تاريخ: ۱۳۹۹ يکشنبه ۲۱ ارديبهشت ساعت ۱۰:۱۵ بازدید: 1795      نظرات: 0      کد مطلب: 14724

بەشداری مامۆستای فیزیکی مەهاباد لە کۆبوونەوەی فیزیکزانانی گرووپی نێونەتەوەیی IPPOG


به پێی هه‌واڵی هاژه، ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی ۱٨ و ۱۹ی بانەمەڕی ۹۹ کۆبوونەوەی سەرهێڵی فیزیکزانانی چالاک لە گرووپی پەرەپێدانی دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەکانی فیزیکی وردیلەکان IPPOG بە شێوازی ویدیۆکۆنفڕانس بەڕێوە چوو. 

ئەمە نۆزدەیەمین کۆبوونەوەی IPPOG دێتە ئەژمار کە  بە پێی بەرنامەی لە پێش داڕێژراو بڕیار بوو لە مۆنتینێگرۆ بێ، بەڵام بەهۆی مەترسی پەتای ڤایڕووسی کۆڤید۱۹ بە شێوازی ڤیدیۆکۆنفڕانس بەڕێوە چوو.
لەو دانیشتنە سەرهێڵەدا، بەڕێوەبەران و بەرپرسانی گرووپی نێونەتەوەیی IPPOG پاش بەخێرهاتنی بەشداربوان، گشت بەشداربوانیان بە یەکدی ناساند و د.سولەیمان ڕەسووڵی وەک میوانی کۆبوونەوە و ئەندامی بەرپرسایەتی و ڕێکخەری IPPOG Friends بۆ پێوەندی ناوەندەکانی فێرکاری و زانستی جیهان لەگەڵ IPPOG ناسێندرا.
پاشان د. ئێستیڤن گۆڵدفاڕب لە زانستگای مێڵبۆڕن وەک ڕێبەڕایەتی IPPOG  ڕێپۆڕتاژی چالاکێکانی IPPOG لە بواری زانستی و پەرەپێدانی زانستی فیزیکی وردیلەکان لە ساڵی ڕابردوو دا خستە بەرباس و دواتر ئەو چالاکیانەی تاووتوێ کرد کە بۆ ساڵی نوێی زانستی گەڵاڵە کراون. 
ئینجا بەرنامەی پەرەپێدانی ماڵپەڕ و سەرچاوە زانستییەکانی فیزیکی وردیلەکان هاتە ئاراوە و لە درێژەدا کاروچالاکی ناوەندی توێژینەوەی ناوەکی ئەورووپا CERN دژ بە پەتای ڤایڕووسی کۆڤید۱۹  
باس کرا. 
هەروەها چەند کارگرووە لە پەڕاوێزی دانیشتنەکان بەڕێوە چوون کە بەشێکیان بریتی بوون لە: پێشانگاکانی زانستی بۆ بەردەنگی گشتی، ماسترکلاس و فێرکاری سەرهێڵ و تەجروبە و ئەزمونی نوێی وڵاتان لە قەیرانی کڕۆنا ڤایرووس. بڕیارە IPPOG پەرە بە فێرکاری فەرمی سەرهێڵ بدات و وڵاتانێکی دیکەش بەشداری ماستەرکلاس بن. 
دوایین بەرنامە دەنگدانی ئەندامانی IPPOG بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵانە بوو کە ڕۆژی شەممە ۲۰ی بانەمەڕ بە شێوازی سەر هێڵ بەڕێوەچوو.
جێگای ئاماژەیە لە پەڕاوێزی ئەو دانیشتنە دا لە لایان دکتۆر ئێستیڤن گۆڵدفاڕب پێشنیاری ئەندامەتی فەرمی ئێران لە IPPOG دووپاتە بۆوە و بڕیارە د.سولەیمان ڕەسووڵی وەک تەنیا بەشداربووی کۆبوونەوە لە ئێرانەوە، ئەم پێشنیارە بە ناوەندی توێژینەی زانستە بنەڕەتیکانی ئێران IPM ڕابگەیێنێ.
د. سولەیمان ڕەسووڵی مامۆستای فیزیکی کوردی مەهابادییە کە بۆ ماوەی سێ ساڵە پێوەندی لەگەڵ IPPOG درێژە پێداوە و هاوکاری ئەم ناوەندە بۆ پەرەپێدانی فیزیکی وردیلەکان لە ئێران دەکا. بە پێی ئەم هاوکارییە لە کێبەرکێی GirlsDoPhysics یەکەمین و دووهەمین خەڵاتی جیهانی ئەم ناوەندە بە قوتابیانی کچی ئێرانی لە مەنجیل و مەشهەد بەخشرا.
  د. ڕەسووڵی لەو ماوە دا چەند بەرنامەی تایبەتی بۆ مامۆستایان لە سنە، خوڕڕەم ئاوا، تاران و تەورێز و بۆ دواجار زستانی ۹٨ لە سەقز بۆ پتر لە ٤۰۰ قوتابی بەڕێوە بردووە.
بڕیارە بە ئیزنی فەرمی و چاکخوازی بەرپرسان بازدیدی سەرهێڵی ناوەندی توێژینەوەی ناوەکی ئەورووپا CERN بۆ مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەی شەهید بەهەشتی مەهاباد و ماۆستایانی ڕەشت لە داهاتوویەکی نیزیک دا پێک بێنێ.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد