تاريخ: ۱۳۹۹ چهارشنبه ۲۰ فروردين ساعت ۱۹:۵۲ بازدید: 1091      نظرات: 0      کد مطلب: 14493

کڕۆنا و مرۆڤایه‌تی

پوریا نەسیری


پێش هه‌موو شتێک دوور بین له بابه‌ته سیاسییه‌کان و کێشه‌ی نێوان حکومه‌ت و وڵاته‌کان که دایم خه‌ریکی پڕ به یه‌کدا کردن و له یه‌ک هاڵان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و حازرن وڵاتی تر له برسییه‌تی و گرانی و قه‌یرانا بژین به‌ڵام خۆیان باری ئابووری و نیزامییان له پله‌ی یه‌که‌م دا بێ که به‌و هۆیانه‌وه ورده ورده مرۆڤایه‌تی ده‌چێته ژیر بازنه‌ی پرسییاره‌وه.
کڕۆنا که هات هه‌ندێ شتی دووباره کرده‌وه بۆ مرۆڤه‌کان و وه‌ک خولێکی چه‌ند مانگه‌ی فێرکاری مرۆڤایه‌تی و جۆری هه‌ڵسووکه‌وت که هه‌رچه‌ند ڕۆشنبیران و نووسه‌ران و ئه‌دیبان زۆریان هه‌وڵ دا بتوانن مرۆڤ بوون و مرۆڤایه‌تی به جۆرێک بخه‌نه ناوه‌ڕۆکی په‌رتووک و کتێبه‌ ڕۆمان و شێعره‌کانییانه‌وه که چی سوودێکی وه‌های نه‌بوو بۆ مرۆڤه بێ ڕه‌حم و بێ به‌زه‌ییه‌کانی سه‌ر گۆی زه‌وی.
کڕۆنا وه‌ک ڤایرۆسه‌کانی تر که له سه‌ده‌کانی پێشوو بڵاو بوونه‌وه به شێوازێکی زۆر خێرا له ناو کۆمه‌ڵگا بڵاو بوو و هه‌ر که‌س هه‌ستا و بابه‌ت و گوومانێکی خسته پشت ئه‌م ڤایرۆسه و هه‌ریه‌ک به جۆرێک کاریگه‌ری ده‌کرده سه‌ر مێشک و بیر و بڕوای خه‌ڵکێکی ناشاره‌زا.
ئه‌گه‌ر بۆ نموونه سه‌د له سه‌د ڕاست بێ که ئه‌مه‌ سیاسه‌تێکی له پشته و بۆ شکاندنی باری ئابووری زل هێزه‌کان و وڵاته‌ ناودا‌ره‌کان ، دیسانیش نابێته هۆکار که مرۆڤه‌کان ، مرۆڤایه‌تی خۆیان له ده‌ست بده‌ن و سرنج بده‌ن به‌سه‌ر ئاکاره‌کانی خۆیاندا له ئێستا و پێشوو و داهاتوو و به‌ خۆیاندا بێنه‌وه که‌ مرۆڤ بوون ده‌گمه‌ن و دژوار نییه.
کڕۆنا بوو به ‌سه‌به‌بێک پێمان ڕابگه‌یه‌نێ که وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان له بواره جۆراوجۆره‌کان هه‌ر هه‌موان خاوه‌ن بیر و هۆش و که‌ماڵێکی ئه‌وها نین که ئێمه چاومان له‌سه‌ریانه و کردوومانه ڕێ نیشانده‌ری خۆمان.
کڕۆنا پێمانی ڕاگه‌یاند که مرۆڤه‌کان ته‌نها ڤایرۆسی سه‌ر گۆی زه‌وین که بێ ڕه‌حمانه که‌وتوونه‌ ناو دار و دره‌خته‌کان و به بڕینه‌وه دار و سڕێنه‌وه‌ی سرووشت ، ژیانییان تاڵ کردووه له ئاژه‌ڵان و گۆی زه‌وییان کردووه‌ به شوێنێکی زبڵ دانی و پڕ له ئۆکسجینی بێ که‌ڵک و پیس و ته‌نیا دووکه‌ڵ و پاش ماوه‌ی کارگه و کارخانه‌کان به‌ر لووتمان ده‌که‌وێت و هه‌ناسه هه‌ڵمژین زۆر سه‌خته بۆمان.
به‌ که‌ره‌نتینه کردنی خۆمان له ماڵه‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ، د‌ه‌بێ فێری کردبێین که حاڵی ئاژه‌ڵه دیل کراوه‌کانی ناو ئاژه‌لگاکان هه‌ست بکه‌ین و له حاڵیان تێ بگه‌ین که به مه‌ودایه‌کی زۆر نادیار دیل ده‌کرێن.
فێری کردین کڕۆنا که که‌شیش و مه‌لا و به‌ ناو دینداره‌کان که هه‌ریه‌ک خۆی به خوایه‌ک له هه‌ژمار داوه ناتوانێ تووشبووه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشییه چاک بکاته‌وه و ژیانێکی تریان پێ ببه‌خشێ.
فێری کردین ئه‌توانین بێ چوونه‌ ده‌ره‌وه و پابه‌ند بوون به ڕێنماییه‌کان ئه‌م نه‌خۆشییه له ناو ببه‌ین و زه‌وی پاک بکه‌ینه‌وه له‌م ڤایرۆسه .
کڕۆنا بیری خستینه‌وه ‌هه‌موومان مرۆڤین و پێویسته‌ به فریای یه‌ک بگه‌ین و قه‌دری ته‌ندروستی خۆمان بزانین و پاک و خاوێن بوون دژوار و سه‌خت نییه.
پێویسته له دوای تێک شکاندنی زه‌نجیره‌ی کڕۆنا له مه‌کته‌به‌کان وانه‌ی مرۆڤایه‌تی دابنێین و بیڵێینه‌وه بۆ قووتابیه‌کان.
فێری کردین به فریای هه‌ژاران و نه‌دارانی کۆمه‌ڵگا بگه‌ین که له‌م ماوه‌یه بێ ئیشن و هیچ شک نابه‌ن بۆ بژێوی ژیانییان.
ئاواته‌خوازم دوای له ناو چوونی ئه‌م ڤایرۆسه ببیته وانه‌ و ده‌رسێکی باش بۆ داهاتوومان که بێ ئه‌وه‌ی له قه‌یران دابین ده‌توانین ده‌ستی هه‌ژاران بگرین .
بێ هه‌بوونی نه‌خۆشی ، سرنجی زیاتر بده‌ین به ته‌ندروستی و پاک و خاوێنی خۆمان.
ئاواته‌خوازم سرووشت زیندوو که‌نه‌وه
داری زیاتر بچێنن و ئاژه‌ڵه‌کان بخه‌نه‌وه ناو سرووشت ، ئیتر ده‌بێ تێ بگه‌ین که دیل بوون زۆر ناخۆش و سه‌خته.
مناڵه‌کانمان فێری مرۆڤایه‌تی و فید‌‌اکاری و خۆبه‌خشی که‌ین.
بێ هه‌بوونی سیاسیه‌تیش ده‌توانین بژین.
ئاواته‌خوازم که ئه‌م شتانه بۆ ئه‌م مه‌ودا نادیاره‌ی نه‌خۆشی نه‌بێ و بتوانێ فێرمان کا تا ماوین مرۆڤایه‌تی خۆمان له بیر نه‌که‌ین و مناڵه‌کان فێر بکه‌ین که بتوانن مرۆڤ بن.
وته‌یه‌کی جوانی گاندی هه‌یه‌ ده‌ڵێ :
مرۆڤایه‌تی جوانترین دینه !



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد