به پێی ههواڵی هاژه، ئەنجومەنی خۆشنووسانی مەهاباد، بە بۆنەی هەفتەی خۆشنووسی، کێبەرکێیەکی خۆشنووسی لە نێوان خۆشنووسانی مەهاباد بەڕێوە دەبا و بە چەن نەفەر خەڵات دەدرێ. بەستە بە ژمارەی بەشداربووان، ژمارەی خەڵاتەکان زیاتر دەکرێ.
دەقی ئەو کێبەرکێیە، ئەو شێعرەی شێرکۆ بێ کەسە:
باران هەموو بارینێکی هەر جوان نیە و
هەمووشیان ناویان بارانە
دارستان هەموو دارێکی جوان نیە و
هەمووشیان ناویان هەردارە
مرۆڤی خوا، باڵندەی خوا، ئاژەڵی خواش
هەموو وەکوو یەک جوان نین و
شێعرەکانی منیش هەر وان
ئەو بەڕێزانەی بەشدار دەبن، تکایە تا ڕۆژی دووشەنبە(١٣٩٩/٧/٢٨) ئەو شێعرە بە شێوەی تەرکیبی ئازاد بنووسن و بۆ تلێگڕام یا واتساپی(٠٩١٤١٤١٨٢٧٠)ی بنێرن.
خەڵاتەکان هەر لە هەفتەی داهاتوودا لە دەفتەری ئەنجومەنی خۆشنووسانی مەهاباد، پێشکەشی براوەکان دەکرێت.
لە کاتی پێشکەش کردنی خەڵاتەکان، ئەسڵی خەتەکان لە کەسانی سەرکەوتوو وەردەگیرێ.
بەشداربووانی بەڕێز، تکایە خەتەکەتان بە مورەکەبی رەش یا قاوەیی لە سەر هەر کاغەزێکی بە دڵتان بوو بینووسن.
چون قالبەکەی تەرکیب ئازادە دەتوانن لە چەند ئەندازە قەڵەم (بە دڵی خۆتان) کەڵک وەرگرن.