تاريخ: ۱۳۹۹ پنج شنبه ۲۵ ارديبهشت ساعت ۱۷:۴۶ بازدید: 1582      نظرات: 1      کد مطلب: 14769
‍"ڕخنەو هەڵسەنگاندنی کتێب لە مەهاباد"

ئاوڕدانەوەیەک لە فەلسەفە و مێژوو


سیزدەهەمین کۆڕی "ئەنجومەن ئەدەبی دیالۆگی مەهاباد "شرۆڤە و لێکدانەوەی کتێبی "دنیای سوفی یوستین گردر"(وەڕگێرانی حسن کامشاد) بە بەڕێوبەرایەتی خاتوو "چرۆ پەرویزنیا" بە شێوەی ئانلاین و نووسراوە لە گرووپی مەجازی "ژووری دیالۆگ" بەڕێوەچوو. شرۆڤەگەرانی خاتوون ئەم جارەش لە چەند دەلاقە و گۆشە نیگای تایبەتەوە خوێندنەوەی خۆیان خستە بەر باس و لێکۆلینەوە، وەک مێژووی فەلسەفە لە چۆنیەتی پێکهاتەی ژیانی مرۆڤ، ئەوەیکە فەلسەفە بیرکردنەوەی هزر و بۆچوون، تێرامانی بە گشتی و بنەڕەتی بابەتێک کە لە جیهان و ژیانی مرۆڤدا، پێوەندی بەرامبەری هەیە لە نێوانیان خوێنەر و بەردەنگ ، واتا فەلسەفە کاتێک دێتە ئاراوە کە ئێمە لە هەبوون و نەبوونی خۆمان بە پرسیار و پێداچوونەوە، و بەدوای دۆزینەوەی سەرەکی‌ترین ڕاستیەکان، زانایی، عقل و ژیر و تێکۆشان بکەین بۆ باشتر بوونی ژیان.
۱. "سوغرا ڕەزگەیی" وەک دەسپێکی ئەم کۆڕە ئانلاینە، بۆ هەڵسەنگاندنی کتێبی دونیای سوفی، وتەکانی خۆیان لە سەر کەسایەتی ئەرەستوو، تایبەتمەندی، بیر و بۆچوونەکانی دەربری.  کۆڕبێژ ئاماژە بەوە دەکا کە به بڕوای ئەرەستوو "پتەوترین دەوڵەتەکان، دێموکڕاسی پیاوانی ئازادە"
۲." فەرەح پیران" بە ئاوڕدانەوەیەک لە سەدەکانی ناوین، هاوچەرخ، ڕێنێسانس و ئەو ئاڵ و گۆڕییە کە بە درەێژایی زەمان و مەکان بەسەر فەلسەفەدا هاتۆتە ئاراوه، بەشداری ئەو لێکۆلینەوە بوو.
۳. "عیشرەت موشفیق" لە وتاری خۆیاندا ئاماژە بەو باسە دەکا کە یوستین گردێر چۆن بەشێوەی چیرۆک لە چیرۆکدا، بە نەسرێکی سادە و پوخت و پاراو چەمکی پێچاوپێچی فەلسەفی لە ڕۆمانی دنیای سوفی دا زۆر بە سانایی هێناوەتە ئاراوە تا فەلسەفە گشت فام بکا و چەخماخەیەک لە مێشکی خوێنەر  لێدەدا بۆ بیر کردنەوەیەکی قووڵتر.
٤. "ئارەزوو قادری" لە وتاری خۆیان  باس لە یەک لەو کەسایەتییە ناودارانە کە لە ڕۆمانی دونیای سۆفی باسی لێکراوە، زیگمۆند فرۆیدە کە تێۆرێکانی لە بەشی دەروونناسی و تۆژینەوە لە بوارەکانی ژیانی مرۆڤایەتی وەک دەزگایەکی فەلسەفی تەواو دەناسرێ. فرۆید کێشی ڕەگەزی سەرکووت کراو بە سەرچاوەی زۆربەی نەخۆشی عەسەبێکان دەزانێ.
