ژنێکى کورد وه‌کو باڵیۆزى عێراق له سویس ده‌ستبه‌کاربوو و له‌لایه‌ن سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته‌ش پێشوازى لێ‌کرا.
به پێی هەواڵیی هاژه، شه‌مام شه‌وقى ژنه دیپلۆمتکارى کورد و خه‌ڵکى سلێمانییه، ڕۆژی پێنج شەممه ٢٤ی ڕەزبهر نوسراوى ده‌رچوون به باڵیۆزبوونى پێشکه‌شى سیمۆنیتا سوماروگا سه‌رۆکى سویس کرد.
باڵیۆزى نوێى عێراق له سویس وتوویەتی: باسى ڕۆڵى گرنگى سویسمان کردووه له ڕووى ئاسایش و ئاشتى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.