تاريخ: ۱۳۹۹ شنبه ۳۰ فروردين ساعت ۱۸:۱۶ بازدید: 2494      نظرات: 1      کد مطلب: 14546

چیرۆکى پشت وێنەیە‌کی بەناوبانگ ئاشکرابوو


هەمو ساڵێک لەگەڵ نزیک‌بوونەوەى ساڵیادى تاوانى ئەنفالدا، بۆ دەربڕینى سۆز و نیگەرانى لەو تاوانە بەشێکى زۆرى بەکارهێنەکانی سۆشیال میدیا لە لاپەڕەکانى خۆیانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تانەنەت هەندێک لاپەڕەى فەرمى و میدیاش لەنێو ئەو وێنانەى بڵاوى دەکەنەوە، وێنەی ڕیزێک منداڵ دەبینرێن کە وەستاون ڕوە و شوێنێکی ئاڕاستەکراو.
ئەم وێنەیە بە بەردەوامی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەتەنێت، بەکارهێنەرانیش وەک وێنەی (ڕیزگرتنی منداڵان لەکاتی ئەنفالدا بۆ مەرگ) ناوزەدی دەکەن، بەڵام راستی و چیرۆکی پشت وێنەکە، ڕیزگرتنی منداڵانی هەڵاتووە لە مەرگ، ئەوان ڕیزیان گرتوەو بۆ ژیان نەک مەرگ، وەک ئەو چیرۆکە باوەی کە بۆ وێنەکە داتاشراوە و دەڵێت "ریزی مەرگ و خەندەی مەرگ"، زۆری ویست هەتا خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم وێنەیەمان دەستنیشانکرد و توانیمان بیدۆزینەوە، ئەو لە هەرسێ ئەکاونتی تایبەتی خۆی، لە (ئینیستاگرام و تیلیگرام و فەیسبوک)، نوسیویەتی "وەک بیرهێنانەوە و دڵنیاکردنەوەیەک، وێنەیەک دانراوە بەناوی شاڵاوی ئەنفال، ئەو وێنەیە ماوەیەکی زۆر بەناوی (ڕیزی مەرگ و خەندەی مەرگ)، دەستاو دەستی کردووە، بەڵام ڕاستی ئەو وێنەیە ئەنفال نییە".
بەدوای چیرۆکی پشتی وێنەکە چوم و لەڕێگای هاوڕێیەکی وێنەگرەکەوە بۆم دەرکەوت، خاوەنی ڕاستەقینەی وێنەکە (جاسم غضبانپور)ە، ئەو خەڵکی خوڕمشهرە لە ئێران"، لە ساڵی (1963) لەو شارە لەدایک‌بووە، لەساڵی (1976) دەستی کردووە بەکاری وێنەچرکاندن، وەک وێنەچرکێنێکی لێهاتوو ناسراوە، لەشەڕی نێوان ئێران و عێراقدا، لەنێوان ساڵەکانی (1983 - 1988)، بەشێکى زۆرى چرکەسات و روداوەکانى ئەو جەنگەى دۆکیۆمێنت کردوە.. دەربارەی چیرۆکی پشت وێنەکە؛ ئەو وێنەیە لەساڵی (1988) چرکاوە، ئەوکاتەی خەڵکانی نێو گوندەکانی گەرمیان، لەدەست رژێمی بەعس هەڵاتن و پەنایان بۆ ئۆردوگاکانی ئێران برد، یەکێک لە ڕۆژەکانی کۆتایی مانگی چوار، جاسم غەزبانپوور و وێنەگری شەهید کاوە گوڵستانی، ڕوو لەو ئۆردوگایە دەکەن بۆ ئەوەی وێنەی ئاوارەکان بچرکێنن و لە ڕۆژنامەکانى ئێراندا بڵاوی بکەنەوە. جاسم غەزبانپوور لەبارەی چیرۆکی پشت ئەو وێنەیەوە دەڵێت: "ئەو ڕۆژەی ئەو وێنەیەم چرکاند، منداڵان ڕیزیان گرتبو بۆ ئەوەی خواردنیان پێبدرێت، ئەو وێنەیە یەک دانەی بڵاوکراوەیە، لەکۆی دوو فیلمی (32) وێنەیی، لەهەمانکاتدا چەندان وێنەی دیکەی ناخۆشی و ئاوارەیی کوردەکانی عێراق و ئۆردوگام لە لایە کە تا ئێستا بڵاوم نەکردونەتەوە". دەربارەی ئەو چیرۆکە ناڕاستەی کە لەسەر ئەو وێنەیە نوسراوە، دەڵێت"تکام وایە کە ئەم چیرۆکە ڕاستەقینە لەمن وەربگرن، ئەوان ڕیزیانگرتبو بۆ ژیان نەک بۆ مەرگ".
سەرچاوە: سبەی



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۳۹۹/۱/۳۱
درود به غیرت و شرفی مدیران کانالی هاژه که حقایقی تاریخی آوا پیاوانه و بی تعصب دنوسن😘😘😘

نظر خود را براي ما ارسال كنيد