌بێ ئێستا به کلوو به‌فرێك خوێندن پکی بکه‌وێ؟!
حاشا له‌وه ناکرێ شاری مه‌هاباد له شوێنێکی ڕژد و ناڕێکدا هه‌ڵکه‌وتووه و هات‌وچۆی زۆر لێ هاسان نیه و هه‌روه‌ها گه‌ڵاله‌ی کوچه و کۆڵانه‌کانیشی به شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌می دانه‌ڕێژراوه، به‌ڵام ئه‌وه نابێ ببێته به‌هانه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجام نه‌دانی خزمه‌تگوزاری گشتی له لایه‌ن دام و ده‌سگاکانی پێوه‌ندی داره‌وه. بێشك شاره‌داری ئه‌رکداره و ده‌بێ حه‌ول بۆ دابین کردنی ئیمکاناتی هات‌وچۆی خه‌ڵك بدا. که‌ره‌سه‌کانی هات‌وچۆی گشتی وه‌ك ئوتووبووس و مینی بووس و... له‌مێژه په‌کی که‌وتووه. سه‌فه‌ری هاسان و هه‌رزان له ناو شاری مه‌هاباد خه‌ونێکه که وه‌دیهاتنی بۆ نیه. ئه‌و ئاسته‌نگه له ساته‌وه‌ختی بارینی به‌فردا به‌شێوه‌یه‌کی تۆقێنه‌ر به‌ربینگ به شاری ده‌گرێ. کووچه و کۆڵانیش زۆر به‌دره‌نگه‌وه خاوێن ده‌کرێنه‌وه، خه‌ڵك که ڕاهاتوون به ماشێنی خۆیان هات‌وچۆ بکه‌ن تووشی گیر و گرفت و زه‌ره‌ر و زیان ده‌بن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و گیر و گرفتانه، تێگه‌یشتنێکی سه‌قه‌تیش له فه‌رهه‌نگی شار نشینی له لای خه‌ڵکی ئێمه درووست بووه. که هیچ که‌ره‌سه‌یه‌کی خۆ به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی به ده‌ست شارومه‌نده‌وه نه‌هێشتووه. له ڕوانگه‌ی بێژه‌رانی ئه‌و بیره‌وه پێشکه‌وتوو و مۆدێڕن ئه‌و که‌سه‌یه که هه‌رچی زیاتر له که‌ره‌سه مادی و مه‌عنه‌ویه‌کانی ژیانی ڕابردووی دابڕابێ. خه‌ڵكێك که له ڕابردوو دا به‌پێی توانا مودیریه‌تی ژیانی گشتی خۆیان ده‌کرد و وجوودی خۆیان له پڕۆسه‌که‌دا ده‌دیته‌وه. ئه‌مڕۆ له گرێبه‌ستێکی ناعادڵانه‌دا وێڕای دۆڕاندنی ئه‌و به‌رپرسایه‌تیه غروور به‌خشانه ئاسووده‌یی و هێمنایه‌تیه‌که‌شیان له کیس چووه.
بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌داری عه‌قڵانیه‌ت ڕێ ڕوونە...