تاريخ: ۱۳۹۵ چهارشنبه ۱ دي ساعت ۱۹:۱۹ بازدید: 282      نظرات: 0      کد مطلب: 2514

کۆنسێرتی گەورەی هومایون شه‌جه‌ریان له‌ سنه‌


هومایون شه‌جه‌ریان له‌ میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌ سنه‌ و کرماشان کۆنسێرت به‌ڕێوه‌ ده‌بات.
به‌ ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری هاژه به گێڕانه‌وه‌ له ئاژانسی مێهر، هومایون شه‌جه‌ریان، کوڕی محه‌مه‌د ڕه‌زا شه‌جه‌ریان ڕۆژی ۴ی به‌فرانبار له‌ شاری سنه‌ له‌ پارێزگای کوردستان کۆنسێرت به‌ڕێوه‌ ده‌بات.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئه‌م کۆنسێرته‌ له‌ ژێر ناوی "ده‌مه‌و گریان" به‌ڕێوه‌ له‌ دوو به‌شی نیو کاتژمێریدا ئه‌نجام ده‌بێت.
ملۆدییه‌کانی ئه‌م کۆنسێرته‌ی شه‌جه‌ریان له‌ لایه‌ن "محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ڕابیان"ه‌وه‌ داڕێژراوه‌ و سه‌رپه‌ره‌شتی ئۆرکێستراکه‌شی له‌ لایه‌ن "سینا جهان ئابادی"ه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌بێت.
شایانی باسه‌ که‌ بلیتی کۆنسێرته‌که‌ی هونه‌رمه‌ند هومایون شه‌جه‌ریان له‌ شاری سنه‌، له‌ چوارێیانی دایک له‌ کافه‌ کتێبی توره‌نج ده‌فرۆشرێت.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد