تاريخ: ۱۳۹۹ سه شنبه ۲۲ مهر ساعت ۱۲:۷ | بازدید: 2412 نظرات: 15 کد مطلب: 15317 |
"سمایل قادرپوور"
دەمێکە هەتیوباری و لێوبەباری و دەردەداری و مەینەت و ئازاری شارم گۆڕەوشارم دەدا.هیچ دەراوێکیڕوون شک نابەم و" مۆرە هەڵداوێم و بێهوودە بەهیوای دوو شەشم"!
بابە حاشاوەکەللا لەهەرچی شەشە بێزارم و بێهوودە بەهەویای هیچیش نیم!
لەلایەک "گرانی "و گرانی گوێی بەرپرسان وخرپ خرپ نوستنیان لەگوێی گای دا و لەولاشەوە تاقمێ خەریکن بە هاودەستی و چاوساغی سێحەبماڵ، گای بەکولانەی دا هەڵدەکێشن و خۆشیان هەڵدەکێشن کە بەڵێ خزمەتکاری گەلن!
دزێک پەیتا پەیتا بە ئاوەدانی فێر ببوو،
کە پێوشوێنیان گرت،جێپێکانی لە جێپێیچەکمەیکەیخودا دەچوو.
هەرکەسە شتێکیگوت.
یەکێ وتی:دز چەکمەکانیکەیخودای دزیوە.
ئەویتر وتی:چەکمەکانیدز لەچەکمەکانی کەیخودا دەچێ.
دێوانەیەک هەڵیدایە و گوتی:خەڵکینە دز خودی کەیخودایە!
جەماوەری ئاوەدانی لەدڵیان گرانهات و وتیان کەیخودا وەدڵی مەگرە،ئەمە شێتە و نافامێ!
بەڵام لەو نێوەدا هەرکەیخودا دەیزانی کە ئەم دێوانەیە تەنیا ژیر وتێگەیشتووی ئاوەدانییە...
گەلۆ کەیخودا و مشوور خۆری وامان کەم نین کە بە چەند قۆڵی،قۆڵیان لە وێرانکردن هەڵماڵیوە و بەجێگەی "ڕمێن"گەشە بە "ڕمان" دەبەخشن!
بەئیخلاسەوە دێن و بەئیختلاسەوە دەڕۆن.خەییام دەفەرموێ:
خۆزی وەکوو مەی درۆ و دزیش
مەستی ئەکرد
مەردێکم ئەویست کە بیگوتا وشیارم
شاعیرێکیش دەڵێ:
گر حکم شود که مست گیرند
در شهر هرآنچه هست گیرند
بە هەزار ئەڵڵا ئەڵڵا و ئایەتەلکورسی گەیشتە کورسی،هێندەی پێ ناچێ بەیتولماڵی دەگەڵ موفتولماڵ لێ دەگۆڕێ
مەسەل دەڵێ:
کەر بەبارەوە قووت دەدا بۆخۆی/
دەڵێ بەیتولماڵ حەرامە نەیخۆی/
تەلیس تەلیس ئیختلاسو پارت و تومانو ئاپارتومان بەریچاویدەگرێو تەمەنیلەپێناو تمەندا بەخت دەفەرموێ.ئەو کە لەتاو پلە و مەقام دەتکوت ئەستوور بوو،وردە وردە ملی
لێ ئەستوور دەکا تا ئەم جێیە کە دەوراندەوریملی بەقەرا یاردێکی لێدێ(یارد شتێک لە گەز کەمترە)بۆیە ئەشێ پێی بوترێ: "ملیارد" !
بەرە بەرە عاشقە "میلیارد" دەبێ و بە هاوبیری و هاریکاری چەن ملیاردی تر ،چەندین و چەندین میلیاریتر وەسەریەک دەنێ و دڵیشی بەوە خۆشە کە مشوورخۆر و کەیخودای کۆمەڵگایە.وەنیە لەخۆی بپرسێ:
خودا کەی کەیخودای ئاوای قەبووڵە؟!
