به پێی ههواڵی هاژه، کتێبی بیرهوهرییهکانی گشت بۆ ئازهربایجان و کوردستان له وهرگێرانی عهبدوڵڵا عهبدوڵڵازاده چاپ و بڵاوکراوه.
کتێبی بیرەوەرییەکانی گشت بۆ ئازەربایجان و کوردستان لە نووسینی محەممەرەزا خەلیلی عیراقی کە ڕۆژنامەوانی ئارتەشی رەزا شا بووە و هاوکات دەگەڵ داگیرکردنەوەی ناوچەکان لە ساڵەکانی 1325و 1326، هاوڕێی ئارتەش بووە، باسی رووداوەکانی دوای هەڵوەشانەوەی کۆمارەکانی ئازەربایجان و کوردستانی موکریان دەکا.
وەرگێڕ لە زمانی فارسی کردوویەتە زمانی کوردی و پڕاویز و ڕاستکردنەوەی زۆریشی بۆ نووسیوە.
کتێبەکە هێندێک وێنەی مێژوویی و ڕووداوی ڕاست و ناڕاستیشی تێدایە.
دوای کتێبەکانی فەرهەنگی ژیان و فەرهەنگی زاگرۆس و قومیت گرایی کرد، ئەوە چوارەمین ئەسەری چاپکراوەی وەرگێڕە کە ئاغای عەزیزی وەلیانی پێداچوونەوەی بۆ کردووە و لە قەوارەی ڕوقعی لە 140 لاپەڕە لە بڵاڤۆکی گوتاری شاری سەقز چاپ کراوە.