تاريخ: ۱۳۹۵ يکشنبه ۲۸ آذر ساعت ۱۵:۲۸ بازدید: 114      نظرات: 0      کد مطلب: 2475

مه‌ریوان له‌ فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی منداڵان خه‌ڵات کرا


دوو لێکۆڵه‌ری کورد، که‌ریم خاوه‌ری و ته‌حسین مسته‌فا خه‌ڵاتی باشترین وتاری فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی منداڵان و میرمنداڵانی ئێرانیان پێ به‌خشرا.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی  هاژە به گێڕانەوە لە مێهر، بیست و سێهه‌مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی منداڵان و میرمنداڵانی له‌ شاری هه‌مه‌دان له‌ ئێران کۆتایی به‌ کاره‌کانی خۆی هێنا.

به‌ پێی ئه‌م ڕپۆارته‌، دوو لێکۆڵه‌ری کورد، به‌ ناوی که‌ریم خاوه‌ری و ته‌حسین مسته‌فا خه‌ڵاتی باشترین وتاری فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی منداڵانی ئێرانیان پێبه‌خشرا. ئه‌م دوو لێکۆڵه‌ره‌ به‌ وتاریک له‌ ژێر ناوی "شانۆی منداڵان له‌ ده‌ خولی شانۆی سه‌ر شه‌قامی مه‌ریوان" به‌شداری ئه‌م فستیڤاڵه‌یان کرد بوو.

له‌م وتاره‌دا هه‌ر دوو نوسه‌ری کورد، ئاوڕێکی وردیان له‌ خوله‌کانی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان داوه‌ته‌وه‌ و به‌دوادا چوونیان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ کردووه‌ که‌ بۆچی له‌ ده‌ خولی ئه‌م فستیڤاڵه‌دا هیچ شانۆیه‌کی منداڵان یان میرمنداڵان به‌شداریان پێ نه‌کراوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ بیست و سێهه‌مین خولی فستیڤاڵی شانۆی منداڵان و مێرمنداڵان له‌ هه‌مه‌دان، خه‌ڵاتی باشترین شانۆنامه‌ی منداڵان به‌ خاتوو مریه‌م ڕه‌هاسرشت پێشکه‌ش کرا. له‌ به‌شی ده‌رهێنه‌ری، باشترین خه‌ڵات به‌ ئێحسان مه‌جیدی و فه‌رزاد لیباسی به‌خشرا.

هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین شانۆ به‌ شانۆی مێروله‌یه‌ک به‌ ناوی مۆری له‌ ده‌رهێنه‌ری محه‌مه‌د جه‌هان په‌نا به‌خشرا و شانۆی ئۆرکۆت له وڵاتی کۆریای باشوور بووه‌ باشترین شانۆی بینه‌رانی به‌شدار بوو له‌ فستیڤاڵه‌که‌.

شایانی باسه‌ که‌ دوێنێ بیست و سێهه‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی منداڵان و میرمنداڵانی ئێران له‌ شاری هه‌مه‌دان کۆتایی به‌ کاره‌کانی خۆی هێنا.

 



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد