تاريخ: ۱۳۹۹ دوشنبه ۱۸ فروردين ساعت ۱۵:۵۶ بازدید: 1453      نظرات: 1      کد مطلب: 14485

ژاکاویش لە خەم خەلەسی

د.سەعد قازی


 
ناسر بە خۆی و بە نووسراوەکانییەوە هەڵگری خەمێکی قووڵ بوو. خەمیک کە بەرهەمی بارودۆخی سەختی ژیانی خۆی و نەهامەتییەکانی کۆمەڵگەکەی بوو. خەمێک کە بەرهەمی ئازاری کەسی و شکست و هەستانەوەی خەباتی گەلەکەی بوو. خەمێک کە لە ئاکامی ژیانێکی سەخت و دژواردا، بە ملی خۆی و گەلەیدا هاتبوو. بەڵام ناسر لەو گۆرەپانەدا تەنیا نەبوو.
قەلەم، یەکەم هاوڕێی ئەو بوو، هاورییەک کە شەوان و نیوەشەوان شانی دەخستە ژێر باری خەمەکانی ناسر بەڵکوو باری گرانی خەمانی لە سەر سووک بکەن. قەلەمەکەی یەکەم گوێگر و دوایین گوێگری ناسر بوو، دڵی خۆی پێ دەلاواندەوە و سنووری غوربەت و خەمی پێ دەبەزاند. 
دڵی دووهەم پەناگای ناسر بوو. دایمە دەستی دەخستە سەری، وەک ئەوەی یەکەم و دوا پەناگای هەر دڵی بێ. بەڵام ئەویش دەگەڵی بە وەفا نەبوو. ئەویش وەک چاوەکانی بە جێیان هێشت. بۆوەی ناسر هیچیتر لەو تاریکستانەدا بەسەر نەبا. بۆ ئەوەی دەفتەر و قەلەمەکەی چیتر ناچار نەبن خەمنامەی ناسر بنووسنەوە و نیوەشەوان بێدار بێدار بەسەر خەمنامەکانی ناسردا ببارێنن.
هاوریکانی ناسر سێهەم پەناگای ئەو بوون. ناسر سەرەڕای وەی دەروونێکی خەمناکی هەبوو، شادی بە هاوریانی ببەخشێ. سەرەڕای سەخلەتی و ساردی رۆژگارانی گەرمی بە کۆڕی یارانی ئەبەخشی. گەرمایەک کە لە گرکانی دەروونی خەمناکی ئەو هەڵدەستا... 
ئێستا ئەوە ناسر لە پەنام دانیشتووە. چاوەکانی گەراونەوە و خەریکن یەک بە یەکی وشەکانم دەخوێنییەوە. ئێستا ئەوە منم دەست بە سینە لە بەرامبەر ئەودا وێستاوم.. ئێستا ئەوە  منم کە خەریکم دلۆپ دلۆپ لە هەناویدا دەتوێمەوە و ئەو بە ژانەوە لەو نووسراوەیەدا لە دایک دەبێتەوە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

خالید مام احمدی ئازر ۱۳۹۹/۱/۱۸
سڵاو لەروحی پاکی مامۆستا ژاکاو سەرەخۆشی خۆم ئاراستە کوری ادبی وگەلی کوردو هاوریانی و هاوژینەکەی بنەمالەکەی دکم دکتور گیان خەمی ئەول و خەمی ئاخریشمان نیە ونابێ ژیان وایە کم ژیان چاکترە لە زور ژیانی بە نخۆشی

نظر خود را براي ما ارسال كنيد