تاريخ: ۱۳۹۹ يکشنبه ۲۲ تير ساعت ۱۱:۲۵ بازدید: 1842      نظرات: 0      کد مطلب: 15038

پێنج بەرهەمی نوێ‌ تایبەت بە منداڵان بڵاو بۆوە


شێعری منداڵان دەلاقەیەکی جوان و لەبارە بۆوەی لەوێوە منداڵ بەرەو دونیای نەزمێکی خەیاڵی و كایە‌ و هەڵپە و خۆشی منداڵانە بانگێشت بکرێ. دونیایەک کە منداڵ خۆی و جموجۆڵ و ویستە دەروونییەکانی خۆی تێدا بچێژێ. 
دوور لە ئایدیاکانی گەورە ساڵانە و پڕاوپڕی جووڵە و ریتمی منداڵانە. دونیایەک کە منداڵ وێڕای رەنگینی و جوانی و سادەیی، تێیدا کایە و جووڵەکانی خۆشی بدۆزێتەوە. خەیاڵی منداڵانە بچیژێ. زمانێکی نامۆ نەبیستێ کە بە قەولی ڕۆسۆ لە مانای وشەکان و بیری گەورەساڵانە دا گوم بێ، بەڵکوو هەر بەو ساناییەی خۆ دەداتە دەست چێژی کایەیەکی تەبا لەگەڵ سەردەمی تەمەنی خۆی، بەو شێوەیەش لە جیهانی وشە و جووڵە و ریتمەکانی شێعری منداڵانەدا چالاکانە دەرکەوێ و بە بەشێک لە دونیای خۆی دە‌زانێ و تێیدا باڵ دە‌گرێ.
ئەو کۆمەڵە شێعرانە کە لە لایەن یوونس ڕەزایی و لەیلا ساڵحی بۆ مناڵان نووسراون، بە پێی پلەبەندی تەمەنی مناڵان بۆ تەمەنی چوار تا هەشت ساڵان نووسراون و بۆ زۆریشیان لە لایەن کۆمپانیای مژ فیلمەوە کە لە ژێر چاوەدێری بەهمەن قوبادی دا کار دەکا، کلیپ و مووسیقایان بۆ ساز کراوە. کاری نیگارکیشییەکەی لە لایەن پسپۆڕانی نیگارکێشی بەشی مناڵانی وەشانخانەی مادیار و بە باشترین شێوە ئەنجام دراوە. تەبایی نێوان ناوەڕۆک و وێنەکان هێندی دیکە بۆ منداڵان سەرنج راکێشن. 
ئەو کتێبانە بۆ هەموو قوتابیانی بەر لە قوتابخانە و پۆلی یەکەم تا سێی سەرەتایی لەبارن و مامۆستایان و دایکان و باوکان دەتوانن کەڵکیان لێ وەرگرن.
شایانی باسه ئه‌و به‌رهه‌مانه له کتێب فرۆشیه‌کانی گزینگی مه‌هاباد، ژیرا، نالی، کتاب شهر، سرو، زیرزمین له سنه، موکریان له پیرانشار، موکریان له سه‌رده‌شت، موکریان له بۆکان، کتاب شهر و احسان له کرماشان، فروزنده له تاران ده‌ست ده‌که‌وێ و تا کۆتایی حه‌وته له کتێب فرۆشیه‌کانی مهرگان له مه‌هاباد، محمدی له سه‌قز، هرمس له مه‌ریوان، جوانرودی له جوانرۆ، زانکۆ له دیوانده‌ره، فرهنگ له کامیاران ده‌ست ده‌که‌وێت.







ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد