تاريخ: ۱۳۹۹ يکشنبه ۱۱ خرداد ساعت ۱۹:۲۹ بازدید: 1411      نظرات: 0      کد مطلب: 14873

کاریگەریی سەیرکردنی تەلەڤیزیۆن لەسەر سڵامەتیی منداڵان


لە جیهانی ئەمڕۆدا بە هۆی زۆر بوونی کێشە و گرفتەکانی ژیان، توش بوون بە نەخۆشییەکانی ڕووحی و فکریی و خەیاڵی و زۆر بوونی خەفەت و کێشە و گرفتی کۆمەڵایەتی و ماددی، بیری پەروەردە و بارهێنانی منداڵ وەک شتێکی گرینگ و بنەڕەتی ئەو جۆرەی کە دەبێ لە بەرچاو نییە و تا ڕادەیەک کەمتەرخەمی بنەماڵەکان لە هەمبەر ئەواندا بەدی دەکرێ. ئەمە لە حاڵێک دایە کە ئێمە یا زۆر بێ ئاگاین یا خود خۆمان بێ ئاگا دەکەین لەو ڕاستییە کە منداڵەکانمان موڵکی ئێمە نین، بەڵکوو ئەمانەتێکن کە لە گەردنی ئێمە دان و چاک و خراپ بارهێنانی ئەوان سبەینێ لە ناوە کۆمەڵگادا بەرۆکی خۆمان دەگرێتەوە. بۆیە پێویست دەکات بە هەست بە بەرپرسیارەتییەوە لە هەمبەر بارهێنانی منداڵەکان هەنگاو بنێین.

سروشتی ژیانی ئێستا وای لێ هاتووە کە منداڵان زۆر لە کاتەکانیان بۆ سەیری تەلەڤیزیۆن دادەنێن. زۆریش دەگوترێ و دەبیستین کە تەلەڤیزیۆن کاریگەریی خراپ و سەلبیی لەسەر گەشەی فیکریی منداڵ هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا هەموو ئەم شتانەی لەسەر تەلەڤیزیۆن دەگوترێن وا نییە و ئەم ئامرازە لایەنی باش و ئەرێنیی خۆیشی هەیە. لەو نێوەدا ئەوە ئێمەین کە دەبێ لە بەکارهێنانی‌دا وردبین بین.

تەلەڤیزیۆن دەتوانێ منداڵان بەخۆیەوە سەرقاڵ بکات، هاوکات دەتوانێ کەرەستە و ئامرازی پەروەردە و بارهێنانیش بێ. واتە دنیایەکی نوێ پیشانی منداڵ بدا و ئەم هەل و دەرفەتە بخاتە بەردەستی هەتا سەر بە هەموو کەلێن و قوژبنێکی دنیادا بکا و لەگەڵ داب و نەریت و ژینگەی خەڵکانی دی لە هەموو شوێنێکی جیهان ئاشنا بێ و زانیارییان لەسەر وەدەست بێنێ.

لەو بەینەدا چۆنییەتی کەڵک وەرگرتنی بنەماڵەکان لە تەلەڤیزیۆن لەسەر چەشنی سەیر کردنی منداڵان کاریگەرە. بە پێی لێکۆڵینەوەکان فیلمەکانی پڕ بینەری تەلەڤیزیون وەک ئەو کاناڵانەی کە دڕامای درێژ بڵاو دەکەنەوە کە لە بنەڕەتدا هیچ بنەمایەکی ئەخلاقی و بنەماڵەیی لەو فیلمانەدا بەدی ناکرێ و دوو لە سەر سێی نواندنی دەورگێڕانی ئەو جۆرە فیلمانە ڕاستەوخۆ نزیکایەتی جێنسی ژن و پیاو نیشان دەدەن کە ئەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر بیر و زەین و جیهانی منداڵ دەبێت.

مەخابن منداڵ بە دیتنی ئەم فیلمانە لە ژیان و ڕاستییەکانی جیهانی منداڵیان دوور دەخرێنەوە بە جێی دەرس، وەرزش، کایە و یاری لە گەڵ منداڵانی هاوتەمەنی خۆیان، بیر و هۆشیان هاڵۆز دەبێ و مێشکیان بە گەلێک شت سەرقاڵ دەکەن کە ئەو چەشنە تێڕوانین و بیرکردنەوە جارێ بۆ ئاستی منداڵ زوویە و ئەگەر دایک و بابەکان خەمێک لە شێوازی سەیر کردنی تەلەڤیزیۆنیان لە ماڵیدا نەکەنەوە، ئەوە لێکەوتەی خراپی لێدەکەوێتەوە.

 

ناکرێ بە منداڵ بڵێی سەیری تەلەڤیزیۆن مەکە، بەڵام دەتوانین بەمجۆرە لەگەڵیان بجووڵێینەوە:

«ئەوەندەی دەکرێ لەگەڵ منداڵەکەتان پێکەوە دابنیشن و سەیری تەلەڤیزیۆن بکەن، بۆوەی ئەگەر بەرنامەیەکتان بینی کە لەگەڵ تەمەن و باری ڕووحیی منداڵەکەتان گونجاو نەبوو؛ بتوانن بیگۆڕن و قسەی لەسەر بکەن و ڕوونکردنەوەی پێویستی بۆ بدەن».

کاتێک دەمانەوێت منداڵەکانمان لە زۆر سەیرکردنى تەلەڤیزیۆن دوور بخەینەوە، پێویست دەکات کە خۆمان سەیرکردنى تەلەڤیزیۆن کەم بکەینەوە و لەبڕى سەیرکردنى تەلەڤیزیۆن، خۆمان بە خوێندنەوەی کتێب و ئەنجامدانى هەندێ کارى گرینگى ناوماڵ، لەمانەشدا داوا لە منداڵەکانمان بکەین یارمەتیمان بدەن، هەڵبەت مەرج نییه‌ منداڵەکە بزانێت یارمەتیت بدات، به‌ڵام لێرەدا ئەو منداڵە لە بڕى سەیرکردنى تەلەڤیزیۆن فێرى یارمەتى دەبێت و لە هەمان کاتدا سه‌رقاڵ دەبیت بێ ئەوەى بیر لە سەیرکردنى تەلەڤیزیۆن و بکاتەوە، کە بەم کارە ئامانجى سەرەکیی دەپێکێندرێ و ئاوا منداڵیش بە شێوەیەک فێری ئەرک‌دار کردن دەکرێت و بۆ قۆناغی هەست بە بەرپرسیارەتی لە نێو بنەماڵەدا (تەنیا ئەگەر کارێکی بچووکیش بێ) خۆی دەخوێنێتەوە و لەخۆی حیساب دەبات.

 

ناکرێ بە منداڵ بڵێی سەیری تەلەڤیزیۆن مەکە، بەڵام دەتوانین بەمجۆرە لەگەڵیان بجووڵێینەوە:

«ئەوەندەی دەکرێ لەگەڵ منداڵەکەتان پێکەوە دابنیشن و سەیری تەلەڤیزیۆن بکەن، بۆوەی ئەگەر بەرنامەیەکتان بینی کە لەگەڵ تەمەن و باری ڕووحیی منداڵەکەتان گونجاو نەبوو؛ بتوانن بیگۆڕن و قسەی لەسەر بکەن و ڕوونکردنەوەی پێویستی بۆ بدەن.

·         کاتەکانی سەیرکردنی تەلەڤیزیۆن بۆ منداڵەکەتان سنووردار بکەن.

·         بۆ هاندانی منداڵەکەتان و ڕاکێشانی سەرنجیان بۆ لای شتی دی، کتێب و گۆڤاری تایبەت بە منداڵان لە ژوورەکەیان دابنێن و لەبەر دەستی بنێن.

·         نابێ تەلەڤیزیۆن لە ژووری نووستنی منداڵ بێ و کاتی نان خواردنیش دەبێ تەلەڤیزیۆن کوژابێتەوە.

·         نابێ بێڵن منداڵەکەتان لە کاتی ڕاپەڕاندنی کاروباری قوتابخانە و دەرس و مەشقی خوێندنی‌دا سەیری تەلەڤیزیۆن بکا.

·         ئەوە بکەنە یاسا: سەیرکردنی تەلەڤیزیۆن پتر لەوەی ماف بێ ئیمتیازە. بۆیەش یاسای تایبەت بە خۆتان بۆ پێدانی ئەو ئیمتیازە بە منداڵەکەتان هەبێ.

·         چاودێریی هەموو ئەو بەرنامە و کاناڵانە بکەن کە منداڵەکەتان سەیریان دەکا.

·         لە کاتی پێویست‌دا پرس و ڕاوێژتان بە لایەنی پسپۆڕ و شارەزای ئەم بوارە هەبێ.»




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد