تاريخ: ۱۳۹۵ پنج شنبه ۲ دي ساعت ۲۲:۶ | بازدید: 1899 نظرات: 1 کد مطلب: 2531 |
به پێی هه‌واڵی هاژه دوایین شه‌وی پایز (30ی سه‌ماوه‌زی 95) ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی- هونه‌ریی ڤه‌ژین کۆڕێکی بۆ به‌ڕز ڕاگرتنی شه‌وی یه‌لدا، له هۆڵی سینه‌ما کوردستانی شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه برد.
کۆڕه‌که به به‌شداریی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له نووسه‌ران، ئه‌دیبان و کەسایەتییەکانی کوردستانی ئێران و به پێشوازیی گه‌رموگوڕی خه‌ڵکی مه‌ریوان و ده‌وروبه‌ر، له کاتژمێر 8ی شه‌ودا ده‌ستیپێکرد و تا 12:30 نیوه‌شه‌و درێژه‌ی خایاند.
به‌رنامه‌کانی کۆڕ به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه چوون:
-سه‌ره‌تا چه‌ند ئایه‌تێک له قۆرئانی پیرۆز خوێنرایه‌وه.
-په‌یامی ناوه‌ندی ڤه‌ژین له لایه‌ن کاک مەحموو موبارەکشاهی (نوێنه‌ری ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ر) خوێنرایه‌وه.
-پاشان مامۆستا سدیق زاهیدی له سه‌ر فۆلکلۆر، گرینگی فۆلکلۆر لە ڕوانگە نوێیەکانی سەردەم بۆ پەروەردە و شوناس، فۆلکلۆری کوردستان و بۆنەی شەوی یەلدا وەکوو سەرمایەیێکی فۆلکلۆر لە فەرهەنگی زاگرۆس‌دا، بۆ به‌شداربووان قسه‌ی کرد.
-کاک کەریم ئەکبەرزادە (میوانی کۆڕ له خۆراسان) چه‌ند پارچه شێعرێکی پێشکه‌ش کرد.
-خاتوو سوەیلا محەممەدی (میوانی کۆر له شاری کامیاران) چه‌ند پارچه شێعری پێشکه‌ش کرد.
-گرووپی مووسیقا بە سەرپەرەشتی و دەنگی کاک یەدێ شاکری(هۆگر) گەرمییان بە کۆڕەکە بەخشی.
-پاشان مامۆستا سەعید عیبادەتیان (میوانی کۆر له شاری گێڵان غەرب) چه‌ند پارچه شێعری به زاراوه‌ی کوردیی خوار پێشکه‌ش کرد.
-کاک سابیر مورادی (میوانی کۆر له شاری جوانڕۆ) چه‌ند پارچه شێعری پێشکه‌ش کرد.
-پاشان فیلمی لێرە جادەکان کۆتای‌یان بۆ نییە به ده‌رهێنه‌ریی: تەوفێق ئەمانی بۆ به‌شداربووانی هۆل بڵاو کرایه‌وه.
-به ڕه‌سمی شه‌وانی چله‌ی کورده‌واری، هه‌نار وه‌کوو شه‌وچه‌ره‌ی مێژوویی شه‌وی یه‌لدا له نێو به‌شداربوواندا بڵاوکرایه‌وه.
-گرووپی موسیقای منداڵانی ناوەندی ڤەژین چەند پارچە موسیقا و گۆرانیی منداڵانیان پێشکەش کرد.
-گرووپی مووسیقا بە سەرپەرەشتی و دەنگی کاک یەدێ شاکری (هۆگر) چەند پارچە گۆرانی‌یان بە زاراوەی کرمانجی پێشکەش کرد.
-کاک مودرێک کەریمی (میوانی کۆر له شاری مەریوان) چه‌ند پارچه شێعری بە زاراوەی هەورامی پێشکه‌ش کرد.
-خاتوو هەڵاڵە سۆهرابی(میوانی کۆر له شاری بۆکان) چه‌ند پارچه شێعری پێشکه‌ش کرد. هەروەها قاسم تاباک لە شاری مەهابادەوە چەند کورتە شێعری خۆی پشێشکەش بە کۆڕەکە کرد.
فیلمێکی دێکۆمێنتاریی ناوەندی ڤەژین لە سەر هونەرمەند یەلدا عەباسی (ژەنیار و گۆرانی بێژی کوردانی خوراسان) بڵاو کرایەوە.
-به‌شی تایبه‌تیی کۆڕه‌که پێشکه‌شکردنی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ناوه‌ندی ڤه‌ژین به چالاکانی بواری فه‌رهه‌نگی بناره‌کانی زاگرۆس بوو. واته خه‌ڵاتی فه‌رهه‌نگیی به‌ڕووی زێڕین، که ئه‌مساڵ هونەرمەند "یەلدا عەباسی"(ژەنیاری دۆتار و گۆرانیبێژی کوردی خوراسان) له لایه‌ن لێژنه‌ی تایبه‌تی ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه په‌سه‌ند کرابوو و له ڕێوڕه‌سمێکی به‌شکۆدا خه‌ڵاته‌که له لایه‌ن بەڕێز مامۆستا کەلیمۆڵلا تەوەحودی (کانیماڵ) نووسەری بەناوبانگی کوردی خوراسان، پێشکه‌ش به یەلدا عەباسی کرا.
-دوایین به‌شی به‌رنامه ڕێزگرتن له‌و کهسانە بوو که له کۆڕی شه‌وی یەلدای ئه‌مساڵدا بابه‌ت و شیعر و ... پێشکه‌ش کردبوو و له لایه‌ن ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه ڕێزنامه‌ی تایبه‌تیی کۆڕه‌کەیان پێ به‌خشرا.
-هەروەها لە لایەن ناوەندی ڤەژینەوە خەڵات و سپاسنامە پێشکەش بە مامۆستا کەلیمۆڵلا تەوەحودی کرا.
-لە کۆتاییشدا لە لایەن ڤەژینەوە وەکوو شارۆمەندێکی بەرپرس و نموونەی شاری مەریوان، ڕێز لە کاک"شەریف باجوەر" چالاکی ژینگە پارێز و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا گیردرا و سپاسنامەی پێ بەخشرا.
|