تاريخ: ۱۳۹۵ جمعه ۲۶ آذر ساعت ۱۴:۱۱ بازدید: 2081      نظرات: 1      کد مطلب: 2451

باشترین كات بۆ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان كامه‌یه‌؟


پسپۆڕێكی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت باشترین كات بۆ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان ئه‌وكاته‌یه‌ كه‌ كه‌سه‌كه‌ دڵه‌ڕاوكێ و گوشاری ده‌روونیی نییه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كاتێك كه‌سێك كێشه‌ی هه‌بێت له‌ كاره‌كه‌ی یان له‌نێو خێزانه‌كه‌ی، سه‌خته‌ بتوانێت ده‌ستبكات به‌ جێبه‌جێكردنیی بڕیاری وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان.
گابرێللا بارچ، پسپۆڕ له‌ بواری چاره‌سه‌ری ئالوووده‌بوون له‌ ئه‌ڵمانیا، هه‌روه‌ها به‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌ڵمانی گوتووه‌ كه‌ بڕیاری وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان ده‌بێت یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ و یه‌كجاریی بێ، نه‌وه‌ك به‌ پله‌به‌ندی و ورده‌ ورده‌، چونكه‌ كێشانی هه‌ر تاقه‌ جگه‌ره‌یه‌ك "یاده‌وه‌ری ئالووده‌بوون" زیندووده‌كاته‌وه‌.
بۆ ئه‌وه‌ی خۆڕاگر بێ و بڕیاره‌كه‌ی تا سه‌ر بێت، ده‌بێ كه‌سانی نزیك و ناسراوی ئاگاداربكاته‌وه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی و داوایش له‌ جگه‌ره‌ كێشه‌كان بكات چیدیكه‌ له‌ نزیك ئه‌و جگه‌ره‌ نه‌كێشن.
له‌و هه‌ڵوێستانه‌ش كه‌ كه‌سه‌كه‌ به‌ توندی هانده‌ده‌ن بۆ جگه‌ره‌كێشان، ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر سێ خوله‌ك بیری په‌رش بكات و له‌بیری خۆی به‌رێته‌وه‌، توانای ده‌بێت رووبه‌ڕووی ئه‌و خولیا به‌هێزه‌ راوه‌ستێ.
بۆ په‌رشكردنی هزر، خانمه‌كه‌ رێنمایی ده‌دات كه‌ كه‌سه‌كه‌ خۆی به‌ رادیۆكه‌یه‌وه‌ سه‌رقاڵ بكات و سه‌رنجبداته‌ گوته‌كانی بێژه‌ره‌كه‌، بۆ نموونه‌ بیژمێرێ چه‌ند جار ده‌ڵێت "من" یان "ئه‌و".
بۆ ئاسانكردنی پرۆسه‌ی راهاتن له‌گه‌ڵ دووربوون له‌ جگه‌ره‌كێشان، ده‌كرێ كه‌سه‌كه‌ له‌ سه‌ره‌تا په‌نا ببات بۆ له‌زگه‌ی نیكۆتین، به‌ڵام ته‌نیا بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، نه‌وه‌ك ئالووده‌ ببێ به‌ نیكۆتینی نێو له‌زگه‌كه‌.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

1
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۳۹۵/۹/۲۶
وەڵا خوشە ئگە فێری بوی،لە نفرکێان پرسی حێف نە ئەو بدنت لە بێن دەبی؛ئەوێش کوتی حێف نە ئەو بدنە بە ساغی پچەتە بن گلی


نظر خود را براي ما ارسال كنيد