به پێی هه‌واڵی هاژه، له پارێزگای ڕۆژئاوای ئێران، خه‌ڵاتی ڕێزلێنان له‌سه‌ر ئاستی وڵات و پارێزگا به‌خشرا به شه‌ویار گولابیئازەر وەک به‌ڕێوەبه‌ری دەبیرخانهی فه‌رهه‌نگی کتێب له مه‌هاباد.
ڕێکه‌وتی 21 ی گه‌لاوێژ له ورمێ ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان له چالاکانی فه‌رهه‌نگی و هه‌ڵبژاردەکانی شه‌شه‌مین جشنوارەی پێتخه‌تی کتێب و چوارەمین دەورەی جامی باشگاکانی کتێبخوێندنهوە له لایه‌ن ئیدارەی کوللی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و نه‌هادی کتێبخانه گشتییه‌کان به‌ڕێوەچوو که له‌م ڕێوڕەسمهدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنان وەک چالاکی فه‌رهه‌نگی و به‌ڕێوەبه‌ری دەبیرخانهی باشگاکانی کتێب به شه‌ویار گولابیئازەر به‌خشرا .
شایانی باسه شه‌ویار گولابیئازەر ئه‌ندامی گرووهی په‌رەپێدان و گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی کتێب و کتێبخوێندنهوەی موکریان و به‌ڕێوەبه‌ری دەبیرخانهی کتێبخوێندنهوە له مه‌هاباد ماوەی چه‌ند ساڵه به هاوکاری ئیدارەی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشاد له پهرەپێدانی کتێب و کتێبخانه‌کانی دێهاته‌کاندا ڕۆڵی کارایان هه‌بووە هه‌ر له‌م پێوەندییه‌دا دوو جار له جهشنوارەی پێته‌ختی کتێب له سه‌راسه‌ری وڵات‌دا پله‌ی شاری داهێنه‌ر"خلاق"یان بۆ مه‌هاباد مسۆگه‌ر کردووە و هه‌روەها به هاوکاری ئه‌م گرووهه خۆبه‌خش و فهرههنگدۆسته، دوو کتێبخانه‌ی ئاوایییهکانی سهیدئاوا و له‌ج له‌سه‌ر ئاستی جهشنوارەی سه‌راسه‌ری (روستاها و عشایر دوستدار کتاب) پله‌ی سه‌رکه‌وتن و شانازییان پێبهخشراوە.