تاريخ: ۱۳۹۹ پنج شنبه ۱۵ خرداد ساعت ۱۰:۳۹ بازدید: 1687      نظرات: 0      کد مطلب: 14890
ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ى له‌ ژێر زه‌بر و ڕێگرى سەریان‌هەڵدا

هونه‌ر و گۆرانی ئایشێ‌شانی بێکه‌س کرد


هاژه، ده‌نگی هونه‌رمه‌ندانی کۆنی کورد له یاده‌وه‌ری زۆربه‌مان تا ئێستاش شوێنگره‌وه‌یان نیه.
گۆرانییه کۆنه‌کان تا کۆنتر ده‌بن ئاسانتر دژه‌ده‌که‌نه دڵ و ده‌روونی گوێگره‌وه، زۆرێک له‌و به‌رهه‌مانه هونه‌رمه‌ندان له نێو ناڕه‌حه‌تی و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه و ڕێگری زۆردا به‌رهه‌میان هێناون.
چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌ی کورد به ژیانی خۆیان قوربانیان داوه، له ڕێگری خێزان و کۆمه‌ڵگا یاخی بوون، سزاکانی دابونه‌ریت راینه‌گرتن و کۆڵیان نه‌دا تا خۆیان خزانده مێژووه‌وه و چه‌ندین به‌رهه‌می ناوازه‌یان چڕی، خزمه‌تی گه‌وره‌یان بۆ هونه‌ر و موسیقای کوردی به‌جێهێشت.
گۆرانی ئایشێ‌شانی بێکه‌س کرد
 ئافره‌تبوون و هونه‌رمه‌ند بوون له کۆمه‌ڵگادا هه‌میشه  باجی خۆی هه‌بووە، یه‌کێک له‌و ئافره‌تانه‌ی له نێو کاروانی هونه‌ردا بووەته قوربانی ئایشێ‌شانه.
ئایشێ‌شان ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌وشاوه‌ی مێژووی هونه‌ری کوردییه و چیرۆکی ئه‌و تراژیدیتر و پڕ هه‌وراز و نشێوتره.
ئه‌و له نوامبری ساڵی ۱۹۳۸ واته له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ۱۳۱۷ له نێو بنه‌ماله‌یه‌کی دیندار و مه‌لازاده‌وه خه‌ونی هونه‌ری له  چه‌قه‌ره ده‌کات.
ئایشێ به‌ حه‌ز و عه‌شقێكی بێ وێنه‌وه‌، ده‌ستی به ‌كاری هونه‌ریی كرد و ستایلی تایبه‌تی خۆی له‌ جیهانی هونه‌ردا دۆزییه‌وه‌، له‌ناو ژنه‌ كورده‌ هونه‌رمه‌نده‌كان وه‌كوو مه‌ریه‌م خان، نه‌سرین شێروان و ئەڵماس خان، ناوی ئایشێ‌شان ناوێكی ناسراوه‌ و له‌پاش خۆی گه‌نجینه‌‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ هونه‌ری كوردی به‌جێ هێشتووه‌.
ئایشێ‌شان له‌ ساڵی ١٩٥٨دا به‌ یارمه‌تیی نائیل بایشوو، له‌ ڕادیۆ عه‌نتابدا به‌ زمانی توركی كاری كرد و گۆرانیی گوت، به‌ڵام كاتێك هه‌ست ده‌كات، ده‌توانێ گۆرانیی كوردی باشتر بڵێ، ده‌ست ده‌كات به‌ گوتنی گۆرانیی كوردی، له‌به‌رئه‌وه‌ ڕادیۆی عه‌نتاب گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌ و له‌ ڕادیۆی عه‌نتاب ده‌ركرا.
شازاده‌ی بێ‌ته‌خت و تاجی موزیكی كوردی به‌ مه‌به‌ستی قه‌وان تۆماركردن، ساڵی 1963 ده‌چێته‌ ئه‌ستانبوڵ، له‌وێ یه‌كه‌م به‌رهه‌می به‌ناوی (ئه‌ز خه‌زالم) بڵاو ده‌كاته‌وه‌، دوای ئه‌م به‌رهه‌مه‌، ناوبانگی زۆر په‌یدا ده‌كات، قه‌وانسازێك به‌ناوی (ئه‌لبێرت مشول) گریبەستێکی دوو ساڵیی لەگەڵ دەبه‌ستێت.
بنه‌ماله‌که‌ی ئایشێ‌شان زۆر ڕێگرییان لێکرد و ته‌نانه‌ت جارێک براکه‌ی هه‌وڵیدا بیکوژێت، دوای هاوسه‌رگیریش کاتێک ماڵه خه‌زوری ده‌زانن بووکه‌که‌یان پێشتر گۆرانی گوتووه کچێکی دیکه بۆ کوره‌که‌یان دیاری ده‌‌که‌ن.
ئایشێ‌شان دێته‌وه ماڵی باوکی له‌تاو قسه‌ی خه‌ڵک و گوشاری بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌یتواتی له دیاربه‌کر بمێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت دایکی نه‌خۆش ده‌که‌وێت و داوا له کچه‌که‌ی ده‌کات واز له گۆرانی بهێنێت و بگه‌رێته‌وه بۆلای، تا ئایشهێشان ده‌گه‌رێته‌وه دایکی کۆچی دوایی کردووه.
ئه‌مه داخێکی گه‌وره‌ بۆ ئایشێ‌شان په‌یدا ده‌کات، تووشی خه‌مۆکی و قه‌یرانی ده‌روونی ده‌کات و له تاو ئه‌و ڕادەی کە هه‌وڵی خۆ کوشتن ده‌دات، له‌م دۆخه‌دا گۆرانی "غه‌ریبم دایی"  ده‌ڵێت.
له دواڕۆژه‌کانی ژیانیدا ئایشێ‌شان‌ هیچ که‌س له ئه‌ندامانی خێزانه‌‌که‌ی له کاتی نه‌خۆشییه‌که‌یدا سه‌ردانیان نه‌کردبوو.
ئه‌و له ژیانیدا زۆر بێکه‌س و غه‌ریب ژیاو و مه‌رگێکی زۆر ته‌نهای هه‌بوو، ته‌نانه‌ت که‌س و کاره‌که‌شی نه‌چوونه ڕێوڕه‌سمی به‌خاک سپاردنی، دوای دوو سێ مانگیش ئه‌وجار به‌مردنی زانرا.
ئایشێ‌شان، له‌ ڕۆژی ١٨ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٩٦، واته ساڵی ۱۳۷۵ دوای ته‌مه‌نێكی درێژ لە خزمه‌ت بە زمان و هونه‌ری گه‌له‌كه‌ی، به‌ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری ئیزمیر کۆچی دوایی کرد.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد