كۆمپانیای شۆڤلێت له پێشانگاكانیدا یه‌كێك له ئۆتۆمبێله مۆدێل به‌رزه ناوازه‌كانی نمایش كرد كه بڕیاره ساڵی داهاتوو بیخاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام به‌م كاره‌ی شۆڤلێت هه‌واداران سه‌رسام بوون، دیزاین و قه‌باره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلی 2021ـه.
ماڵپه‌ڕی "caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێله وێنه‌ی شۆڤلێته نوێیه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای شۆڤلێت له پێشانگا تایبه‌ته‌كانی له ئه‌مه‌ریكا نوێترین ئۆتۆمبێلی جۆری "تاهۆی"ی 2021ی نمایش كرد كه دیزاینێكی جیاوازی بۆ داناوه له‌گه‌ڵ به‌هێزترین جۆری بزوێنه‌ر كه له‌ڕووی خێرایی و به‌هێزییه‌وه بێ ركابه‌ره. تاهۆی مۆدێل تازە لەڕووی قەبارەوە گەورەتر کراوە و هێزی بزوێنەرەکەیشی زیاد کراوە
كۆمپانیای شۆڤلێت ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه تاهۆی نوێ كراوه‌ته ئۆتۆمبێلێكی "هایبرید" و خاوه‌ن هێزێكی یه‌كجار زۆره كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی هێزی 800 ئه‌سپی تێپه‌ڕاندووه، له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێكی گه‌وره كه 6.2 لیتره و هه‌شت پستۆنه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 86 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
شۆڤلێت یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دنیایه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز. ئه‌و كۆمپانیایه له سێی ئه‌یلوولی ساڵی 1911 له‌سه‌ر ده‌ستی "لویس شۆڤلێت و ویڵیام دورانت" دامه‌زراوه و ئێسته ئه‌و كۆمپانیایه به یه‌كێك له باشترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل له دنیادا.