٥. "ماریا بابامیری" لە تۆی باسێکدا لە سەر دێکارت گوتی کە ئەو فیلسووفە بڕوای وابوو کە مڕۆڤ دەبێ ئەو بوێرییەی هەبێ کە جارێک بۆ هەمیشە شک لە تەواوی بیر و بڕواکان و ڕکەو پێشداوەرییەکان بگڕێ، لای خۆی تاو و توێ و لێکۆلینەوەیان بۆ بکا بۆ ئەوەی بە ڕاستی بگا.
٦. "هێژان حوسێن نژاد" خوێندنەوەی خۆیان لە سەر دونیای سوفی دا بەم چەشنە کە یوستین گوردێر لەو ڕۆمانەدا تیشک دەخاته سەر ئەو پرسیارە کە گۆڕان بۆ ترسی هەیە؟ هەوەڵ هەنگاو بۆ فێر بوون دەبێ چۆن بێت تا لە کاری پەروەردە کردن و پەروەردە بووندا تووشی قەیران و سەرڵێشێواوی نەبین. نووسەر بۆ لەتیف کردنی شێوەی فێرکاری بە ئەدەبیاتێکی ئاسان خوێنەر بەرەو ڕووی ئەو ترسانە دەکاتەوە.
۷. "گوڵاڵە سەدیقی" باس لە ژن و دونیای فەلسەفە دەکا و ئەوەی کە نووسەر هانمان دەدا بە بیرکردنەوە لە ئاست مەسەلەکان بڕوانین و مەترسی ئەوەمان نەبێ کە بە هۆی ژن بوونمان لە پێکهاتەی نیزامی فکری ئێستادا دەگەڵ ترسی ڕۆژانە و کەوتن بەرەوڕوو بینەوە و بەو هۆیە لە شێوەی بیرکردنەوی زانیاری بێ بەهرە بمێنینەوە. 
٨. "سنەوبەر فەتتاحی" کەسایەتی ئیمائوئێل کانتی هێنایه بەر باس و لێدوان و لە سەر ئەو خاڵە گرینگە کە کەڵکەڵەی سەرەکی کانت، بیرکردنەوە، هزر و ناسین و تێڕامانە، هەر بەپێی ئەوەش بزووتنەوەیەکی فەلسەفی هاتە ئاراوە تا لە ئاست پەل و پۆیەکی ڕزگاریدەر بە سەدەیەک لە ڕووناکبیری بگات.
۹. "چرۆ پەرویزنیا "لە وتاری خۆیان دا جەخت دەخاتە سەر ئەو باسە کە یوستین گردر بە پەروەردەکردنێکی بەڕاهێنانە بیرکردنەوەیەکی قووڵ و بە پرسیاری جۆراو جۆر مشت‌ومڕی سوفیا دەدا و دەیباتە دونیای بیر و هزر و ئەندێشە و بە گێڕانەوە و ناساندنی چەمکە سەرکیەکان و شوێن پێدانانی کەسانی لێهاتوو لەو بازەی زەمانی و مەکانی کە چەندە دەتوانێ کاریگەری هەبێت بۆ دۆزینەوەی کەرسەی ناسین و ئەو کەسی لۆژینەوەی هەبێت دەتوانێ بە دوای پرسیارەکاندا بروا. بەقەولی سوقرات مرۆڤ لە خۆی بکۆلێتەوە گەورەترین زاناییە.
 لە کۆتایی ئەم کۆڕە، بە کۆبەندێک لە بیر و بۆچوونی هاوڕێیانی ترمان لاپەڕەکانی لێکدانەوەی  کتێبی ئەو جارەشمان بەسترا و بۆ کۆڕی داهاتوو خاتوونەکان تیشک دەخەنە سەر کتێبی ( "جز از کل" استیو تولتز ) بۆ شرۆڤە و لێکدانەوە. بەو هیوایە کە بۆ داهاتوویکی نزیک هەنگاوی گەورەتر هەڵبینینەوە، و بتوانین بە هاوڕێیەتی و هاودەنگی و هاوفکری یەکتر سنووری گشت لاپەرەکان ببەزێنین بۆ پەرەسەندنی زانست و زانیاری کۆمەڵگا بە تایبەت ژنان.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

روژا ۱۳۹۹/۲/۲۶
آفرین عالی بود موفق باشید

نظر خود را براي ما ارسال كنيد