سەبارەت بە"مشوور خۆر" و مشوور خۆری"ش قسە زۆرە کە پێویستە بەندە کورتی ببڕمەوە و ئەمەندە بێژم کە،
"مشوور خواردن" فێعلێکی موڕەککەبە و لە دوو بەشی "مشوور" و "خواردن" پێکهاتووە. مشوور خواردن ئەرکێکی گەلێ پیرۆزە بەڵام پاشگری" خواردن" تێکی داوە.بۆیە ئەز گەرەکمە تێر و پڕ بۆت لە خواردن بدوێم.
"مشوور" دەخورێ بەڵام ئەو خواردنە نیە کە قەپاڵی لێ داگیرێ،بۆیە مشوور خۆری شار و کۆمەڵ،سەری حەوت کێوانی لێ وێک دێ ،فکری بۆ ساز دەبێ و ئەم پرسیارە و دەیان پرسیاریتر سەرانسوێی زەین و مێشکی دەدا کە هەیاران خواردنێک پارووی لێ بانەدرێ و پیاو گۆشتی پێ نەگرێ و تەنگەی پێ زل نەکا و لاگیپانی پێ هەڵنەمسێنێ،کوێی خواردنە!!
هەژار چەنجوان دەڵێ :
مەلاو شێخ هەرچی فەرموویان لەباسی خواردنا ڕاستە/
کە سالک بیخبر نبود زراه و رسم منزلها/
پەتاتە خۆرەکان با ڕێک کەوین و چاری زگمان کەین/
کجا دانند حال ما پڵاو خۆران و زگ زلها/
لێرە دایە کە بەناو مشوور خۆران، لێمان دەبنە پڵاو خۆران و زگ زلها و بە"تێڕ" بخۆن، "تێر" ناخۆن!
ئەوەت لەخواردنی مشوور خۆرانی ئێمە.
بەڵام با سەیرێکی خورد و خۆراک و ژەمی خواردنی ڕووناکبیرانی خاوەن هەست
بکەین:
من لە تەوری عالەم و جەوری فەلەک/
زەربی لازیب،زەخمی بێ مەرهەم دەخۆم/
تاڵیی بێیار و دیار و تار ومــــــــار/
عەڵقەمی چی! ئەڕقەمی چی! سەم دەخۆم/
فەرموو،ئەوەشت لە خورد و خۆراکی
نالی مەزن!
مشوورخۆرانی نانو دۆبڕی ئێمە، "خواردندان"یان لە "مشووردان"یان پتری دەبا.
دەڵێی بەگوێیان نەگەیشتووە کە:
"پخۆن و پخۆنەوە،بەڵام زێدەڕەوی مەکەن" فەرموودەی کێیە و بۆ کێ وتراوە؟
یان ڕەنگە هەر ئەوەندەیان بیستبێ کە
"بخۆن و بخۆنەوە" و ئیتر بەس!
ڕەنگە "بخۆنەوە"ش بەواتای "دیسان و دیسان و دیسانیش هەربخۆن" شڕۆڤە بکەن!
بخۆن و بخۆنەوە!!!!
لەکۆمەڵیگادا تاقمێکیزۆر دەبێ هەمیشە کار بکەن و کەم بخۆن هەتا تاقمێکی چەند کەسی قەت کارنەکەن و هەمیشە بخۆن بۆیەشە مشوورخۆرە شارخۆرەکانمان لەبەرخواردنێ،
سەریخۆیانپێناخورێو بێوچان و بێپشوودان،فێعلیخواردن سەرفدەکەن
و قەت پێخور بەخواردنێناکەن، ئەوان لەهەموو کەس زیاتر تێر نەخواردنیان پێ لە باب مردنێ ناخۆشترە!
دروشم دەدەن و دەفەرموون:
"خوردندو خوریم و دگر آیند و خورند"!
دیسان دێمەوە سەر شێعرە بەئاووتامەکەی مامۆستا هەژار کە فەرمووی:
پەتاتە خۆرەکان با ڕێک کەوین و چاری زگمان کەین/
کجا دانند حال ما،پڵاو خۆران و زگ زلها/
دڵنیام ئەگەر ئەم هۆنەرە بیرتیژ و ناسکخەیاڵە مابا،ئێستا نووسینێکی تێرو تەسەلیشی لەژێر ناوی"شەش لەپەنای خاڵ و سیفری بێ بڕانەوە" دەنووسی!.