تاريخ: ۱۳۹۹ چهارشنبه ۲۸ آبان ساعت ۱۷:۲۵ بازدید: 1378      نظرات: 0      کد مطلب: 15437

نامۆترین ئەشكەوتە سەهۆڵبەندەكانی جیهان


ئەشكەوتە سەهۆڵبەندەكان،  لەناو بناغەی روبارە سەهۆڵییەكان دروستدەبن، لەئەنجامی كاریگەریی ژمارەیەك فاكتەری وەك ئاو و رەشەبا، كە تونێل لە ناوەراستی سەهۆڵبەندانە رون و درەوشاوەكاندا دروستدەكەن.

ژمارەیەكی زۆر لە ئەشكەوتی جیاواز و نامۆی پێكهاتو لە سەهۆڵ هەیە لە شوێنە جیاوازەكانی جیهان، دیاریترینیان بریتین لە:
 
ئەشكەوتەكانی كریستاڵ – ئایسلاند
ئەم ئەشكەوتە ناوازانە دەكەونە روباری سەهۆڵیی ڤاتناژۆكول، دەڵێیت شوێنە خەیاڵییەكانی ناو چیرۆكی منداڵانە، دەشتوانیت لە وەرزی زستاندا سەردانیی ئەشكەوتەكان بكەیت و رێنمایی گەشتیاریی بەردەستە بۆ بینینی شوێنەكان بە سەلامەتی.
 
ئەشكەوتەكانی مێندنهاڵ – ئاڵاسكا
لەژێر روبارێكی بەستودا، ئەشكەوتەكانی مێندنهاڵ رەنگێكی شینی ئەفسونییان هەیە لەگەڵ پێكهاتە ناوازەكانی سەهۆڵ و لقی روبارەكە، لە ناوەندی دیواری بەرزی سەهۆڵییدا ئەشكەوتەكان بەدیدەكرێن و سەختە بەتەنها بگەیتە ئەو شوێنە، بۆیە باشترە داوای رێنمایی بكەیت.
 
ئەشكەوتەكانی ئێسریسێنوێڵت – نەمسا
لەمیانی وەرزی زستان ئەم ئەشكەوتانە دروستدەبن، كاتێك لەناو شاخەكاندا هەوا گەرمتردەبێت بەرامبەر كەشی دەرەوە، بۆیە هەوا ساردەكەی لە دەرەوە دەچێتە ناو رێرەوەكانی حوارەوەی ئەشكەوتەكە، دیمەنێكی دڵگیری سەهۆڵبەند دروستدەكەن.
 
روباری ماتانوسكا – ئاڵاسكا
كاتێك تەواوی روبارەكە دەبێتە سەهۆڵبەند بە ئەستەم ئەشكەوتەكان دەدۆزرێنەوە، بەڵام ئەوە رێگرنەبوە بۆ ئەو سەركێشانەی دەیانەوێت دیمەنە ناوازەكان بەدیبكەن.
 ئەشكەوتی كاتلا – ئایسلاند
 
ئەم ئەشكەوتانە دورن لە روباری كۆتڵۆژموكۆڵ، ناوەكەی لە بوركانی سەهۆڵیی كاتلا-وە سەرچاوەیگرتوە كە بە سەهۆڵ داپۆشراوە، دیمەنەكەشی بە هەمانشێوە لە بوركان دەچێت و رەنگی رەشی بە هیچ شێوەیەك تێدانییە، رەنگەكانی خۆڵەمێشی و تۆنی رەشی تێدایە و كەمێكیش ترسێنەرە.
 
سەهۆڵبەندی ئاڵیچ – سویسرا
 
مەودایەكی درێژیان هەیە و تایبەتە بەو وەرزشكارانەی دەیانەوێت بۆ ماوەیەكی دورودرێژ رێبكەن، بە مەرجێك خاوەن شارەزایی بن، زۆر شوێنی جیاواز هەیە لەم سەهۆڵبەندانەدا كە گەشتیاران دەیبینن، پێگەكەی لە لێواری روبارێكی بەستودایە.
 
روباری سپێنسەر – ئاڵاسكا
 
روبارەكە هێندە سەرنجڕاكێشە، زیاتر لە چەندین دیمەنی ناوازەی هەیە، ئەشكەوتەكانی بەهۆی توانەوەی بەشێك لە ئاوی روبارەكە دروستبون و رەنگێكی دڵگیری شینیان هەیە، لەگەڵ ژمارەیەك تونێلی نامۆ و ئەو دو دیمەنە ناوازەترینیانن، لەرێگەی بەلەمی كایاك-ەوە گەشتیاران دەتوانن بگەنە ئەشكەوتەكان.
 



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد