تاريخ: ۱۳۹۹ چهارشنبه ۴ تير ساعت ۲۲:۵۶ | بازدید: 2122 نظرات: 4 کد مطلب: 14977 |
دەنگبێژ و حەیرانبێژ مینەی میرزا خدری ئاغەڵان ناسراو بە "فەقێ مینەی نەڵاسێ" ساڵی 1343هەتاوی لە گوندی ئاغەڵانی سەردەشت لە دایک بووە، هەر لە تەمەنی دە ساڵی ڕا لە ڕێی برایەکی بە نێوی فەقێ حەسەن کە حەیرانزانێکی باش بووە فێری حەیران و گۆرانی دەبێت.
فەقێ حەسەن کاریگەری شێوە حەیرانی نەمر مەحموود گەناوی لەسەر بووە، هەر بۆیەش ئەو کاریگەرییە بۆ سەر حەیرانی فەقێ مینەش ڕەنگدانەوەی هەبووە.
فەقێ مینە نزیک بە 57حەیرانی جۆراوجۆری گووتوە کە زۆربەیان لە فەقێ حەسەنی برای فێر بووە.
چەند نمونەیێک لە حەیرانەکانی فەقێ مینەی نەڵاسی:
1) کێژێ! لە کوێ ئاااامان لە دارە ئیشکێ
دەڵێم: پاشووبڵیندێ! پێشوونەویێ!
کار و کارمامزێ ! دامێن کەروێشکێ!
خواکەی ئەگەر لە ڕێیە سەراوێت دەگەمێ ئەتۆ بە من بڵێ کاکە و ئەمنیش بە تۆ دەڵێم خوشکێ
لەبەر لۆمە عەبدان،
تانەی بەدکاران،
دەروجیرانی دە خەراپ
نەبادا لێن بکەن فکری دە خەراپ نەوەڵڵا دوهەمێن ئااااامان لە گەڵ شکێ
*********************
2)حەیران!
دەربەند لە من دەربەندە،
دەربەند ئەوساڵ لە من بە مێوە
دەمگووت کیژۆڵێ مەمکت بە من بمێنێن بە وێ شەمامێ ئەگەر خەت و خاڵان دەردەکا بە بڕێوە
ئەمما هەموو ئێوارە و سبحەینان,
زەرد و سوور هەڵدەگەڕێ
بۆنی دەڕوا بێروبەوێوە
ئەیرۆ کاکینە!
ئەمن چبکەم پار ئەوان دەمان یارکۆڵەی خۆم بوو لە ماڵی بابان
ئەوساڵیش وەکی دەیبینن دێتەوە لە ماڵێ خەزوورانڕا ئەرێ لانک لە پشتێ و ئاممان کوڕ بە مێزێوە
ئەرێ براینە برادەرینە!
دوبارە لە دەربەندی بە بانێوە
ئەوە نەمام دەچەقاندن سێوێ سوور بەسەر لکێوە
دەڵێم :ڕەبی خوایە ! هەر کەسێکی دەبێتە بە باعیسی دوو دڵان ,کوێر بێ لە چاوان
لاڵ بێ لە زمانی ,زەلیل بێ لە دەستان
بەمەرەد میرانی بچی هەموو لەشی داوەشێ ,
حەوت ساڵانی بزووتن نەکرێ هەردەستان بگێڕی بێر و بەوێوە
*********************
3) ئەوجا دەڵێم: براینە! برادەرینە! دوبارە گەلاوێژ لە من ئەنگوتووە گەلاوێژ لەسۆزێ
ئەوڕۆ ئەوە تابوورێک و دوتابووری دە سوارانم لێ وەدەر دەکەوت
پێشیان ڕەنگاوە بە سوورە گوڵێ،
دواییان بەتۆزێ
ئەمما کیژ دەڵێ: مادام سواری منیان لە گەڵ نەبێ لە خۆم حەرام دەکەم خەنەی زولفان ,چێنی ئێواران ,لە گەڵ چاوڕشتنی مەگەر جێژناوچێزنی ئاااااااامـــــــان دەنەورۆزێ
*********************
4) حەیران کاکیلەینە!
ئەوە دوبارە ئەوە ڕۆژ دێتەدەرێ لەمن لە ماکێ
شۆق وشەبەقێ خۆی دەداوە لەوبەر ئەو بەرێ بەستۆرێ قەسرێ شەمامکێ
ئەرێ بەژنێ باریک پارەکەینە ئەوان دەمان بێچوە ساوا بوو لە دوای دایکێ
ئەمما ئەوساڵیش وەکی دەیبینن دۆست وبرادەر, ئەرێ هەموو ئێوارانم بە چاو دەنگاوت لە پێچی
دە گوڵەسووران، لە خڕێ سێوان ناوەڵڵا لە سەر دوو پلوسکۆڵەی دە لووساوکێ
*********************
5) ئەوجا حەیران! ئەوە ئەستێرێکم لێ هەڵدێ لە بانووی بانان لە بانوی سەربەنێ ,ئەمما پێروو هەڵدێ، تەرازوان نایگەنێ
ئەمن کەپرێکی درووست دەکەم بۆ حەیرانی خۆم
لە سوورە گوڵێ ,پەرژین لە ڕەشە ڕیحانی ,هەلامە لەگوڵی کاولە مەوتەنێ
ئەوساڵەکەینێ چوار ساڵە حەز لە بەژنێ باریک دەکەم
یار و یارکۆڵێ خۆمە چبکەم نامدەنێ؟
*********************
6) ئەمما کاکیلەنە!
حەیرانەکەی من حەیرانە ,چاوی چ ڕەشە پڕ لە دەرمانە, سینگی سەدەفە، باخەڵی دووکانە
ئەمن دوێنی ئێوارێ لە ڕییێ سەراوێ دەگەیمه بەژنێ باریک دەگریا هەزار داستانە
فرمێسکی دەچاوانی دەهاتنە خوار
تەق و جووت کاروان بە کاروانە
دەیگووت: هەتیمحەیران حەز لێکردن بە دڵێ خۆ گەلێک خۆشە ئەمما لە مابەینی دو دڵاندا دەست لێکبەردان دەردێکی گەلێک گەورە و گرانە
*********************
7) ئەمما کاکیلەنە!
دەربەند لە من دەربەندە
هەی بابە دەربەند ئەوساڵ لە منی ماڵوێران گەلێک بەتاقە
لە دامێنانی دێنەدەرێ کڵووکە مێللاقە
ئەمما بەژنێ باریک پارەکەینێ ئەوان دەمان یارکۆڵی خۆم بوو لە ماڵێ بابان
ئەوساڵیش بۆ منی ماڵوێران لە کن گولێکی دە گولەمێردان ئاااامااااان بە مارە و تەڵاقە
*********************
8) حەیران کاکی خۆم!
ئامان لە دۆڵەهەنگێ
دەڵێم ئەوە لێوانم بستێک بار گرتووە, دانم دیار نین لە بەر ژەنگێ
لە بەر لۆمەی عەبدان ,تانەی بەدکاران ,دەروجیرانی دە خەراپ,پیرەژنەی گەڕەکێ چبکەم ناوێرم هەڵێنم دەنگێ ,ئەمما چبکەم بۆ برایەکی دە دایی وبابی؟ بینێرمەوە لۆ دوای قۆلێ بە گراوی پێی بڵێن: ئاڵقە و گوارانم بۆ بنێری,دەیانکەمەوە دە تۆقی تفەنگێ, ئاری کیژ گازدەکا بە سێ دەنگان: ئەمن ئاڵقە و گواران نانێرم بۆ هەتیمحەیرانی بیانکاتەوە لە تۆقێ تفەنگێ,ئەمما ئەوە چەند وەختە جوتێک شەمامێکی
وەیسەلخانیم بۆ هەڵگرتووە لە بن کەراسی ,دەرزیان دەسەری دەدەم هەتا هەتیمحەیران دێتەوە لە شەڕێ چی دی هەڵنەیینەوە خوسارێ ئاااااااامااااان قوڵەژەنگێ
*********************
9) ئەوجا براینە برادەرینە!
ئەمن دەڵێم: بریا گوڵێک بام لە گووڵی دە کەسنەناسی
هەڵستابام لە نەویان ,لە کەویان،
نە بە خوای لە قووچەکی بڵباسی
ئەوجا دەمگووت: بریا شتڵە ڕیحانێک بام لە سەر هەیوانێ ماڵێ بابی نازدار حەیرانێم هەموو ئێوارە و سبحەینانی
ئاوی ئیستکانانی دە بن کردبام سەری هەڵپساندبام بی دابامەوە لە تەنکەی دە ڕوومەتێ،
لە نێوانی سینگ و مەمکان نەبەخوای ئاامان لە بەروێ کەراسی
*********************
10) ئەمما کاکیلەینە ! خواکەی،
پێی بڵێن بە سەرێ سەفینی با ئەو ساڵ لە گەڵە من گەلێک یار بێ،
ئەمما سەری خۆم بۆ نەوی بکا کەلێنێ دەربەندی لە منڕا دیار بێ
ئەمن دەڵێم :هەر کەسێکی دەبێتە باعیسی دودڵان،
ڕەبی خێر لە مزڵ و ماڵی خۆی نەبینی،
بەهارانی مری گای لە بەر جووتی ,هاوینان کوڕی کاسبکار , ڕەبی لە ئاخری پاییزێدا قۆریسووتاو و دوهەمین ئااااامان ڕەنجبەخەسار بێ
*********************
11) حەیران کاکی خۆم!
ئاماااااان هەولێر لە من بە میلە
ئەوە جارێکی پێی دا ڕادەبردم بە بازرگانی و دوهەم جاریش بە مەکر و بەحیلە
ئەوە دەڵێم بەژنێ باریک!
دەک ڕەبی سینگ و مەمکی تۆ بۆمن بمێنێ بە سندوقێ عەلی سمایلاغای گەردی هەموو ئێوارە و بەیانیان لاسمێڵی خۆمی لێ دەکەمەوە بە کلیلە
*********************
12) ئەوە براینە! برادەرینە!
ئەوە سواران لە منیان بە ڕاوەڕاوە
توندیان دەکردن ئەڕکێف و هەڵیان دەنگاوتن لغاوە
ئەرێ ڕاو لە گەڵووی عەلیبەگی,لە پردی ڕەواندزێ , لە هەرامە چۆمێ
دەبوو دابەش و بڵاوە
ئەمما ڕاوێ عالەمێ داوێژرایەوە
دوای ئەوان سی و مراویان،
کارمامزان، ئەری بەخوای ئەمنیش ڕاوی خۆم بە مەجبووری دەهاویشتەوە دوا دوو سوورە قورینگۆڵەی ئااااامان دە دامێنبەخووناوە
*********************
13) حەیراااان!
ئەوە بەردەکا لە مەقلوبێ پشت دەکا لە هەولێرێ
بەژنێ باریک بێنە هەتا ببژێرم بیست ودو ڕامووسانان لە گەردنێ زەرد
سبحەینێ نیوەڕۆیێ ئەگەر مەڕ هاتەوە
بەر بێرێ
ئەوە مردن دەردێکی گەڵێک گەورە و گرانە,
لە پیر و جوانان نابووری
پاشی ئەوان ڕامووسانان لەمن نزیکە سەت جاران بە خێرێ
*********************
14) حەیران کاکی خۆم!
لە کوێ ئامان لە بیارە بیاری
حەیران وەرە کیژۆڵێ دووری ناتگەمێ
ئەنگووستیلەکەت نەقیم مرواری
ئەمما ئەوساڵەکەینێ حەوت ساڵە لە دوای دەگەڕێم
بە خوای بە دڵ تەنگی ئااااامان بە برینداری
15* حەیران کاک خۆم!
ئامااان لەکوێ ؟ لە دۆڵە دێمێ
لە بڵیندانت گازدەکەمێ
لە نێویانت دێمی
ئەمما لە بەر لۆمەی دەعەبدان ناوێرم دوو قسەی بە دڵی خۆمت بڵێمێ،
کیژ دەڵێ:
ڕەبی هەتیمحەیران ئەگەر یێکی لە من چاکتر بێنی لێت پیرۆز و مبارەک بێ،
ئەمما ئەگە لە من خەراپتر بێ
ڕەبی لە باخەڵتدا ڕاوەستنەوە گۆمیلکە گۆمیلکە ئاااامان دە خوێنێ
*********************
16) ئەری براینە! برادەرینە ! سبحەینە لە من سبحەینەسارە
ئەوە دەباری ئەو نمنمە سیخوارە
ئەرێ ئەوە ماڵەگەرمێنیان لەمنیان بە بارەبارە،
لە بنەوەیان تانکە ,لە سەرەوەیان تەیارە
شێ (خ) محەمەدۆکەی ماڵ لە بادەلیان, دورە دەستی منی ناگاتێ
ئەمما شێ محەممەدی ماڵ لە حەسارێ!
دەستێ منت بە دامان بێ بەژنێ باریکیان سوار کردەوە بە نابەدڵی بۆ گولێکی دە گولەمێردان تو خواکەی وەیگێڕە ئێێییییی هاوارە
*********************
17) حەیراااااان
ئەرێ بابە شەو لە شەوێدا
ڕۆژ لە پۆڕیدا
بازی خۆی لە کەوێ دا
خەت و خاڵی دەوێ زالم وزالمبابێ
بڵاو دەبوون بێروبەوێدا
دەمگووت: کیژە جوانێ لە ماڵان!
دووری ناتگەمێ
دوێنێ نیوڕۆیانێم
چەند گاز دەکردیێی لە برایم جەڵاڵی
دەستم دابوو دووربینێ دەمڕوانی بێروبەوێدا
ئەمما کیژ گازدەکا بەسێ دەنگان دەڵێ: ڕەبی ماچی دەوان گەورە کیژان حەرام بێ لەوان جحێڵان مادام ئەگەر کیژ بۆخۆی فیتوایێ نەدا
*********************
18) حەیران!
دیسانەکە ئەوە سەری بۆلفەتی لە من بە کڵووکە شللێرە،
ئەمما دەراوێ باژاڕ و قەلەڕەشێ ئەوساڵەکە لە من بە بەردەبێرە
ئەوجا کیژ دەڵێ: هەتیمحەیران!
دەستی منت بە دامێن بێ دەورە لاوکۆیێکی بە دڵی خۆ بۆ منی ماڵوێران هەڵدێرە،
ئەمما شەرت بێ کرێیێ ئەوێ لاوکۆیێ سینگ و مەمکی خۆت بۆ دەکەمە باغی شەددادی, هەموو ڕۆژان جارێکی دەستی خۆی تێ بگێڕە
*********************
19) ئەری براینە ,کاکیلەینە! بەخوای زەحمەتە ئەوساڵەکەینێ ئەمن بژیم بە ژینێ،
ئەمما چبکەم بۆ برایەکی دایی وبابی؟
بینێرمەوە لە دوای مەلا گچکەلانەکەی کۆیە
بۆم دانێت ئیبنوحەجەرێ بزانم بە لانی مردنێم دا یا بەلای ژینێ؟ ئەگەر بزانم بە لانی مردنیم دا،
دەنێرم لەدوای ئەوان شلوملان،
چاوبەکلان
بۆ منی ماڵوێران بگێڕن کۆتەڵێ (گۆدەڵێ)ئااااامان گەرمەشینێ
*********************
20) ئەی براینە برادەرینە!
دوبارە بیتوێن لە من بیتوێنە،
هەی بابە بیتوێنی ئاوری بەربۆتێ
ئەمما کیژ گازدەکا بە سێ دەنگان دەڵێ:
زێدە لە هەموو ساڵان هەواری ماڵی بابی هەتیمحەیرانی ئەوساڵ
هەڵیان داوە لە تەخڵەت و مەخڵەتان،
ئەرێ لە باسکی پووشێ،
لە مۆڵە بەرخێ، ئەمن سێ شەکان لە مەڕی
ماڵە بابی خۆم دەخەمەوە بە خێر ,ئەوساڵ هاواری وان بێتەوە و هااااااوار نەسوتێ
سەرچاوە: م. حەسەنپوور(بێوران)، گۆڤاری زانکۆ، ژمارە 5.
|