تاريخ: ۱۳۹۵ يکشنبه ۲۸ آذر ساعت ۱۲:۱۵ بازدید: 1328      نظرات: 0      کد مطلب: 2473

ده‌ستگیری ئه‌میرێکی داعش له‌ ورمێ


پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌میرێکی داعش له‌ ناوچه‌ی ورمێ ده‌ستگیر کراوه‌.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی  هاژە به گێڕانەوە لە مێهر، قوربانعه‌لی سه‌عاده‌ت وتی: به‌ هۆشیاری هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ رۆژانی رابردوودا ئه‌میرێکی داعش و ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌کانی ده‌ستگیر کران و پیلانه‌کانیان له‌م ناوچه‌یه‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.

وتیشی: هه‌ندێ وڵاتی ناوچه‌که‌ ده‌یانه‌ویست یه‌کگرتوویی نێوان خه‌ڵک تێکبده‌ن که‌چی بۆیان نه‌لوا.

قوربانعه‌لی سه‌عاده‌ت ئاماژه‌ی زیاتری نه‌دایه‌ ورده‌کارییه‌کانی ده‌ستگیر کردنی ئه‌و ئه‌میره‌‌ و ناوی داعشیه‌که‌ و شوێن و کاتی ده‌ستگیرکردنه‌که‌شی نه‌درکاند.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد