تاريخ: ۱۳۹۹ شنبه ۳ خرداد ساعت ۲۳:۲۳ بازدید: 1554      نظرات: 0      کد مطلب: 14839

ڤۆكسڤاگن ئۆتۆمبێلێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌


به پێی هه‌واڵی هاژه، ئه‌مڕۆ كۆمپانیای ڤۆكسڤاگن نوێترین به‌رهه‌می به‌ دنیادا بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش ئۆتۆمبێلێكی ناوازه‌ی مۆدێل به‌رزه‌ كه‌ خاوه‌نی جوانترین دیزاینه‌ و یه‌كێك له‌ به‌هێزترین بزوێنه‌ری بۆ دانراوه‌.

ماڵپه‌ڕی "caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می ڤۆكسڤاگن بڵاو و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، كۆمپانیای ڤۆكسڤاگن ئه‌مرۆ نوێترین جۆری ئۆتۆمبێلی نمایش كرد له‌ جۆریی "T‑Roc R" كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ تازه‌ترین مۆدێله‌كانی ڤۆكسڤاگن و خاوه‌ن جوانترین دیزاینه‌ و به‌هێزترین بزوێنه‌ریشه‌.
هێزی ئەم ئۆتۆمبێلە دەگاتە هێزی 340 ئه‌سپ له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێك كه‌ 3.0 لیتره کاردەکات ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ شێوه‌یه‌كی جیاوازی هه‌یه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی پێشتر، هه‌روه‌ها به‌دیزاینی ناوازه‌ دروست كراوه‌، ئه‌مه‌یش زیاتر سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاكێشاوه‌، جگه‌ له‌وه‌یش ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبێله‌ هێزێكی تایبه‌تی بۆ بزوێنه‌ره‌كه‌ی داناوه‌ كه‌ ده‌گاته‌ هێزی 340 ئه‌سپ له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێك كه‌ 3.0 لیتره، ئه‌مه‌یش وای كردووه‌ نرخه‌كه‌ی بگاته‌ 35 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

ڤۆكسواگن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ 28 ی ئایاری 1937  له‌لایه‌ن "مارتن وینتێركۆرن و فێردینانت پیچی" ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ به‌ پشتیوانی گه‌وره‌ دیكتاتۆری جیهانی هیتله‌ر كه‌ ئه‌وكاته‌ سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا بوو.





برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد