تاريخ: ۱۳۹۹ دوشنبه ۵ آبان ساعت ۱۱:۲۸ بازدید: 964      نظرات: 0      کد مطلب: 15347

بەرز بوونەوەی هێڵی هه‌ژاری و نەبوونی هەستی بەرپرسایەتی

فه‌ردین که‌مانگه‌ر


له ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو له هەواڵەکاندا باس له سەر هێڵی هەژاری و فەقیری کرا که ئێستاکه گەیشتووهەتە ئاستی ۱۰میلیۆن تمەن.
هێڵێک که بچووک‌بوونی خوانی بنەماڵەکان پیشان دەدات. ونبوونی ئەم هەواڵە له ناو ئەو هەموو گیروگرفتانەی کۆمەڵگه تۆزێک جێگەی سەرنج بوو که بابەتێکی وا کە پەیوەندی بەکار و داهات و بژێوی خەڵک و بەرزبوونەوەی نرخەکانەەوه هەیه. و ئەمڕۆ خەڵکی ناتوانی پێداویستییه سەرەکییەکانی خۆی دابین بکات چون داهاتی خەڵکی بە تمەنە و خەرجیشی بە دۆلارە.
 
و هه ر ڕۆژ نرخی دۆلار و شتۆمەک بەرەو سەرەوە دەڕوات و چینی کرێکار و مووچەگیرانی حوکمی و ناحوکمی وه کەم‌داهاتی کۆمەڵگه تووشی کۆست دەبن و ئیدی ئەو چینە کە خۆی به وزەی جووڵانەوەی چەرخی ئابووری وڵات دەناسێنێت هێزی ڕێگەچوونی نییه و خەریکە بەرەو برسیەتی و هەژاری دەڕوات.
چون له یەک دوو ساڵی ڕابردووەوه به تایبەتی چەند مانگی ڕابردوو لە ساڵی ۱۳۹۹هەتاوی دۆخی نالەباری ئابووری جیهانی و ناوخۆیی بووەتە هۆکارێک بۆ وەستانی چەرخی کۆمپانیا و کارگەی بەرهەمهێنان و ئەمە له کوردستان که پارێزگایەکی هەژارە؛ ڕەنگدانەوەی زۆرتر و به بەرز بوونەوەی ڕێژەی بێکاری و هەژاری، داهاتی خەڵک دەگاتە کەمترین ئاستی خۆی. وە هێڵی هەژاری، که بە وتەی نوێنەرانی خەڵک له ناو پارلمان ئێستا بۆ بنەماڵەیەکی چوار خێزانی، ۱۰میلیون تمەن دابینکراوه که به داخەوە داهاتی زۆربەی چینەکان و به تایبەتی تاقمێک لە کارمەندانی دەزگا دەوڵەتییەکان که به شێوەی کاتی گرێبەستیان بەستووه کەمتر له ۳ میلیۆنه و هەتا گەیشتن بەو ئاستە وەکوو فاسڵە مانگ و زەوینه ئەمڕۆ کە نرخی دراو و دۆلار بەرەو سەرەوە دەچێت تا ڕادەیەک کە دۆلار سنووری ٣٠ هەزار تمەنی تێپەڕاندووە ئیدی کۆمەڵگە پێویستی بە ڕێفۆڕمی ئابووری هەیە و دەبێ دەسەڵات خۆی بە بەرپرس بزانێت و وڵامدەری خواست و داخوازیەکانی کۆمەڵگە بێت.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد